كوا لە كوێيە ئەو ڕۆژەى من ئەگەرێنێتەوە
بۆلاى خۆم بۆلاى ئەو دەنگانەى منيان ئەكرد
بە يەك قەترە لە ئاو
لەكوێنە ئەو سيمايانەى شەرمم ئەكرد سەيريان بكەم
ئەو چاوانەى ئەبوون بە بەردو پە نجەرەى دڵەكانيان پێ ئەشكاند
ئەوە منم بووم لە بيابانى خۆزگەكانا ڕام ئەكرد
و
بەدواى دڵۆپێك لە ئومێد ئەگەڕام تا بيكەمە دەليل
بۆ ئەوەى دڵە پڕ لە حەسرە
تيەكەم زازى كەم
ئەوە من بووم بە كۆڵانى دڵشكاوى دا ئەرۆيشتم
دةستێك پڕلە خۆزگەو دڵێك پڕ لە وەسوەسەو
سەرێك پڕ قسەو زمانێك پڕ برينم هەبوو
كوا ئەو شەوانەى گريانميان ئەكرد بە مۆسيقا
تاخەمەكانميان پێ بڕەواند باييە
رۆژێك خەم لەلام بوو باسى خۆى بۆ ئەكردم
كتبێكى لە لابوو وشە بە وشەى ئەخوێندەوە
كام برين زۆر بەئێش بوو ئەويانى ئەكولاندەوە
ويستى كتێبەكەم لە ڕوودا دابخات
خەياڵ وتى ئەى بۆ ساتە خۆشەكانم بير ناخات
منيش….
منيش دڵم داوە و وتم ئەمە كتێبى ژيانى گەنجيمە
باسى ناخۆشيەكانى لاويمە
لێمگەرێن ئەم شەو بە وشەيەكەوە بە ستراوم
هەرچەند ئەكەم بۆم ناخرێتە ناو رستەوە
واى ئەم شەو چاوم لە ئاسمانە خودا
فرمێسكيێكم پێ برێژە بيكە بە روو بارو و
خەمى پێ ڕاو بنێ
بيكە بە باران وبيڕژێنە سەر ئەو عاشقانەى
كە لە تەنيايى نغرۆ بوو
وای كەوا ئەم شەو تەنيام
تەنيايى وەختە بم كاتە عابيدوو روو لە ئەشكەوت بكەم
وای کە ئەمشەو تەنیام
محمد رحمان علی