* له زنجیره درامای (رۆژ ژمێری شارێك)دا، رۆڵ ده‌بینم
* ئه‌وه‌ی ده‌بێته هاوسه‌رم، ده‌بێ وه‌كو خۆم هونه‌ری خۆشبوێت
* كریستاڵ هاوكاریی كردم بێمه دنیای هونه‌ره‌وه
– هونەرمەندی گەورەی میسری ، ئەکتەری بە توانا( سعاد حسنی )خوێندنگەیە بۆ من و لێوەی فێر دەبم و پێشەنگە لام
– خۆشەویستی شاری سلێمانی تێکەڵی خوێنم بووە ..
هه‌رچه‌نده هێشتا لاوه، به‌ڵام به‌و رۆڵ و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌یه‌تی توانیویه‌تی ناوبانگێكی باش و خه‌رمانێك له‌كاری هونه‌ری نواندن و شیعر نووسین به‌رهه‌مبهێنێت و ئێستاش له‌بواری راگه‌یاندندا چالاكه. ئه‌و كه‌سه كاردینای سپی-یه كه ده‌رچووی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی زانكۆی سلێمانییه. ئه‌و كچه خوێن گهرمەمان له ده‌رفه‌تێكدا به‌سه‌ركرده‌وه‌و ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵدا سازكرد.
* با سه‌ره‌تا بپرسین كاردینا كێیه؟
– له‌شاری سلێمانی هاتوومه‌ته دنیاوه، ده‌رچووی زانكۆی سلێمانی كۆلێژی زمانی عه‌ره‌بیم.
* ئه‌ی سپی چییه‌و له‌چییه‌وه هاتووه، ئه‌م نازناوه بۆ؟
– كاردینا گوڵێكی سپییه‌و سپیش ره‌مزی بێ گه‌ردییه‌و منیش پاكی و ره‌نگی سپیم بۆ خۆم هه‌ڵگرتووه‌و خۆشم ده‌وێ.
* تێكهڵبوونت به‌م دونیایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ی، شیعره‌كانت له‌كوێ بڵاوده‌كه‌یته‌وه ئایا هیچ چاپكراوێكت هه‌یه؟
– ماوه‌ی نۆ ساڵه شیعر ده‌نووسم و به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بیم كردووه‌و چه‌ندین كۆڕم له چه‌ند شوێنێكی كوردستان گرتووه. به‌رده‌وام شیعره‌كانم له بڵاوكراوه جیاجیاكاندا بڵاودهكهمهوهو له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه شیعرم له چاپ ده‌ده‌م. سه‌باره‌ت به‌بواری نواندنیش ماوه‌ی شه‌ش ساڵه له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌م و به‌شداریم له‌چه‌ندین درامای ته‌له‌فزیۆنی و چه‌ند كورته فیلمێكیشدا كردووه.
* شیعر نووسین چی به‌تۆ به‌خشی و چی له‌تۆ وه‌رگرتۆته‌وه؟
– شیعر هه‌میشه جوانی پێ به‌خشیوم و به‌رده‌وامیش پێم ده‌به‌خشێ و هیچی لێ نهسهندومهتهوه.
* تاچه‌ند شیعره‌كانت ناخی كاردینای پێوه دیاره؟
– شیعر ده‌ربڕینی ناخی شاعیره، بێگومان ته‌واوی شیعره‌كانم زمانی راستگۆیی ناخی خۆمه.
* تائێستا هیچ شیعرێكت كراوه‌ته گۆرانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانه‌وه؟
– من شیعری گۆرانی نانووسم، مه‌گه‌ر كه‌سێكی دیاریكراو داوام لێ بكات له ئێستادا دوو شیعرم بۆ كریستاڵ نووسیوه‌و له‌كاری دووه‌میدا ده‌یكاته گۆرانی.
* شیعرت نووسیوه بۆ كوڕان؟
– من ئافره‌تم و بێگومان ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له شیعره‌كانمدا بوونی هه‌یه.
* لای كاردینا گریان چ مانایه‌كی هه‌یه؟ هاوڕێیه‌تی گریان و كاردینا چۆنه؟
– به‌ڵێ من باوه‌ڕم وایه گریان زمانێكی راستگۆیه بۆ ده‌ربڕینی ناخ، بارانێكه بۆ ژیانه‌وه‌ی رۆح.
