بورهان شێخ رەئوف
بۆ ئه‌م قۆناغه، گرنگه به زووترین كات په‌رله‌مانی كوردستان چالاکبكرێته‌وه و حكومه‌تێكی به‌هێزی نوێ و هاوسه‌نگ و یه‌كگرتوو پێكبهێنرێت دواجار نه‌وتی خامی هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ كرا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی فیدراڵی عیراقیش وتی: ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكه 18 ساڵ چاوه‌ڕوانی بووین، رێككه‌وتنه‌كه‌شی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ خۆی و حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند، به دیاریكراویش له‌م سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌یه‌دا كه سودانی لیستی خۆی هه‌یه. قه‌یرانێك كه 11 ساڵه به‌رده‌وامه لێره‌دا باسی سه‌رچاوه و هۆكاری ئه‌م قه‌یرانه ناكه‌م، كه 11 ساڵی ره‌به‌قه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن به گشتی و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان به تایبه‌تی، چونكه زۆری له‌سه‌ر وتراوه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت باسی دوای ئه‌م گۆڕانكاری و پێشهاته نوێیه بكه‌م كه ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یه كه كاری جددییان كرد بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه و لابردنی به‌ربه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی، چونكه ئه‌مه بابه‌تێكی نیشتمانییه و په‌یوه‌ندیی به ژیانی هه‌موومانه‌وه هه‌یه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێبكرێت كۆتایی به قه‌یرانی مووچه دێت، ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له بیر بێت، ئه‌م رێككه‌وتنه دوژمنی زۆری هه‌یه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه، نابێت بوار بدرێت رێككه‌وتنه‌كه تێك بده‌ن، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان قۆناغێكی بنبه‌ست و چه‌قبه‌ستووی چه‌ند ساڵه‌ی تێپه‌ڕاند كه كاریگه‌ریی قورسی له‌سه‌ر قووتی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران هه‌بوو، هه‌روه‌ها ناو ماڵی كوردیشی وێران كردبوو. كێشه‌ی كورد له مووچه‌دا كورتكرابووه‌وه ئه‌م قه‌یرانه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌رێم وایكردبوو، كێشه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستان كورتكرابووه‌وه له مووچه‌دا، مافه ده‌ستووریه‌كانمان، له مادده‌ی 140 و بنیاتنانی داموده‌زگای فیدراڵی له عیراق و شایسته‌كانی تری هه‌رێم له حكومه‌تی فیدراڵی، زه‌وی جوتیاران و قه‌رزه‌كان و كۆمه‌كه‌كان بۆ عیراق، كورد له هه‌مووی بێبه‌ری كرابوو، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه نوێنه‌رانی كورد له حكومه‌تی فیدراڵ و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عیراق، بچنه‌وه سه‌ر راسته‌ڕێی كاركردنی خۆیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه و پراكتیزه‌كردنی ده‌ستووری عیراقی ساڵی 2005، كه باشترین دوكیومێنتی گه‌لی كورده له عیراقدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی.
به‌ره‌ی ناوخۆیی و رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد بۆ ئه‌م قۆناغه، گرنگه به زووترین كات په‌رله‌مانی كوردستان چالاکبكرێته‌وه و حكومه‌تێكی به‌هێزی نوێ و هاوسه‌نگ و یه‌كگرتوو پێكبهێنرێت، خۆشبه‌ختانه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له 27/9/2025 له هاوینه‌هه‌واری پیرمام ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه، كه ده‌كرێت گوژمێك بدات به دانووستاندنه‌كانی هه‌ردوولا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ریفۆرمی بنه‌ڕه‌تی به تایبه‌تی له كه‌رتی وزه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كاركردن له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی بوودجه‌ی ساڵانه له په‌رله‌مانه‌وه بۆ حكومه‌ت و به‌شداریكردنی ئۆپۆزسیۆن له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی دیموكراسی پیاده بكرێت و به‌ر له وتی وتی پۆپۆلیست و ئاژاوه‌گێڕ و بازرگانانی سیاسه‌ت بگیرێت .








































































Discussion about this post