به‌ختیار شاخی –
سێ شەممە, 20 نیسان 2010 10:38
ئه‌گه‌ر چی هه‌میشه پێم وابووه هونه‌رمه‌ندان و ڕه‌خنه‌گرانی هونه‌ری باشتر ماڵی خۆیان ده‌ناسن و شاره‌زایانه‌تر ده‌توانن كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی ببینن و پێوه‌ندی ئێمه به‌هونه‌ره‌وه ته‌نیا بینین و بیستنه، به‌ڵام “باش بینین”و باش بیستن “یش بۆخۆیان هونه‌رن، بۆیه ڕه‌نگه مافی ئه‌وه‌م هه‌بێت ئه‌م سه‌روتاره بۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ی “هونه‌ر”بنوسم.
-هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌فته‌نامه‌ی “هونه‌ری هه‌ولێر”یه‌شی یه‌كه‌می نووسینێكی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز “هاوتا ئه‌سعه‌د”یی به‌ناونیشانی “هاوارێكی هونه‌ریانه بۆ كه‌ناڵ4 و كۆڕه‌ك تیڤی”بڵاو كردبۆوه كه تێدا سنووری هاوارێكی هونه‌ریانه‌ی به‌زاندبوو و به‌داخه‌وه ناهه‌قیه‌كی زۆری به‌رانبه‌ر ئه‌و دوو كه‌ناڵه كردبوو.. ئه‌وو دوو كه‌ناڵه تازه‌ن، ، له دنیای هونه‌ریشدا هه‌موو شتێكی تازه ده‌كه‌وێته به‌ر سێرهی ڕه‌خنه‌و ته‌نانه‌ت دژایه‌تی، ، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرتن شتێكه‌و سفركردنیش شتێكی دیكه”كاك هاوتا”كه خۆی هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگ زوڵاڵ و خۆشه‌ویستی كوردستانه و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕان له دنیای جوانی هونه‌ر، له به‌رنامه‌ی “ئه‌ژده‌ر شۆ”كه‌ناڵی كۆڕه‌ك تیڤی.. دیده‌مانی ڕۆشن كرده‌وه، له‌نوسینه‌كه‌یدا به‌جۆرێك دڵ ڕه‌قانه قسه له‌سه‌ر ئه‌م دوو كه‌ناڵه ده‌كات كه خوێنه‌ر هه‌ست به مه‌ترسی بكات
ئایا به‌ڕاستی ئه‌وه په‌یامێكی هونه‌ری بووه كه بووه‌ته هانده‌ری ئه‌و نوسینه‌ی”كاك هاوتا”یان پاڵنهریكی دیكه‌ی شاراوه؟ئاخر ته‌نانه‌ت یه‌ك بیانووی هونه‌ری یان ته‌كنیكی له به‌شی یه‌كه‌می نوسینه‌كه‌دا نابینرێت كه پڕاوپڕی دوو ڵاپه‌ره‌ی هونه‌ر بوو و حوكمێكی ناڕه‌وای وه‌ك “دوو كه‌ناڵی قێزه‌ون” به‌سه‌ر ئه‌وو دووكهناڵهدا ببڕێت.. ئایا”كاك هاوتا”به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و ووشه زبر و ناشرینانه بۆ خه‌ملاندنی ئه‌و دوو كه‌ناڵه به‌كاربهێنێت، ، بیری له‌وه كردۆته‌وه كه خه‌ریكی چ گه‌مه‌یه‌كه؟ئایا پرسیویه‌تی ناوزڕاندن و سووكایه‌تیكردن به‌و دوو كه‌ناڵه كارێكی ڕه‌وایه یان هه‌ر هیچ نه‌بێت له هونه‌رمه‌ند ده‌وه‌شێته‌وه به‌رد بخاته كانیه‌ك كه ئاوی لێ خواردۆته‌وه؟؟
– ئه‌و دوو كه‌ناڵه نه‌ك هه‌ر “قێزه‌ون”نین وه‌ك”كاك هاوتا”ده‌ڵێت، به‌ڵكۆ له‌و ماوه كه‌مه‌ی ته‌مه‌نیاندا پێگه‌یه‌كی باشیان له نێو كه‌ناڵه كوردیه‌كاندا بۆ خۆیان دابین كردووه و ژماره‌ی بینه‌رانیشیان له زیادبووندایه، ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه خێرایه‌ش یه‌كێك بێت له‌و هۆكارانه‌ی كه په‌له له شكاندنیان ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت “ته‌كفیر”ده‌كرێن.. هه‌ڵبه‌ت نه ئه‌وو دوو كه‌ناڵه و نه هیچ كه‌ناڵێكی دیكه‌ی كوردستان له سه‌ر ڕووی ڕه‌خنه‌وه نین، به‌ڵكۆ ڕه‌خنه ڕێگه‌یه‌كه بۆ سه‌ركه‌وتنی باشتر‌و منیش وه‌ك بینه‌ر تێبینیم له سه‌ر هه‌ندێ شتی ئه‌م دوو كه‌ناڵه هه‌یه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌كه‌ین ڕۆژ به ڕۆژ باشتر بن.
“كه‌ناڵ4″و”كۆره‌ك تیڤی”دووكهناڵن كه ژماره‌یه‌كی زۆر بینه‌ریان هه‌یه‌و ده‌بێ رێز له بینه‌رانیان بگیرێت. ئه‌وانه دوو كه‌ناڵی هونه‌رین و ده‌یانه‌وێ سه‌رگه‌رمی و خۆشی بۆ بینه‌رانیان بكه‌نه دیاری و ئامانجی سیاسیان نیه’ مه‌رجیش نیه هه‌موو كه‌ناڵه‌كانمان سیاسه‌ت بكه‌ن. ئه‌و دوو كه‌ناڵه ئێستا ئیدی شوێن پێی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه وچاكه و خراپهیشیان باشتر ده‌رده‌كه‌وێت ’ بۆیه ڕه‌نگه له مه‌ودوا ڕه‌خنه‌گرتن و لێیان ببێته ئاسایی و ده‌شبێته هۆی باشتر پێشكه‌وتنیان، به‌ڵام ڕه‌خنه نه‌ك ناوزڕادنی مه‌به‌ستدار.
هیوادارم بڵاوبوونه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌ی “كاك هاوتا”له هه‌فته نامه‌ی هونه‌ری”هه‌ولێردا” زیان له پێگه‌ی ههفتهنامهكهش نه‌دات، له‌وه تێده‌گه‌م كه ئه‌و نوسینه‌یان وه‌ك باوه‌ڕبوون به ئازادیی بیڕوڕا بڵاو كردۆته‌وه. به‌ڵام ده‌بێ وریاتر بن و نه‌بنه به‌شێك له ململانێی كه به داخه‌وه له نێو هونه‌رمه‌نداندا هه‌یه’هه‌فته‌نامه‌ی هونه‌ری “هه‌ولێر”بۆ ئه‌وه هاتووه هانده‌ری پێشكه‌وتنی ڕه‌وشی هونه‌ری بێت نه‌ك گرژبوون، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین هه‌رگیز نه‌بنه ته‌ڕه‌فی هیچ كێشه‌یه‌ك و خۆیان نه‌كه‌نه پرد بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕق و كینه