توانا حەمە عەلی: لە کیشوەری ئەوروپادا ئاستی زانستی موزیک ئەو ساتە بەشێوەیەکی تەواو پێ گەیشت و توانی فۆڕم و شوناسی زانستی خۆی وەرگرێت , کە لە گرنگی بواری نۆتاندن و ستاتیکای نووسینەوەی نۆتەی موزیک بە باشی گەیشتن ,بۆیە دواجاریش توانیان لە ڕێگای سکۆر و نۆتەی موزیکەوە شێوازە زانستی یەکەی ئەم ھونەرە لە ناو ھونەرەکانی تردا و زانستەکانی دیدا بسەپێنن.
بەتایبەت لەو سەردەمەیدا کە بە (باروک ) ناو دەبرێت لێرە بەدواوە چی دی ئاوازەکان لەگەڵ مردنی ئاواز دانەرەکاندا نەدەمردن, بەڵکۆ نۆتەو سکۆری کارەکان لە پاشیان بەجی دەما و ھەر ئەمەش بوو نەک نەمری بەخشیە دانەرەکانی , بەلکو ئاستی موزیکی جیھانیشی ڕۆژ بە ڕۆژ و سەدە بە سەدە گەشەی پێ کرد , ھەر سەردەمێکی موزیکی , لە پاش خۆی سەردەمێکی تری موزیکی دەست پێ دەکرد. تا گەیشتە ئەو زانستە کرنگە ھەنووکەیی یەی لە سەرجەم دانیشگاکانی دونیادا وەک زانستێک بخوێندرێت. ھەرچەندە مێژووی موزیک و گۆرانی کوردی لە گەڵ دروست بوونی مرۆڤی کورد و ژیانی شارستانیەتی جیھاندا بەرەو پێشچوون و گۆران کاری و پێشکەوتنی بەرچاوی بە خۆیەوە دیوە و تارادەیەکیش ھەنگاوی باشی ناوە ,کەچی تا ئێستا لە قەیرانی نۆتاند و نە بوونی سکۆری موزیک وگۆرانی یە کانمانداین و ,نەمان توانیوە نەک سکۆری تەواوی کارە موزیکی یە کان بەڵکو. نەمان توانیووە سکێچی ھەزاران دێڕ لە نۆتەی گۆرانیەکانیشمان بە نۆتە بکێشین و پەخشی بکەین .ئەم خەم ساردیەی ھونەرمەندانمان وای کردووە ھەزاران میلۆدیمان لە بەین بچێت لە نێوتەپوتۆزی مێژوودا وون بێت, کە سەرمایەکی گرنگی نەتەوەی ھونەری موزیکمانە .بەدیویکی تریشدا کاریگەریەکانی ئەم قەیرانە ھێندە نەرێنی بووە, ڕێگر بووە بۆ زیاتر بەرەو پیش چوونی ڕەوتی زانستی موزیکی کوردی ,چونکە ژەنیارانی کورد بەردەوام لەنیو دەریایەک لە نۆتە و سکۆری شاکاری موزیکی جیھانی بوون ,نەشتوانراوە لە نێو ئەم شەپۆلی موزیکی دراوسێ و بێگانەدا شوناسێک بۆ موزیکی کوردی دەر بھێنین باشترە بڵیم ھونەری موزیکی کوردی تا ئیستاش زیاتر بە گوێ واتە (سەماعی) کار و مامەلەَی لەگەل دەکرێت . ئەوەتا لەم سەدەیدا , کە ئەوپەری پیشکەوتنی زانستی و تەکنە لۆجی و بەرەوە پیچشچوون لە سەرجەم کایەکاندا ھەیە ھەرێمی کوردستانیش لەگەل ھەنگاوەکانی جیھانی ئەمڕۆدا دە یەوێ ڕێبکا ,کەچی لە چەند کتێبێکی موزیکی کە بەپەنجەی دەست ئەبژێردرێن ,لە کتێًبخانەی گشتی و ماڵەمانماندا زیاتر بەدی ناکرێت.
