ئه‌و به‌یانییه‌ى مامۆستا (جه‌لال)م بینى دوایین جاربوو وه‌ک هه‌رده‌مه‌و به‌یانێک له‌سه‌رگردى سۆرک ده‌هاته‌خواره‌وه که‌به‌سه‌ر ماڵى ئێمه‌دا دهروانىَ، هه‌ردوو منداڵه‌که‌شى جانتاکانیان له‌پشت و به‌دوایه‌وه ده‌رۆیشتن،چاو لىَ بوو که پێى گوتن وه‌رنه ته‌نیشتمه‌وه خۆ من هێدى ده‌رۆم،ئه‌وه بۆ به‌جێماون، لهخوارگردهکهش کاک محه‌مه‌دى مام سمایلى، تراکتۆره‌که‌ى له‌گاز پاک ده‌کرده‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و وا راهاتبوو ده‌بوایه له‌گه‌ڵ ده‌نگى مه‌لاى سپێدان لهسهرکاربووایه، پێده‌چوو ئه‌و رۆژهگفتى به‌که‌س نهدابىَ زه‌وییان بۆ بکێڵىَ.
ئیدى دواترله‌گه‌ڵ کاک ئازادى مام خدرى عارهبانهکهیان لهتراکتۆرهکه قایم کرد،له‌و که‌ین وبه‌ینه‌دا تۆزێک دامام و رامام هه‌ر له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم کاک محه‌مه‌دیش ناهه‌ق نه‌بوو وه‌کو هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌ویش به‌ده‌ست چاوه‌روانیی شه‌ڕێکى قورس هه‌راسان ببوو،سه‌لیقه‌ى کاروکهسابهتیشی نه‌مابوو،که‌چى مامۆستا جه‌لال تادوایین چرکه‌ى زه‌نگى وانه وتنه‌وه، قوتابخانه‌و قوتابى و پۆله‌کانى جێ نه‌هێشت، دیاربوو ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ رۆژانى پێشوو زووتر له‌ماڵ هاتبووه ده‌ره‌وه و قژى جوانتر داهێنابوو،پێڵاوهکهشى ده‌بریقایه‌وه، به‌چاکه‌ت وپانتۆڵه ئوتوکراوهکهى واى نیشانى خه‌ڵکی ده‌دا شه‌ڕ نابىَ و باراکهش ئارامه…
با لاتان شاراوهنهبىَ و له‌گه‌ڵ خۆتان منجهمنجى ئه‌و پرسیاره سه‌رقاڵتان نه‌کات بڵێن ئه‌و مامۆستا جه‌لاله کێیه که من باسى لێوه ده‌که‌م، هه‌قتانه،مامۆستاجهلال پیاوێکى چوار شانه‌ى رێک و پۆشته،کاتى خۆى به‌ناچارى بۆته سه‌رباز و لهیهکىَ له‌شه‌ڕه‌کانى نێوان(عێراق ــ ئێران) به‌دیل گیراوه‌و زیاتر له‌هه‌شت نۆساڵ ژیانى دیلێتى به‌سه‌ربردووه، له‌وماوه‌یه‌دا تووشى شه‌کره و زهغتیش ببوو، رووى سپى بىَ خێزانه‌که‌شى تاهاتهوه چاوى له‌رێگه‌ى بوو،منداڵه‌کانى به‌جل دورین به‌خێو چونکه له‌و گه‌ڕه‌که‌ى ئێمه لهدرومانیدا ئافره‌تى وه‌ک ئه‌و ده‌ست ره‌نگینمان نه‌بوو،بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شى خه‌ڵکى به‌تێکرا رێزیان لىَ ده‌نا، من کاتىَ ماشێنه‌که‌م بۆچوونه سه‌ر کار وه‌گه‌ڕ خست، دێهاتییه‌کانی گه‌ڕه‌کى خۆمان که‌پاش وێرانکردنى دێکانیان له‌ترسى شه‌ڕ هاتنه شار‌و لاى ئێمهگیرسابوونهوه ئێستاش لهبهرشهڕ ده‌چنه‌وه دىَ،ئهوىَ دووره ده‌سته‌و وه‌ک په‌ناگه‌ش له‌شار باشتره،رۆیشتنى مامۆستا جه‌لال بۆ قوتابخانه‌و رۆیشتنى خه‌ڵکیش بۆ دىَ، دوو دیمه‌نى زۆر جیابوون، لێتان نه‌شارمه‌وه زۆریش دڵیان گوشیم، له‌نێو بیرکردنه‌وه دا دوو دیمه‌نى جوانیشم هاتنه به‌رچاو،یه‌که‌میان: چه‌ند ساڵێک دهبىَ پیره سه‌فینى خۆشناوه‌تیم به‌و شێوه‌یه به‌به‌فر نه‌بینی بوو، دووه‌میان: بۆ یه‌که‌م جاره له‌شارى من گه‌رماوى ئاواگه‌وره و جوان بکرێته‌وه،ئیدى هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌ڵکێشاو بۆچوونه سه‌رکار ئه‌و شوێنه‌م به‌جێهێشت، هه‌رهێنده وه‌ک هه‌ر ئێواریه‌ک رووه‌و ماڵ بوومه‌وه، لافیته‌ى کۆچى مامۆستا جه‌لال به‌رچاوى گرتم، کت‌وپڕ گیانى له‌ده‌ست داوه،ههرچۆنىَ بوو به ره‌نگ و روویه‌کى په‌شۆکاو لهمنداڵێکى کۆڵانهى خۆمان پرسیارى مه‌رگى مامۆستا‌م لێ کرد،گوتى له‌ترسى بوومه‌له‌ره‌زه،نیوه‌رۆ له‌قوتابخانه دڵى وه‌ستاو بىَ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ ببینىَ گیانى سپارد .
سهردارخۆشناو
شه‌قڵاوه 18/3/2003