زۆرجار لابه‌لا ترس یه‌خه‌ت ده‌گرێ، بۆیه ئه‌و جاره ههربهترسهوه ده‌ستم بۆی برد نه‌بادا هه‌رخه‌ون بێ و ئیدی هه‌ر خهفهتانی به‌دیاره‌وه بخۆم و بڵێم خۆزیا ده‌ستم نه‌دابایه ده‌ستی،
له‌و دوورییه‌ی نێوانمان له‌چاوه‌روانی یه‌کتریدا بووین، لهوبیرکردنهوهیدا بووم ئه‌ویش هێنده به‌خۆشی ده‌سته چکۆله‌کانی بۆ درێژدهکردم شه‌رمێک دایگرتبووم هه‌ر مه‌پرسن، وه‌لی له‌ژێره‌وه ئه‌من له‌ویم پێ‌خۆشتر بوو، وه‌کی ئه‌وێ جارێ له‌بن دارچنارهکهی لای خۆیان کهمودهتێکی باش بوو ده‌ستیم گوشیبوو،بیلا مانىَ حه‌زیشم هانى ده‌دام، مه‌گه‌ر نینۆنهکه تیژه‌کانی له‌نێوله‌پی ده‌ستم رانهچووبان لهرامانی چاوانی ئه‌وها مه‌ست ببووم هه‌ر ده‌تگوت له‌و دنیایه‌ش نیم، به‌هه‌رحاڵ ئه‌و جاره‌ی پێم خۆش‌بوو له‌و دوورییه لێی بروانم و له‌په‌نایه‌ک لابهلایهک لهشهرمىَ خه‌ڵکى ماچێکی گه‌رمی لهروومهتان بکه‌م، که‌چی کاک دڵشادی براده‌رم توند شانی ههڵتهکاندم و گوتی براده‌ر ئه‌وه چ خه‌ون خه‌ونته ماڵتا، هه‌سته لیباسه‌کانت بگۆره، ناشێ له‌خه‌ویشدا هه‌رخه‌ون ببینی، بهزهردهخهنهشهوه گوتی به‌کێوه خه‌ونت ده‌دی هه‌ى غهداردهی پێم برێ، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کم کرد‌و که‌باش چاوه‌کانم ههڵنگفتن خۆ به‌راست ئه‌وجاره‌ش هه‌رخه‌ون ده‌رچوو ده‌ڵێى نهوکم لهخهونان بڕاوه، ئاخیری خێربێت من له‌تارانێ و ئه‌و لهکوردستانێ مه‌گه‌ر هه‌ر خه‌ونێکی وا به‌یه‌کمان بگه‌ینی که‌چی ئه‌وجاره کاک دڵشاد نه‌یهێشت له‌و خه‌ونه‌ش تێر باڵای ببینم، بۆیه بریارمدا ههرکهگهرامهوه سه‌ردانی ئه‌و بکه‌م و به‌ڵام پێشوه‌خته بریارمدا کاک دڵشادی له‌گه‌ڵ خۆ نه‌به‌م؟!
سهردارخۆشناو 11/12/2003 تاران