كارۆخ مەلائەسعەد: كاروان بەرزنجی، یەكێك لە تراكەكانی نێو ئەلبوومی كاروانی خۆشەویستی دەكاتە كلیپ و پێشكەشی هەموو ئەو كەسانەی دەكات، كە دەنگی ئەویان پێخۆشە.
گۆرانیبێژ كاروان بەرزنجی لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: “تازەترین كارم بەرهەمهێنانی گۆرانییەكە بەناوی ڕەشبەڵەك، كە ئاوازەكەی فۆلكلۆرە و بەشێك لە هۆنراوەكەیش فۆلكلۆرە و بەشێكی دیكەیشی خۆشان بۆمی هۆندووەتەوە.
هاوكات دابەشكردنی میووزیكەكەیش لە ستۆدێۆی هەندرێن فەرەیدوون شوانـی و كاروان بەرزنجی جێبەجێیان كردووە و بەختیار ساڵحـیش بە ژەنینی باڵەبان بەشداریی تێدا كردووە.”
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتیشی: “لە لایەن دەرهێنەری بەتوانا شۆڕشڤان شێرۆ سدیق، كلیپێكی سەركەوتوانەم بۆ گۆرانییەكە بە ئەنجام گەیاندووە و شادان بەرزنجیـیش سپۆنسەریی كردووە.”
ئەو هەوادارانی ئاگادار دەكاتەوە، كە لە نەورۆزی ئەم ساڵدا گۆرانییەكەی بە كلیپەوە لە سەرجەم كەناڵە هونەرییە كوردییەكاندا نیشان دەدرێت.