* شتێك له‌ناو كچه هونهرمهندهكانمان یان راگه‌یاندنكاره كچهكانماندا خه‌ریكه ده‌بێته دیارده ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كاتێ ده‌چنه نێو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه ئیتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه له‌و كاره‌ی تێیدا ده‌ركه‌وتوون، تۆ وه‌ك كاردینا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێی چی؟
– راسته ئه‌مه هه‌یه، به‌ڵام نابێت هۆكاره‌كانی پشت ئه‌مه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرین، زۆرجار ئه‌و كچ و ژنانه‌ی له‌یه‌كێك له بواره رووناكبیرییهكهدا كارده‌كه‌ن له‌توانای ئه‌وان ده‌رده‌چێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه زۆرجار رێگریان لێ ده‌كرێ و ناهێڵن وه‌ك پێش پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی كار بكه‌ن! جگه له‌وه ئه‌و كچ و ژنانه‌ی ناوم هێنان ناتوانن پارێزگاری له‌مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن. هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه ئه‌و هونه‌رمه‌ندو شاعیر‌و راگه‌یاندنكارانه‌ی.. له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا هاوسه‌رگیرییان كردووه كه شیاوی ئه‌وان نین، بۆیه ناتوانن درێژه به‌كاره رووناكبیرییهكهی خۆیان بده‌ن و لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه. هه‌شیانه وازهێنان و دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی كاتییه، چونكه چوونه ناو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه له‌هه‌ندێ لهقۆناغهكانیدا پێویستی به‌ته‌رخانكردنی كاتی ته‌واوه، ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت هه‌یانه دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو بواره‌كه‌ی خۆی، ئه‌مجۆره دووركه‌وتنه‌وه كاتییه له‌ناو زۆرێك له هونه‌رمه‌ندو ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌یه كه له‌بوارێك له بواره‌كانی ئه‌ده‌بدا خۆیان بینیوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌ناو بیانییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیاشدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
* هه‌رچه‌نده پرسیارێكی شه‌خسییه، كاردینیا كه‌ی بڕیاری چوونه ناو پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی ده‌دات، ئه‌گه‌ر بڕیارتدا كێ هه‌ڵده‌بژێری و پێشبینی ئه‌وه ناكه‌یت تۆش به‌جۆرێك له جۆره‌كان ماوه‌یه‌ك دووربكه‌ویته‌وه؟
– هێشتا ته‌مه‌نم منداڵه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه من له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌م كه من چه‌ند هونه‌رم خۆشده‌وێ ده‌بێت ئه‌و زیاتر خۆشی بوێ و هانم بدات، ده‌بێت تاسه‌ر هاوكاریشم بێت.
* هه‌ركه‌سێك داوای ئه‌وه‌ی لێ‌كردیت هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات، مه‌رجت چیی ده‌بێت بۆی؟
– ده‌بێت كه‌سێك بێت له‌گه‌ڵم بگونجێت و له‌ناخ و هه‌ست و بیركردنه‌وه‌كانم تێبگات.
* تۆ ده‌ڵێی من چه‌نده هونه‌رم خۆش ده‌وێ ده‌بێت هاوسه‌ره‌كه‌شم ئه‌وه‌نده‌ی خۆش بووێت، له‌پرسیاری پێشووشدا باسی چه‌ند هۆكارێكت له‌باره‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كچه هونه‌رمه‌نده‌كان لههونهرهكهیان كرد، به‌بڕوای تۆ باشتر نییه كچه هونه‌رمه‌نده‌كان و كوڕه هونه‌رمه‌نده‌كان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، هیچ نه‌بێت له‌دونیاو كاری یه‌كتر ده‌گه‌ن؟
– هاوسه‌رگیری نێوان كوڕ‌و كچه هونهرمهندهكانمان هه‌یه‌و چه‌ندین كوڕ‌و كچی ئه‌كته‌ر ئه‌وانه‌ی له‌بواری نواندندا كارده‌كه‌ن هاوسه‌رگیرییان پێكه‌وه كردووه‌و ئێستا ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر ده‌ژین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌كاره‌كانی یه‌كتر ده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها كوڕ‌و كچی هونه‌رمه‌ندی ترمان زۆرن، ئه‌وه راست نییه كه له‌مجۆره هاوسهرگیرییهمان كه‌م بێت یان نه‌مان بێت، به‌ڵكو نموونه‌مان زۆره‌و هه‌شه‌و ره‌نگه زیاتریش ببێت.
* رۆڵی ئافره‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا چۆن ده‌بینیت؟
– بێگومان به خۆشحاڵییه‌وه ئێستا ژنان رۆڵی كارایان هه‌یه له سه‌رجه‌م بوارهكانداو ئه‌وه‌ش جێگه‌ی شانازییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستمان به هه‌نگاونانی زیاتر‌و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتره.
