دیارە وەڵامێکى تر لەسەر هەمان وەڵامى بەرێز “شێرکۆ جەلال” پێویست بوو بەندە بیخاتە روو. چونکە زۆر بێ سەروبەرى لە نووسینەکەى بەرێزیان هەبوو و بەپێى وەشاندنى پرسیارەکان و وەڵامدانەوە لەلاى خۆیەوە. بێگومان وەڵام دانەوەى زۆر زەروورنییە؟؟؟؟ بەڵام ئومێدەوارم ئەم خاڵانە دوایین وەڵامەکانى من بێت. لەسەر توێژینەوە و گەران و سۆراغى خانەوادە. بەباشمزانى ناوى هیچ کەس و لایەنێک نەبەم کە پەیوەستن بەم بابەتە..؟
1- هەموومان دەزانین جوولەکەکان لەناوەراستى سەدەى رابردوو بۆ (ئیسرائیل) گەراونەتەوە.
2- تەواوى ئەو بابەتانەى پەیوەندییان بەهونەرمەندى نابراو هەبووە و لەکۆتایى سەدەى رابردوو لەناوەوەى کوردستان بڵاو بوونەتەوە. بەم شێوەیە باسیان کردووە و ووتویانە ناوبراو دواى گەرانەوەى بۆ ئیسرائیل بۆتە راگرى هونەرە جوانەکان لە (تەلئەبیب). ئەگەرى هاتنى زانیارییەکە نازانرێت چۆن چۆنى بووە.
3- دواتر پەیوەندیم بە چەند شێوەکارێکى بەئەزموون کردوو و دەربارەى زانیارى ناوبراو. کەچى یەکێکیان پێ راگەیاندم: مامۆستا ………؟ دواى دە ساڵ گەرانەوەى هونەرمەندى ناوبراو بۆ ئیسرائیل. بەرێکەوت لە لەندەن بینیویەتى و پرسیارى ئەوەى لێکردووە، کە ئێستا لەکوێ دەژى؟ لە سنوورى (تەلئەبیب).
4- دواى ئەوەى وێنەیەکى هونەرمەندى ناوبراو لەناو مێژووى هونەرمەندانى کوردستان نەبوو. کە دکتۆرێکى بەرێزمان دواى گەرانەوەى بۆ کوردستان بەدواى نووسینەوەى مێژووى هونەرمەندان بوو. بەداخەوە گەران و ماندووبوونى وێنەى سەرپەلى مێژووەکەى دەست نەکەوتبوو. لەئەنجام یا بەتێروانین وێنەى هونەرمەندێکى عێراقى لەبرى ئەو دانابوو. دواى هەوڵدانم یەکەم وێنەى هونەرمەندى ناوبراوم لە هەرەتى گەنجییەتى وەدەست کەوت. کە پێشتر وێنەى ناوبراو نەبوو.
5- دواى گەرانێکى سەرەتایى لەلایەن بەرێزێکەوە. لەسەر داواى من، بەداخەوە ئاکامى نەبوو. بەوپێیەى برادەر…….؟ لەبوارى هونەرییەوە دووربوو.
6- بەپێى ئەو دەنگۆیەى لەکۆتایى نۆهەتەکانى چەرخى رابردوو لەناوەوەى کوردستان هەبوو. ووتیان چەند برادەرێک ……….؟ هەوڵیان دابوو بەرەو (تەلئەبیب) رێبکەن. بەداخەوە تۆزێک کێشەیان بۆ دروست بووە و سەردانەکەیان نەکراوە.
7- لەرێگەى ئینتەرنێتەوە زانیارییە سەرەتاییەکان رۆشن بوون. بەڵام کەسى خۆى دەویست.
8- دواتر لەرێگەى هونەرمەندى ئازیز ………..؟ کە بەردەوام جموجۆڵى هونەرى و باس و خواسى جولەکەکانى کوردستانى لەئیسرائیل بەسەر دەکردەوە. توانیم پەیوەندى پێوەبکەم و سەبارەت بەسۆراغى خانەوادە. ئەویش زۆر پێى خۆشبوو ووتى هەوڵى باشت بۆ دەدەم. بەداخەوە دواى ماوەیەکى زۆر هیچ وەڵامى دڵخۆشکەرى نەبوو.
