راپۆرتی: شاخه‌وان ئه‌كره‌م دوکانی
*هێمن: دوو جار چوومه داوای ژن له‌به‌رئه‌وه‌ی فێری قومار بووم نامده‌نێ
*محه‌مه‌د: له‌سه‌ر قوماركردن هاوسه‌ره‌كه‌م داوای جیابوونه‌وه‌ی لێكردووم
قومارخانه “به تایبه‌ت له شوێنێكی وه‌ك هۆڵه‌ندا” جێگایه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ململانێ له‌گه‌ڵ ئامێرێكی ئاسنی ئه‌لكترۆنیی بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش سه‌خته بڵێین مرۆڤ ده‌توانێت له‌و ململانێیه‌دا سه‌ربكه‌وێت. فێربوونیشی مرۆڤ وا لێ ده‌كات كه هه‌میشه لێی دانه‌بڕێت، ئه‌م ئامێره سه‌رسه‌خته ئێستا له كوردستانیش به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وروپا نییه كه به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه هه‌بێت و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌و قورسییه یاری بكات. وه‌ك گۆڤاری شه‌پۆل به باشمانزانی ئه‌وروپا هه‌ڵبژێرین تا بتوانین دیارده‌ی (قومارخانه‌كان) بخه‌ینه به‌ر باس و ورووژاندن به تایبه‌ت له وڵاتی هۆڵه‌ندا.
زۆر به ئاسایی له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان هۆڵی قومارخانه هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مووشی گه‌وره‌تر (Holland Casino)یه. چووینه (هۆڵه‌ند گازینۆ)ی شاری “دانهاخ”و هه‌ر له به‌رده‌م ده‌رگاوه دوو بۆردینگ گارد وه‌ستابوون و پێی راگه‌یاندین كه بێ ناسنامه چوونه ژووره‌وه نییه!! دوای ئه‌وه‌ی كه چووینه ناو هۆڵه‌كانی (هۆڵه‌ند گازینۆ)وه، چی ببینین؟ زیاد له هه‌زار كه‌س له ململانێی سه‌رسه‌ختدا بوون بۆ ئه‌وه‌ی گره‌و له‌و ئامێرانه به‌رنه‌وه! هه‌ندێكمان بینی رووخۆش و ههندێكێش روو گرژ، پاش گه‌ڕانێك به نێو هۆڵه‌كاندا، چه‌ند گه‌نجێكی كوردمان بینی و لێمان پرسین “هۆكاری چییه له سهردانكردنتان بۆ هۆڵه‌ند گازینۆ و هۆڵه‌كانی تری قومارخانه”؟.
هێمن وتی: ئه‌و كه‌سه‌ی فێری قومارخانه بێت زه‌حمه‌ته بتوانێت پێی ته‌رك بكرێت و منیش هاوڕێیه‌كم فێری كردم، خێری نه‌نووسێت ئێستاش ناتوانم بێ ئه‌م ئامێری قومارانه بژیم و تێكه‌ڵ به‌هه‌ست و ناخم بووه، هه‌رچی پاره‌م پێی بێت ده‌یكه‌مه ئه‌م جیهازانهوه. ئه‌گه‌ر بۆتان باس بكه‌م چۆن هاوڕێكه‌م فێری كردم، ئه‌و قومار داگیری كردبوو، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مێك بوو هاوڕێم بوو، چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵی بووم ده‌یووت بابچین بۆ قومارخانه! منیش ده‌مووت نایه‌م!! به‌ڵام كاتێكم زانی خۆمم له هۆڵی گازینۆیه‌كدا بینیوه‌ته‌وه كه هه‌ر به قسه‌ی خۆش منی بردبوو، سوتفه ئه‌و جاره‌ش ئه‌و هاوِرێیهم 500 یۆرۆی برده‌وه، پێیوتم ها ئه‌و 10 یۆرۆیه بگره و به‌ختی خۆتی پێ تاقی بكه‌ره‌وه، هه‌ر یه‌كه‌م یاریم بووه 100 یۆرۆ!، منیش وتم ئه‌ها شانسم هه‌یه ئیتر ئه‌و رۆژه پاشه‌كشه‌م كرد، ئیتر وای لێهات هه‌موو جارێك من به هاوڕێَكهم ده‌وت با بڕۆین بۆ قومارخانه، تا ئه‌م كاته‌ش پێنج ساڵه به‌رده‌وامم. نازانم پێم ته‌رك ناكرێت، خه‌ریكه شێت ده‌بم، ئه‌وه دووجاریشه ده‌چمه داوای ژن له‌به‌رئه‌وه‌ی فێری ئه‌م كاره ناشرینه بووم ژنیشـم پێ ناده‌ن.
