بورهان شێخ رەئوف
لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند یەدەکی ئاوی عیراق دابه‌زیووه بۆ (20 ملیار مه‌تر سێجا)، به‌هۆی ئه‌و وشكه‌ساڵییه‌ی رووبه‌ڕووی وڵاته‌كه بۆته‌وه، به دوورییان نه‌زانی پلانی كشتوكاڵ له وه‌رزی زستاندا بووه‌ستێت.
عیراق گیرۆده‌ی سه‌ختترین قه‌یرانی كه‌مئاوی بۆته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كانیان گرتۆته‌وه، جا ئیتر به دروستكردنی به‌نداو بێت یان بەهۆی گۆڕینی رێڕه‌وی ئاوی رووبارهكانەوە بێت، بۆ نموونه ئێران هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و رووبارانه‌ی گرتۆته‌وه كه ده‌ڕژێنه رووباری دیجله‌وه، توركیاش ئاوی هاتووی بۆ عیراق زۆر كه‌م كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و رووبه‌ره زه‌وییانه‌ی كه ده‌كران به كشتوكاڵ، بپوكێنه‌وه و كه‌مببنه‌وه بۆ نیوه‌ی جاران، هه‌ر به‌وشه‌وه نه‌وستاوه، بەڵکو قه‌یرانه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانیش دروستكردووه و خه‌ڵكێكی زۆری عیراق بێبه‌ش بوون له ئاوی باش بۆ خواردنه‌وه، به‌هۆی وشكبوونی ئه‌و رووبارانه‌وه كه وێستگه‌ی پاڵاوتنیان له‌سه‌ر دامه‌زرابوو.
بابه‌تێكی له‌وه‌ش سامناكتر و كاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه کە به‌هۆی كه‌مئاوییه‌وه زۆنگاوه‌كانی باشووری عیراق خه‌ریكه له لیستی كه‌له‌پووری جیهان لادەبرێن، چونكه گۆڕانكاریی له سیمای ئه‌و ناوچه‌یه‌دا روویداوه و وشكبووه.
لیژنەکە داوای له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كردووه، كه هه‌موو كارته‌كانی گوشار به‌كاربهێنن بۆئه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ بچنه ناو ئه‌و رێكه‌وتننامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییانه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندن به دابه‌شكردنی ئاو له نێوان وڵاتاندا، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شیان كردووه كه وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له خۆئاماده‌كردندایه بۆ هه‌ڵمه‌تێك بە مەبەستی لابردنی هه‌موو پێشێلكاریی و ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌ش كردووه، كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رپرس و تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و كێشه‌ی كه‌مئاوی، كه ئێستا رێژه‌كه‌ی 20ملیار مه‌تر سێجایه، هه‌روه‌ها پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر وه‌رزی زستانی داهاتوو باران نه‌بارێت، ئەوا ئەگەری هەیە پلانی كشتوكاڵ له وڵات‌دا به ته‌واوی بووه‌ستێنرێت .
بۆیه هه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه به‌س نین بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه، به‌ڵكو پێویسته چاره‌سه‌ری خێرا‌و بنه‌ڕه‌تی بۆ كاریگه‌رییه نیگه‌تیڤه‌كانی دابه‌زینی رێژه‌ی ئاوی هاتوو، كه هۆکاری زیادبوونی رێژه‌ی پیسبوونه به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور و زیادبوونی رووبه‌ری به بیابان بوونە، جگه له دیارده‌ی كۆچكردنی خه‌ڵكی لادێ و زۆنگاوه‌كان بۆ ناو شاره‌كان، ئامۆژگاری و چاره‌ی خێرا ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ده‌ست به به‌كارهێنانی ئاوه‌وه بگرن و واز له به‌خێوكردنی ماسی بهێنن و سیستمی ئاودێریی كۆن به سیستمی نوێ بگۆڕن.
حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاندووه: توركیا به‌ڵێنی داوه رێژه‌ی ئاوی زیاتر بۆ عیراق به‌ربداته‌وه، به‌ڵام ئێران هه‌موو ئه‌و پێشنیازانه‌ی عیراقی ره‌تكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی به‌ش بكه‌ن.
Discussion about this post