* ئێستا ریكلامكردن له‌ناو ژنه هونهرمهندهكانمان و راگهیاندنكارهكانمادا بۆته جۆرێك له دیارده، ئایا تاچه‌ند باوه‌ڕت به‌و ریكلامانه هه‌یه، ئایا هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌هاتۆته سه‌ر خه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كاردینا بكات بۆ ئه‌وه‌ی ریكلامیان بۆ بكات؟
– ده‌رباره‌ی ریكلامكردن ئه‌وه شتێكی سه‌رده‌میانه‌و زۆر ئاساییه‌و لام باشه، ئاساییه لام له ئاینده‌دا كاری ریكلام بكه‌م. بێگومان ئه‌و ریكلامانه‌ی كه كه‌سه ناودارو به‌ناوبانگه‌كان بۆ كۆمپانیاكانی ده‌كه‌ن زیاتر كۆمپانیاكانی پێ ده‌ناسرێت. ئه‌گه‌ر له ئاینده‌دا پڕۆژه‌ی ریكلام كردن بخرێته به‌رده‌ستم ئه‌وه لام ئاساییه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌م به‌دڵ بێت.
* تۆ خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تیت له فه‌یسبووك، چۆن له‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌ڕوانی؟ چ سوودێكی بۆ تۆ هه‌یه؟
– شتێكی به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی باش به‌كاری ده‌هێنن و سودی لێ وه‌رده‌گرن، توانیومه له‌و رێگه‌وه به‌رده‌وام شیعره‌كانم بڵاوبكهمهوهو هه‌وادارانی خۆم ئاگادار بكه‌مه‌وه له نوێترین كاره‌كانم له دونیای هونه‌ردا وه‌ك نواندن …و ده‌خوازم هه‌موو تاكێكی كورد به‌شێوه‌یه‌كی دروست ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاربهێنێت و نه‌بینه مایه‌ی بێزاركردنی یه‌كتر به‌هۆی هه‌ڵه به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیاوه.
– كاردینا تاچه‌ند گوێبیستی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی كوردییه، له كۆن و تازه‌كان له كچان و له كوڕان به‌ده‌نگی كام له‌و هونه‌رمه‌ندانه سه‌رسامه؟
– من زۆر گوێبیستی گۆرانی و میوزیك ده‌بم، گوێ له‌زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كۆن و تازه ده‌گرم، ئێستا ئێمه هونه‌رمه‌ندو ده‌نگ خۆشی زۆرمان هه‌یه، بۆیه ناكرێت ناوی هه‌موویان بێنم، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم، له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌زم لهمیوزیك و گۆرانییه گوێ له‌زۆربه‌یان ده‌گرم.
* له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا نێوانتان چۆنه؟
– تاڕاده‌یه‌كی باش ده‌خوێنمه‌وه‌و نێوانمان باشه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی رۆمان‌دا بهینم زۆر باشه، هه‌ركاتێك ده‌ستم به‌تاڵ بێت، خۆم به‌خوێندنه‌وه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌م.
* پۆشینی جلوبه‌رگی كوردی تاچه‌ند خولیای كاردینایه؟
– من زۆر ئاره‌زووی پۆشینی جلوبه‌رگی كوردیم هه‌یه‌و زۆر لام جوانه له‌زۆر بۆنه‌دا پۆشیومه.
* كریستاڵی هونه‌رمه‌ند، ئه‌ویش له‌كاری نواندن و ئێستاش له بواری گۆرانی وتندا رۆڵی خۆی هه‌یه، كاردینا پێش كریستاڵ ده‌ستی بههونهركرد یان دوای ئه‌و، ئێوه پێكه‌وه تاچه‌ند هاوكاری یه‌كترین لهكارهكانتاندا؟
– بێگومان كریستاڵ پێش من ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌و ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به‌شی شانۆیه، ئێستا له‌هه‌ردوو بواری نواندن و گۆرانی وتندا خزمه‌ت ده‌كات و هه‌ر كریستاڵیش هاوكاری كردم تابێمه دونیای هونه‌ری و زۆر هانی دام و هه‌میشه هاوكارو رێ پیشاندهرمهو هاوكارو هاوڕێ یه‌كترین.
* تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یت خاتو كریستاڵی خوشكت ماڵئاوایی له‌كاری شانۆ‌و دراما بكات و روو له دنیای هونه‌ری گۆرانی وتن بكات؟
– نه‌خێر من له‌گه‌ڵ ئه‌وادا نیم و كریستاڵیش به‌رنامه‌ی وای نییه، كریستاڵ به‌رده‌وامه له‌كاری نواندن و بێگومان له ئاینده‌دا كاری نوێی ده‌بێت وه‌ك نواندن له دراما‌و فیلمداو به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌كار كردن له‌دونیای گۆرانی و موزیك.