گەرچی لەم چەند ساڵەی دوایدا لەڕێگەی ئەنستویتی کەلەپوری کورد و چەند گۆڤارێک و چەند کەسانێکی ھونەرمەندەوە بەشێکی کەم لە موزیک و گۆرانیە فۆلکلۆر و ڕەسەنەکانمان دە نۆتێندرا, بەڵام ئەم کارە ھێندە سانا نی یە تا بەتەنھا کە س و لایەنێک یا دەزگایەک ئەنجام بدرێت ,من ئەمە ھەروەک ئەوە دەبینم کە بە سرنج ئاو لە دەریا دەربھێنین, چونکە ئەم جۆرە کارە پێوویستی بە پاڵ پشتی حکومەت و پلانی درێژ خایەن و ئامادەکاری تەواو ھەیە کە ئەویش پێویستی بە دروست کردنی چەندین تیمی مەیدانی و شارەزا و ڕاھێنراو ی بواری موزیک ھەیە تا سەرجەم شارو شارۆچکە و گوند بە گوند بەدوای سەرجەم ئەومیلۆدیانە بگەڕێن کە ئێمە خاوەنیان کە بە بروای من( زۆرینەشیان دورە لە خەوش و کارگەری موزیکی بێگانە) ,دواتر لەڕێگەی تۆمار کردنی دەنگی یا ئامێری ئەو دەنگ بیژ و بە ساڵا چوانەی کە لە ھەر سنۆریکی جوگرافی کوردستاندان تا لە دواجار دا بیان نۆتێنن بە شێوازی شی کردنەوەی ئەنپوموزیکولوجی یەوە کاری لە سەر بکرێت.کە بە بڕوای من گەر یەکەم ھەنگاو دەست پێ بکەین بەم شێوازە ئەوا کارێکی ھێندە گران نی یە, چونکە لە ئێستادا ھەزاران دەرچووی پەیمانگا و کۆلیجی موزیکی یەکان لەم ووڵاتەدا ھەن گەرساڵانە لەڕێگەی گەشتی زانستی یەوە خوێندکارەکانیان لەڕێ ی ھاوکاری حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکانەوە ئەم جۆرە گەڕانە مەیدانیانەیان پێبکرێت لەماوەی چەند ساڵێکدا ھەم ھونەرمەندی بەسەلیقە و گەڕیدەت بۆدروست دەبێت لەھەمان کاتدا ھەزاران میلۆدیت بۆ بە نۆتەئەکرێت.گەر بەلایەنە رامیاریەکەشدا لەم بابەتە ورد بینەوە ھەرێمێک ی وەک ھەرێمی کوردستان بیەوی ھەنگاوەکانی بەرەو سەر بەخۆی نەتەوەی خیرابکات پێویستە گرنگی بدات بە لایەنە کلتوری و فەرھەنگی و ڕۆشنبیریە نەتەوەی یەکانی بدا کە( ھونەری موزیک و گۆرانی بە شێکی گرنگی ئەم کایانە یە ) لەکۆتایدا یشدا ھەر ئەمانەیە وا دەکەن کە لە نەتەوەیەکی دی جیا بکرێینەوە تا بۆ دواجار بتوارنرێت وەک نەتەوەیەکی جیاواز لە نیو قەوارەکی نەتەوە ی سەربەخۆ و دەوڵەتێکدا ھەنگاوەکانی پیشکەوتنی ژیانی تیدا فراوان کەین .(ئەمەوازلێدێنم چونکەبی َئومێدم لەوەی کێ گوێ لە خەمی من ئەگرێ ). لیرەدا پێویستە بە پرسیاریک و چەند تەوەرێک ڕووە و کرۆکی بابەتەکە ھەنگاو بنێم کە ئاشکرایە لە سەددەی ڕابردوودا ھەنگاوی باش و پرشنگدار ھەیە لە نێو دنیای موزیکی پارچەکانی کوردستاندا بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا ئەو گۆرانیانەی لە سەدەی رابردودا تۆمار کراون سکۆرو نۆتەی گۆرانی یەکە بوونیان ھەیە ؟یاخود دەبێت لە ناو چوبن یاخود بۆچی ھەڵگیرابن,؟ کە ئاشکرایە زۆرینەیان لە ڕادیۆو ئیستگەی تاران و بەغدا و کەرکوک یا ستۆدیۆ کەسی یەکانی سلیمانی و ھەولیر و دھۆک تۆمار کراون؟ بۆیە گەر سەیری ناودارترین موزیک زانە مەزنەکانی وەک (بتھۆڤن و مۆزارت وباخ و ھایدن و ھاندل …)تەنھا سکۆر ونۆتەی کارەکانیانە وای کردووە نەمر بن و بەردەاوم کارەکانیان دیراسەی لە سەر بکرێت و بەردەوام کۆنسێرت و ڤیستڤاڵیان بۆبکرێت سەدان ھەزار خویندکار نامەی دکتۆرا وماستەریان لە سەر وەربگرێت بەراوردێک بۆ ئەمە ھونەرمەندەکانی ئیمەش بە ناودار ترینیانەوە یەک لێکۆلینەوەی جدی لە سەریان نەکراوە ,ئەوەی کەوای کردووە بمێننەوە تەنھا تۆمارە دەنگی یەکانە نەک سکۆری کارەکانیانیان.لە ھەمووی پەژارەتر لە ئێستا لە نێو وەزارەت و سایەی سەندیکا و بەرێوە بەرایەتی و چەندین پەیمانگا وکۆلیج دا کە لەم ھەرێمەدا ھەن , ناتوانین خاوەنی نۆتەی ئەوگۆرانیانەبین کە دوێنێ یا سبەینێ لە ئەلبومێکدا بڵاو دەبنەوە ؟بە نموونەیەکی زۆر باش سەدەی ڕابردوو دەخەیتە پێش چاو کە ھێندە نزیکە لەمیژوودا واتە ( دوێنێ ), کە بە جوانترین و ناوازەترین کاری گۆرانی موزیکی کورد ی ھەژمار دەکرێت و بکەینە نموونە, کە کورد بۆ ھەمیشە دەبێت شانازی بە و کارانە بکات, کە کارەکانی بەشێکی زۆریان ئۆرکسترالین و ئەتوانین بڵێن بەشێوازیکی زانستی و ئەکادیمی موزیکی کوردیی تیایدا داڕیژراوەتەوە , کە ئەویش کارەکانی ھونەر مەندی مەزن (مەزھەری خالقی) یە کەبەبروای من تاکە کاری موزیک وگۆرانی کوردیە لە ناوەراستی ئەو سەدە یەدا کە ئۆرکسترایەک لەخزمەت دەنگێگی کوریدا بەئەو پەڕی توانای تەکنیکی وزانستی ولە ڕووی تێکەڵاوی دەنگ و ھارمۆنی موزیک و دەنگ و دابەشکردنەوە کاری فرە پرۆفشنالی بۆ کرا بێت, کە دەتوانم بڵێم ئەستەمە لەم سەردەمەشدا کاری بەو ئەندازە یە پڕ ھەست و سۆزی کوردەواریانە بکرێت بۆ باشترین دەنگ بێژی ئەمڕۆمان,
جگە لە (گروپی کامگارەکان ).
