هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە : لە نوێترین چالاکى خۆیدا، بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر بەنیازى وەرزێکى شانۆییە، کە تێیدا کۆمەڵێک شانۆگەرى لە هەر چوار شارەکەى کوردستان لەو فێستیڤاڵە بەشدارن. وەرزى شانۆیی قەڵا، ئەو فێستیڤاڵە شانۆییەیە کە بڕیارە لە ئایندەیەکى نزیکدا لە شارى هەولێر سازبکرێ و تەواوى نمایشەکان تاکو 1/1/2011 بەردەوام دەبن.
هیوا سوعاد بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر لە لێدوانێکى تایبەتدا گوتى: لە نوێترین چالاکیماندا بەنیازى سازکردنى وەرزى شانۆیی قەڵاین، کە تێیدا کۆمەڵێک شانۆگەرى هونەرمەندانى هەولێر و بەرهەمى شارەکانى “سلێمانى، دهۆک، کەرکووک”یش داوەتى فێستیڤاڵەکە دەکەین و نمایشەکان تا کۆتایی ساڵی 2010 بەردەوام دەبن”.
هیوا گوتیشی: ئەو بەرهەمانەى لە هەولێر بەشدارن بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتییەکەمانن و لە ئێستادا هونەرمەندان خەریکن کارى تێدا دەکەن، کە سەرجەمیان زیاتر لە 15 کارى شانۆییە”.
شایانى باسە نمایشە شانۆییەکان بەپێی بەرنامەیەکى پوخت بەڕێوەدەچێ.