9- برادەرى پێشووتر دووبارە داوام لێکردەوە ووتى باشە دەرفەتێک بوو سەردانێکى ئەوێ دەکەین. دیارە من لەکوردستان دەژیم؟؟ وە زۆر کارى هونەریم بەدەستەوەیە؟؟؟ لەگەڵ ئەوەش بەدەیان کارى تیۆرى و پراکتیکیم بۆ هونەر و هونەرمەندان لەسەر خەرجى خۆم کردووە و باسیشم نەکردووە؟؟؟؟ مەبەست لەم پرۆژەیەش تەنها ئارەزوێکى تایبەتى خۆم بوو و لەپێناویدا خەرجییەکى زۆریشم داوە وەک هۆڵێکى تایبەت و کەرەستەى تایبەت لەسەر خەرجى خۆم؟؟؟؟؟ وە زۆربەى هونەرمەندانى کورد و بیانی کۆن و نوێش ئەناسم و بەپێى کات توانیومە زیاتر لە حەفتسەد بابەت و توێژینەوە و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سازبکەم و بڵاو بکەمەوە. رەنگە رێزلێنانیش بۆ تەنەکەچییەکانبێت؟؟؟؟؟؟ لەم بابەتەى من زانرا لە شارى ………..؟؟؟؟؟؟؟ ە. دیارە بەندە بەرپرسى (هاوکار گروپ) ە و ماوەى چوار ساڵ بەبێ پاڵپشتى وەزارەتى رۆشنبیرى توانیومانە بەگوێرەى ئەو قۆناغە مۆدێرنزسیۆنەى کە پایتەختى کوردستانى گرتۆتەوە ئێمەش هەنگاوى نوێمان هەبێت؟؟؟؟؟؟؟؟. وە پێویستە بڵێم سەبارەت بە چوونەکەمان بەداخەوە رێکنەکەوت.
10- دواى ماوەیەک لەرێگەى بەرێز………………؟ پێى راگەیاندم لە ئەرشیفى “کوردستان نێت” ئەم بابەتە نووسراوە لەسەر خانەوادەى هونەرمەند…………..؟ ئەوەتا بۆم چاپکردویت. دواى سەرنج دا بابەتە هەواڵەکە باسى هونەرمەند دەکات و تابلۆ کۆنەکانى پێش ئیسرائیلى نمایشکردووە و جگە لە وێنەیەکى هونەرمەند و چەند وێنە و تابلۆیەکى براى هونەرمەند. بەڵام زۆر بەکورتى تیشکى خرابووە سەر. وە لە بابەتەکەش ئاماژە بەوە کرابوو براى هونەرمەند ها کە لەم یەک دوو ساڵە پەرتوکێکى هونەرى تایبەت بەجولەکەکانى کوردستان و ژیان و گوزەرانیان بڵاو دەکاتەوە و دەینێرێتە کوردستان و چەند شتێکى تر. بەڵام سەیرى مێژووى بڵاوبوونەوەى دوو ساڵ زیاترە و کەچى لەهیچ شوێنێکیش ئەم هەواڵە لەکوردستان نەبیستراوە و کەس ئاگادارى نییەو ئەو ماوەیەى بەسەرى تێپەریوە. بەچ ئاکامێک گەیشت. بەراستى چەند شتێک سەرنجى راکێشام بەڵام بیرى من وتم باسى هونەرمەند …………….؟ کردووە کە لەرێگەى ئەوەوە ئەم زانیارییانەى بەدەستهێناوە. تۆ بڵێى چۆن چۆنى بێت!
11- دواى ماوەیەک گەرام بەدواى ئى مایلى بەرێزیان کەچى دەستم نەکەوت. کە سەیرى بابەتەکانیانم دەکرد تەنها هونراوە بوو! جار جارەش دەمووت رەنگە ئەمە کەسێکى ترە.
12- دواى ماوەیەک خەریکى کارێک بووم و بەراستى هیچ مەجاڵێکى ئەوتۆم نەبوو. پەیوەندى بگرم بەهۆى سەرقالیم تۆزێ لەبیریشم چووبوو. دواتر وا رێککەوت شوێنێکى تایبەت لەسەر گوژمەى خۆم دروست بکەم. کەپێشتر لایەنى حیزبییەکان زۆر هەوڵیان دەدا بچینە ژێر باڵى ئەوانەوە و کارو چاڵاکییە هونەرییەکان تایبەت بکەین بۆ ئەوان. بەڵام وا پێم باشبوو لەسەر گوژمەى خۆم دروستى بکەم باشترە. بۆیە لە نهۆمى دووەم هۆڵێکى بچوکم بۆ گالەرییکى تایبەتى هونەرمەندى ناوبراو رێکخست و بە نیازى ئەوە بووم ئەو تابلۆ ئۆرگیناڵانەى لەهەولێر هەن بەکۆپیەکى باش لەگەڵ ئەو زانیارییانەى کە لەهەولێر هەن بە چەند زمانێک و هاوپێچ لەگەڵ تابلۆکان و وێنەکەى لەلام بوو نمایش بکەم.
