ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ئاشكه‌رایه خه‌ڵك له بازاردا پیازو په‌تاته‌و سه‌وزه‌و میوه‌و برنج و رۆن و جلوبه‌رگ و شتومه‌كی دیكه ئه‌كرێت و، ئه‌وه‌ش كارێكی سروشتییه له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا به‌ڵام له وڵاتی ئێمه بازرگانی به مرۆڤه‌وه ئه‌كرێت وحزب و به‌رپرسان له‌و رووه‌وه ده‌ستی باڵایان هه‌یه به تایبه‌ت حزب و به‌رپرسانی خاوه‌ن موڵك وسامان و پاره‌ی مۆڵ.
له ساڵانی رابردوو دیكتاتۆر سه‌دام حوسه‌ین و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی بوو بوون به خاوه‌نی عێراق و، به هێزو سوپاكه‌ی تا ساڵی 2003 به ئاره‌زووی خۆیان ره‌فتاریانكردو خه‌یروبێری عێراقیان هه‌ڵلووشی و، له‌و رۆژه به‌دوواوه عێراق كه‌وته ده‌ستی شیعه‌و مێزه‌ر به‌سه‌رو ئهمریكاو وڵاتانی ده‌وروپشت به‌ناو “”دراوه‌سێ”” و، لێره‌دا باسی عێراق و كرین و فرۆش و سه‌ركرده بوده‌ڵه‌كانی ناكه‌م و، مه‌به‌ستی من كوردستانه.
له پاش راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان و، گه‌رانه‌وه‌ی حزبه‌كان بۆ شاره‌كان، هیچ حزبێك خاوه‌نی بستێك زه‌وی نه‌بووه‌و، گیرفانی ئه‌نداماكانی خاڵی وبه‌تاڵ بووه‌و، له رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی كه‌س بیری لای پاره‌و سامان نه‌بوو، هاوكات حزبه كوردستانییه‌كان و حزبی شیوعی عێراق پێكه‌وه له به‌ره‌یه‌كدا بوون، به‌ناوی به‌ره‌ی كوردستانی و، كاتێك پاره‌و ده‌سه‌ڵات كه‌وته به‌ر ده‌ستی ( پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) شه‌قیان له به‌ره‌ی كوردستانیداو پهكیانخست و، به‌بێ گوێدان به نه‌رێت و باوی كۆمه‌ڵایه‌تی و، دوور له ئه‌خلاقی هاوخه‌باتی و هاو سه‌نگه‌ری رۆژانی سه‌ختی پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ر یه‌ك له‌لای خۆیه‌وه هێزێكی به‌ناو پێشمه‌رگه‌وه دروستكرد، هێزی 70 سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و، هێزی 80 سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان.
به‌و شێوه‌یه ئه‌و دوو حزبه بوون به خاوه‌ن هێزو، هیچ رۆڵێكیان بۆ پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كانی تر نه‌هێشته‌وه‌و، لێره‌دا جێی ئاماژهیهو بۆ مێژوو پێویسته راستییه‌ك بووترێت، ده‌رباره‌ی رۆڵی دره‌وشاوه‌ی حزبی شیوعی دژ به دیكتاتۆر سه‌دام حوسه‌ێن و رژێمی خوێنرێژی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و، به‌رگری و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی گه‌لێ كوردستان، پێویسته ئه‌و راستییه بخرێته‌روو، ئه‌وه‌ی شیوعییه‌كان كردییان له چالاكی و په‌لاماردانی دوژمنان و، ئازادكردنی شاروچكه‌كان، هیچ كات حزبه “” گه‌وره‌كان”” بۆیان نه‌كرا، چونكه حزبی شیوعی توانی وه‌ك هێزێكی رێكخراو له سه‌ر بنه‌مایه‌كی بته‌و په‌ره به تێكۆشان بدات و، هێرش بكاته سه‌ر ره‌بیه‌و مۆڵگاكانی دوژمن و به ته‌نهاو، به هاوكاری لایه‌نه‌كانی تر شارۆچكه‌كان رزگار بكات و، حزبی گه‌وره‌ش هه‌یه به‌ته‌نها نه‌یتوانیوه شارۆچكه‌یه‌ك رزگار بكات.
له ساڵی 1992 په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كار بوو، وله پاش نه‌مانی به‌ره‌ی كوردستانی و، دروستبوونی ململانێی سیاسی له سه‌ر داهاته‌كانی گومركی ئیبراهیم خه‌لیل له نێوان پارتی و یه‌كێتی له ساڵی 1994 جه‌نگی ناوخۆ‌و، پێكدادانی چه‌كداری له نێوان هه‌ردولاو له هه‌رێمی كوردستان روویداو، جه‌نگی ناوخۆ له هه‌ریمی كوردستان بووه هۆی كوشتنی هه‌زاران گه‌نج و پێشمه‌رگه‌و، په‌كخستنی په‌رله‌مان و، هه‌ردوو پارته‌كه هه‌وڵیان ئه‌دا له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێمی كوردستاندا‌و،، پاشان كوردستانیان كرد به دوو به‌ش و، دوو حكومه‌ت و، تا ئێستا سامانی هه‌رێم ئه‌خۆن.
له پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی خاوه‌ن هێزو ده‌سه‌ڵات بوون به خاوه‌نی پاره و، ئێستاشی له گه‌لدا بیت ده‌ستیان كرد به كارێكی به‌دناوو پر له شه‌رمه‌زاری، كه‌وتنه كرین و فرۆشتنی مرۆڤ و، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش رێی خۆشكرد بۆ بازبازێن له‌م حزب بۆ ئه‌و حزب و، كاتێك هه‌ڵپژاردن نزیك ئه‌بێته‌وه بازاری ئه‌م به‌زمه‌ش هه‌ڵئه‌كشێ و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستئه‌كه‌ن به دابه‌شكردنی خانوو، ئۆتۆمبێل و زه‌وی و ده‌مانچه‌و ولاپتۆپ و شتی تر‌و، ئه‌م كاره‌ش موراڵ وئه‌خلاقی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگا ئه‌گۆرێت و ئه‌یشێوێنێت..
ئه‌مرۆ له كوردستان كه‌سانێكی ده‌ركراو له رێزه‌كانی حزبی شیوعی ، بوونه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی وكارگێروو كادێری ده‌زگاكانی راكه‌یاندنی حزبه كوردستانییه‌كانی تر‌و، ئه‌گه‌ر باسی هه‌ڵبه‌زودابه‌زی ئه‌ندامانی تێكرای حزبه‌كان بكرێت، ئه‌وا پێویسته سه‌رژمێر بكرێن و، بزانن چه‌ند كه‌س بۆ پاره‌و پۆست خۆێ فرۆشتووه‌و چه‌ند كه‌س سه‌رقاڵی بازبازێه.
17/9/2018