* هه‌رچه‌ند ئه‌م پرسیاره‌ش شه‌خسییه، كاردینا هاوڕێی كچانی زۆره یان كوڕان؟
– هاوڕێكانم زۆر دیاریكراون و ته‌نها چه‌ند هاوڕێیه‌كی نزیكم هه‌یه كه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، له‌و هاوڕێیانه یه‌ك هاوڕێی كچی تیایه، به‌ناوی شیرین عه‌لی، دوو هاوڕێی كوڕیشم هه‌یه كه نزیكن لێمه‌وه، شانازییان پێوه‌ده‌كه‌م كه هه‌موویان مرۆڤی به‌وه‌فان.
* كاردینا له‌چی بهشیمانه؟
– هه‌ر شتێك كردبێتم له ژیانمدا بڕوام پێی بووه بۆیه كردوومه، لێشیان په‌شیمان نیم، چونكه بڕیار‌و بیركردنه‌وه‌ی خۆم بووه. پێش ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر هه‌رشتێك بده‌م باش لێی ده‌كۆڵمه‌وه هه‌ربۆیه له‌هیچ بڕیارێكم په‌شیمان نیم.
* ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریمان هه‌بێت ئێستا سه‌رقاڵی كاری نواندنیت لهدرامایهكدا، ئایا راسته به‌شداری له نواندندا ده‌كه‌یت؟
– نوێترین كاری من له دنیای هونه‌رو نواندندا، رۆڵبینینمه له زنجیره درامای رۆژ ژمێری شارێك-دا، نووسینی ئه‌و درامایه هونه‌رمه‌ند دڵشاد مسته‌فایه‌و ده‌رهێنانی مامۆستای هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش-ه. به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌وه سێیه‌مجاره له‌كاره هونه‌رییه‌كانی مامۆستا ئه‌رسه‌لاندا به‌شدار ده‌بم. ئه‌و زنجیره درامایه باس له مێژووی شاری سلێمانی ده‌كات له ساڵانی حه‌فتاكان و دوایدا، پیشاندانی رووه جیاجیاكانی شاری سلێمانییه، زۆر خۆشحاڵم كه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی شاری سلێمانی له‌م كاره هونه‌رییه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌و به توانادا پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین.
* بیستوومه سلێمانیت زۆر خۆشده‌وێ، كه‌واته پێناسه‌ی سلێمانی لای كاردینا چییه؟
– خۆشه‌ویستی سلێمانی تێكه‌ڵی خوێنم بووه، سلێمانی نیشتمانی ههمیشهییمهو خۆشم ده‌وێت.
وێنەکانت زۆر سەرنج ڕاکێش و هونەرین ئایا کێ و لە کوێ وێنەکانت دەگریت ؟
بێگومان من لە لایەن فۆتۆگرافەری بە توانا (هاوبەش نوری)وێنەکانم بۆ دەگیرێ لە موختەبەر جیهان ،،کە من کارەکانیانم زۆر لا پەسەندە و زۆر ڕێز‌و سوپاسم هەیە بۆیان ..
* ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له نێو ئه‌لبوومی پێگه‌ی فه‌یس بووكه‌كه‌ت زۆر له‌وێنه‌كان هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی میسری سعاد حسنی-یه ئایا خۆشه‌ویستی تۆ بۆئه‌و هونه‌رمه‌نده چییه؟ مه‌به‌ستان شێوازی رواڵه‌ت و ده‌موچاوی له كاردینا ده‌چێت یا چییه؟
– زۆر هاوڕێیان و كه‌سانێكی زۆر پێیانوتووم كه له‌نێوان رووخساری من و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی میسر ئه‌كته‌رو ده‌نگخۆش سعاد حسنی، له‌یه‌ك چوونێكی زۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه من عاشقی ئه‌و خانمه گه‌وره‌و به توانایه‌م سعاد حسنی كه ساندرێلای شاشه‌ی عه‌ره‌بییه‌و دوای كۆچیشی خوێندنگایهكه بۆ هونه‌رمه‌ندانی دوای خۆی، بۆیه ئه‌م خانمه وه‌ك خوێندنگه‌یه بۆ من و لێوه‌ی فێر ده‌بم و پێشه‌نگه لام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مه‌وێ هه‌میشه خۆم بم و بتوانم ببمه سعاد حسنی كوردان و ساندرێلای شاشه‌ی كوردی، به‌ڵام وه‌ك كاردینا وه‌ك تایبه‌تمه‌ندی و به‌هره‌ی خۆم نه‌ك وه‌ك لاسایی كردنه‌وه، بۆیه تا بتوانم هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌م.