13- لە دەرفەتێکى تردا لەم چەند مانگەى دواییدا. لەگەڵ برادەرى ئازیز ……………؟ وا رێککەوتین کە بەندە سەردانى سوێد بکات و کارەکان رێکبخرێن و بەیەکەوە سورانێک لە “تەلئەبیب” بکەین. بەڵام وابوو بەرێز و هونەرمەند ………………..؟ پەیوەندى پێوەکردم و ووتى: ئێستاکە براى هونەرمەندى ناوبراوم بینى و قسەمان کرد و داوەتى کردوومە و چەند رۆژێکى تر سەردانیان دەکەم. ئەم رێکەوتە لە ئاهەنگێک بوو هە هەردوو لا داوەت کرابوون؟؟؟؟؟؟؟؟؟ لەکاتێکدا ناوبراو چەندان جار بەدواى سۆراغى خانەوادەوە بووە و پرسیارى لەبارەیانەوە کردووە.
14- بەگەیشتنى وێنە و تابلۆکانى هونەرمەندى ناوبراو و براکەى ئینجا گەیشتمە ئەوەى کە ئەم بابەتە دروستە. بۆیە هەموو تابلۆکان و وێنەکانى ئەوەى وتوویانە هى خانەوادەیە جا راست بێت یا تێروانینى کەسانێک بێت، هەموویان ئەرشیف کردووە و بەڵام دڵنیانەبوومە وەک ئەوەى تابلۆیەکى “ستیل لایف” لەکاتى کردنەوەى (گالەرى شانەدەر) ى بەردەوام لەپایتەختى کوردستان بە ناوى هونەرمەندى ناوبراوەوە لەلایەن شێوەکار …………..؟ بۆمانى هێنابوو کە ئەگەرى ئەوە هەیە هەوبێت یا بەپێچەوانەوە. بەڵام کارى ئێمە خزمەتکردنە بەشێوەیەک کە دەتوانم بڵێم سەرەتاى ئەم کار و چاڵاکییانەن لەمێژووى هونەر و فەرهەنکى هەولێرى دێرین. بەم شێوەیە دەتوانم بڵێم لەگەڵ ناردنى زانیارییەکان من چوونەکەم بۆ شوێنێکى تر گۆرى و وتم بزانم بۆ دواتر چى دەبێت. دیارە ئەو وێنانەى لەبابەتەکەشم دامگرت. هەموویان لەرێگەى براى هونەرمەندى ناوبراوەوە بە دەستمان گەیشتبوو و هەموو ئى مایلەکانیش بە کات و دەم ماون بەچەند شێواز و تەکنیکێک واتە نەک بەم شێوازە ریالیزمە پریمیتیڤە. بەگشتى لەوێنەى قەڵاکەوە بگرە ئەمانە لەکاتى بینینى هونەرمەندى ئازیزمان دوو کتابى دەستکەوتووە یەکێکیان نامیلکەیە و بە عیبران. تەنها ئۆتۆ پۆرترێتى دانیاڵ قەساب نەبێت کە چەند دانەیەکى ترم لەلابوو بەڵام وا رێککەوت ئەو وێنەیەى کە زانیم دروستە لە بابەتەکەى بەرێزیان وەرگیراوە. تۆزێک بەشێوەى لۆگۆ بۆ گالەرییەکەمان تەرخانمان کرد. لەهەمانکاتیشدا رۆڵى بەرێزیان و دکتۆرێکى بەرێزى تر کە چەندین زانیارى ترى مێژوویى بزرى وەدەرخستبوو ئاماژەمان پێدابوو و بەڵام داواکردنى من لەبەرێز و هونەرمەندى خۆشەویست………..؟ رۆَلێکى گرنگ بوو و ئێستاش من ئامادەم هەرکەسێک بیەوێت ئەم کارەى من ئامانجمە و بۆ هونەر و مێژوو و فەرهەنگى هەولێر و کوردستان ئەنجام بدات. زانیارییەکانى دەخەمە بەردەست و بەپێى توانا هاوکارى مادیشى دەکەم. لەکۆتایش داواى لێبوردن لەخوێنەرانیش دەکەم کە خاڵەکان درێژەیان کێشاو کە مەبەستم بوو بەکورتى بیخەمەروو و وێنەى تریش لەبەر دەستمان هەیە کە تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە و جگە لەچەند تابلۆیەکى لەناو سنوورى پارێزگاى هەولێر کە دەتوانم بڵێم کاتى خۆى بینراون و ئێستا بیر چوونەتەوە و لە ماڵى چەند کەسایەتییەکى بزرن. هەر کاتێک پێویست بوو ئامادەم هاوکاریی پێویست بکەم، چونکە چەند کارێکى ترم لەسەرە بەراستى کەم تەرخەمیم کردووە و دەبێ بەززوترین کات کارییان بۆ بکەم. بەهیوام کەسانێک هەبن کار بۆ ئەم لایەنانە شاراوە و بزرانە بکەن..