بەڵام بەداخەوە گەرچی ئەو ھونەرمەندە مەزنە ھیشتا لەژیاندایە کەچی کەسمان نازانین سکۆرو نۆتەی گۆرانیەکانی لە کوێن ؟!! گەر نەماون خۆ دەزگایەک تایبەت بەم بوارەی ھەیە بۆ کاریک ناکرێت جاریکی دی بیان نۆتینیتەوەو بەچەند بەرگیک پەخشیان بکات؟!!! گەرچی ئەو گۆرانی یانە بەرھەمی خالقین بەڵام ئیستا نەتەوەیەک خاوەنی خالقی و دەنگ و کارە موزیکیەکانیەتی . گەر ئەوسکۆرانە لەبەین نەچوون ئەوا پێویستە لەدوتوێی پەرتوکێکا پەخش بکرێنەوە گەر ئەمە لە رابردوودا بکرایە کاریگەریەکانی ھیندە زۆر ئەبوو ھیچ ژەنیاریکی کورد پێوویستی بەوە نەدەبوو بەردەوام خۆی بە ژەندنی موزیکی تورکی عەرەبی و فارسی و کلاسیکی جیھانی یەوە خەریک بکات, دواجار ئەم شاکارانەی دەبوونە بناغەیەک بۆ شوناسی موزیکی زانستی کوردی. گەر سکۆری (پەپوولەی ئازادی) بخەینە بەردیدە چ شاکاریکە؟!!! چی لە موزیکی جیھانی و نەتەوەکانی دی کەمترە !!؟وا ناخرێتە بەردەم ژەنیار و فێرخوازی بواری موزیکی ئەم گەلە؟! !!بۆیە بە بڕوای من بەم کارە ی گەر لە ئایندەشدا بیکات باشترین خزمەت و بە جوانترین قەرە بووی دەبینم بۆ ئەو چەند ساڵەی کە بێ دەنگە لە بواری گۆرانی و موزیکدا.بۆیە گەر بڵێن وازبێنە ئەمە ڕابردوە من دەڵِێم (موزیک بەردەوام دەبێتە رابردوو), گەر بتوانین بەشێک لە ڕابردوو بگەڕێنینەوە یا خود یادی بکەینەوە ئەوا ,کاریکی زۆر چاک ئەنجام ئەدەین تا ڕووە و ئایندەیەکی باشتر ھەنگاو بنێین … لەگەل ئەوەشدا من کارکردن بۆ ئایندە لە ڕا بردوو زۆر ئاسانتر و بێکیشە تر دەبینم ,چونکە گەر ھە ر ھونەرمەندێک لەگەڵ ئەلبومەکانیاندا بەتیراژێکی کەمیش بێت سکۆرو نۆتەی کارەکانیان و لەگەڵ تیکستی گۆرانیەکاندا چاپ کەن,لە ڕووی ماددی یە و ھونەرمەندەکان سوود مەند ئەبن و لە ھەمان کاتیشدا ئایندەیەکی زۆر گەش چاوەروانی موزیکی کوردی ئەکا , لە دواجاریشدا دەتوانرێت کۆی ئەلبومەکە ھەلسەنگاندن و شیکردنەوەی زانستی بۆ بکرێت و تەواوی کارەکانیشی , بەردەوام لەنێوپەنجەی ژەنیارەکاندا بە ھەمانکوالێتی نێو ئەلبومەکانیان بژەنرێتەوە و ھەم چی تر مافی دانەران و دابەشکەرانی بواری موزیک نا خورێت ,گەر سەیری دیووە مەعنەوی یە کەشی بکەین بۆ ھونەرمەندەکانمان ئەرشیفێکی میژوو یی باش و خەرمانی ھونەریان خۆیانی پڕ بەخشش و دەوڵە مەند تر دەکەن ,ئەمە زۆر ئاسان دەکرێت بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی دەستی چروک و بێ مەرحەمەتی ھیچ لایەنیکی پەیوەندی داری ئەم ھونەرەش بکەن.