تێبینى: بۆ ئەم پرسیارانەى کە بەرێز شێرکۆ جەلال لەمنى کردووە و خۆى وەڵامى داوەتەوە. بەپێویستم زانى هەر لەنێو خاڵەکان چەند کۆدێکى بۆ دابنێم.
…………؟ ناو نەهێنانى کەسەکان کە بەرێزتان راستتان وت!
؟؟ ببورە لەکوردستان دەژیم! سەبارەت بە خوالێخۆشبوو………. جێگاى رێز و میهرەبانییە کە هونەرمەندى وامان لێ هەڵکەوتووە و چەندان جار باسى ناوبراو بۆم کراوە و وەکو لەم چەند ساڵەى دواییدا مامۆستاى بەرێزم………. وتى هونەرمەند …….. لە فینلەندا دەژیا. و خوا لێی خۆشبێت…. دەستت خۆش بێت ئەوەى کە چاوپێکەوتنت لەگەڵ ئەم کەڵە هونەرمەندانە کردووە. ببورە لە تەمەنى من نین و بەش بە حاڵى خۆم کارێکى زۆرم بۆ هونەرمەندانى کورد کردووە کە هەندێکیشیان لەنزیکەوە ناناسم و هەندێکیشیان لەدەرەوەن و زۆربەى جار هەوڵمداوە پرۆژەکانیان لە رۆژنامەکانى ناوخۆ بخەمەروو و چەندین پیشانگە و پرۆژە و هونەرمەندانى بیانیش بەپێى کات و ئامادەبوونم کارم بۆ کردوون و بەبێ ئەوەى جیاوازى پێبکەم. سەبارەت بەهونەرمەندانى تریش (عەزیز سەلیم) جیا لەوەى توێژینەوەم لەسەر کردووە و بڵاومکردۆتەوە و لەم دواییانەش دوو تابلۆی ناوبراوم بەبەردەوامى لە “گالەرى شانەدەر” نمایش کردبوو. گرنگە ئەمەش بزانیت کە مادەم چاوپێکەوتنت لەگەڵى کردووە رەچەڵەکى ناوبراو چییە. هەر بۆ زانیارى کە دڵنیام چەند کەسێک دەزانێت و سەبارەت بە هونەرمەند (ئەسکەندەر عوسمان) توانیم تابلۆیەک و دوو پەیکەرى کۆنى لەهەمان گالەرى نمایشبکەم و خۆشبەختانە توانیم رێکخستنى بەرهەمەکانیش بۆ بکەم بەوەى تۆزێک کۆن و قلشیان تیا کەوتبوو و هەوڵى ئەوەشم داوە بۆ ئەوەى لەنێو ماڵەکەى خۆى گالەرییەکى تایبەتى بۆ دروستبکرێت. بەوپێیەى خانووەکەیان زیاتر لە حەفت سەد و پەنجا مەتر و بەشێکى زۆرى باخچەیە هەروەها خوالێخۆشبوو (دڵشاد جابیر پیرداود) چەند جارێ لەگەڵ برا گەورەى خواڵێخۆشبوو شێوەکار (ئازاد جابیر) داوام لێکردووە بەڵکو بەرهەمەکانىخواڵیخشبوو و مامۆستا و رابەرى پەیکەرسازى هەولێر و کوردستان خوالێخۆشبوو (جابیر پیرداود) بتوانین نمایش بکەین. بەدەر لەوەش ماوەى سێ ساڵە لەگەڵ چەند لایەنێک باسم کردووە. کەهەمان ئەو پەیکەرە وەرزشوانانەى مامۆستاى خوالێحۆشبوو دروستى کردبوو و بەداخەوە لەم دواییانەدا بە شۆفەڵ تێکیان دان بتوانیین وەک شانازى و سمبولى ناوبراو سەر لەنوێ دروستى بکەینەوە. هەروەها مامۆستا و باردەر و دڵ سۆزى بوارى پەیکەرسازى هەولێر خواڵێخۆشبوو (سەربەست عومەر) باسى لێوە ناکرێت و بەو پێیەى خزمەتێکى گرنگى بەرەوشى پەیکەرسازى دا و خاوەن بیرۆکەیەکى دەوڵەمەند بوو و بەپێى توانایى وەکو رێزگرتنێک توانیمان کارى بۆ بکەین لە کۆلیژى هونەرە جوانەکان وانەى پراکتیکى پەیکەر سازى بڵێتەوە و تەواو سەرپێچى یاسای خۆێندنى باڵاش بوو. لەبەر ئەوەى نابێت دبلۆم وانە بە قوتابى بەکالۆریۆس بڵێتەوە بەڵام سەلماندى لەتوانا و ووزەى خۆى و توانى بەردەوام بێت. بەیەکەوەش چەندین شەو کارمان کردووە و لەم دواییانە پرۆژەى دوا قۆناغى پەیمانگەى بەدەستەوە بوو و دواى ئوەى کەس هاوکارى نەکرد بۆ ئەوەى بەرهەمى قوتابیەکانى سەببکات. دواتر بەناچارى سەبى کرد و مەسروفەکەشیان بۆ نەگراوە ناچار بوون تەواوى نەکەن بۆیە من وەک خۆم و گروپەکەم توانیم لەسەرداواى ناوبراو کارێکى بۆ بکەین و ئیشەکانیش تەواو بکرێت.
؟؟؟ لەوەدەچێت بەرێزتان دیزاینەر و ئەندازیارى تاوەرى “ئیڤل” بن!
؟؟؟؟ ممکینە ئێمە کارمان نەکربێت و کەسمان نەهێنابێتە دووان. هەرچەندە لەبەرامبەر ئەو پرسیارەى کەخۆت بۆمنت وەشاند. هەرخۆشت وەڵامى خۆتت پێ دایەوە.
؟؟؟؟؟ بەهەڵە رۆیشتووى ماوەیەکى دورودرێژە بەتوانایى مادى و معنەوى خۆم کارم بۆ ناوبراو کردووە و تا ئێستاش لەماوەى چوار ساڵى رابردوودا یەک فلسم لە وەزارەتى رۆشنبیرى وەرنەگرتووە و نەداواشم کردووە. بەڵکو خەڵک و لایەنى تر داواکارن.
؟؟؟؟؟؟ تا ئێستا زیاتر لە نۆهەت پرۆژە و پیشانگەى تایبەتى و هاوبەشى لەناوەوە و دەرەوەى کوردستان سەرپەرشتى و بەشداریم کردووە و بەدەر لەوەى خاوەنى بروانامەى دبلۆم و بەکالۆریۆسم و لەهیچ شوێنێکیش دەوامى رەسمیم نییە و مافى خۆم بووە رێزلێنانم بۆ پێبدرێت. کەچى نەپێمداراوە و نە داواشم کردووە و لە ناو کوردستانیش دەژیم. بەڵام بەرێزتان لەدەرەوە دەژین چ پێویستتان بەم برە پارە کەمە هەیە!
؟؟؟؟؟؟؟ ئەزیزم دیارە (Tel Aviv و دواتر Ramat Israel و Ramat Gan) هیچ سنورێکیان نییە و لەناویەکن.
؟؟؟؟؟؟؟؟ ببورە بەرێز هاکار گروپە نازانم. بزانk (هاوکار گروپ) و کارى پیشەگەرى لەهونەردایە. ئێستاش (کۆمپانیاى هونەرى هاوکار گروپ) مۆڵەتى فینلاندى هەیە و لەماوەى رابردووشدا لەکوردستانیش لقى دەبێت. بۆ خزمەت کردنى هونەر و هونەرمەندانى کورد و بیانییە.
؟؟؟؟؟؟؟؟؟ بەرێزم تۆ وتت لە بابەتەکەى من زانیوتانە لەشارى “رامات گان” دەژین و ئەو برادەرەش بەدواى گەراوە و دۆزیوتانەتەوە. کەچى من تەنها سەرچاوەم ئەوەبوو کەپێشتر ووتوویانە لە شارى “تەلئەبیب” راگرە و کە نەشم دەزانى راستە یان پروپاگەندەیە. بەڵام بەم شێوەیە بە برادەرانم ووتووە لە ئیسرائیل دەژین یا ژیاون! کەچى وا رێککەوت لە شارى “ئۆر یەهوە” دا لە شەوێکى کەلتورى لەمۆزەخانەى عێراق کە هەردوو لا داوەت بوونە و لە بەرپرسى جوولەکەکانى ئەربیل هونەرمەندىبەرێز پرسیویەتى و ئەویش وتوویەتى ئا لێرەیە و ئەوەبو دواتر سەردانى ماڵى کردووە و قسە و باسى هەولێریان کردووە.