ئیسماعیل عه‌لی وتی: به‌ڵێ من زۆر جار ده‌چم بۆ هۆڵه‌كانی قومارخانه، به‌ڵام ئه‌وه نییه بڵێیت به تایبه‌تی قومار ده‌كه‌م و فێربووم، ته‌نیا ئه‌وه‌یه هه‌ر جاره‌ی ده‌چم 2 یۆرۆی تێده‌كه‌م و 20 پونتم ده‌داتێ 5 ده‌قه‌یه‌ك خۆمی پێوه مهغشول ده‌كه‌م، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه خواردن و خواردنه‌وه بخۆم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی هۆڵه‌كانی قومارخانه له هۆڵندا به‌لاشه‌یه!! داوای هه‌رچی بكه‌یت هه‌ر له جۆره‌كانی خواردنه‌وه تا خواردن بۆت ده‌هێنن، به‌مه‌ش به 2 یۆرۆ خۆم تێر ده‌كه‌م و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه چه‌ند هاوڕێیه‌كم ده‌بینم، به‌ڵام هه‌میشه زاڵم به‌سه‌ر نه‌فس و حاڵی خۆمدا كه به ته‌واوه‌تی داگیرم نه‌كات و دایع نه‌بم پێوه‌ی.
كوڕه كوردێكی گه‌نجی خه‌ڵكی سلێمانی كه هه‌ر حه‌زی نه‌كرد ناوی به‌رین وتی: چوار ساڵ ره‌نجم دا و كۆششم كرد تا بڕێك پاره‌م پێكه‌وه نا و منیش سه‌فه‌رێكی كوردستان‌م كرده‌وه و خانوویه‌كم پێ كڕی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕامه‌وه بۆ هۆڵه‌ندا ده‌ستمكرد به قوماركردن، ئه‌مه وای لێكردم ئیفلاسم كرد له هۆڵندا، دواتر ئه‌وه‌نده تیكه‌ڵ به شاده‌ماره‌كانم ببوو، وام لێهات تا ئه‌و خانووه‌ی كه كڕیبووم بیفرۆشم و پاره‌كه‌م بۆ بنێرن. ئیتر وای لێهات به‌و پاره‌یه‌وه چه‌ند رۆژێك بوومه به‌ته‌ڵی یه‌كێك له‌هۆڵه‌كانی قومارخانه، به‌ڵام هه‌ر چه‌ند رۆژێكی نه‌برد هاتمه‌وه سه‌ر ئیفلاسی و هه‌رچی پاره و پولمه دامنا. ئێستاش بیرده‌كه‌مه‌وه كه ده‌ڵێم ئاخ له ره‌نجی چه‌ند ساڵی كرێكاریم جۆن دام به ده‌م ئه‌و ئامێره ئاسنه بێ كه‌ڵكه‌وه. ده‌توانم بڵێم مودمین بووم و تهرككردنیشی به مه‌حاڵ ده‌زانم.
محه‌مه‌د كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه و ژیانی هاوسه‌رێتی پێكهێناوه و خاوه‌نی دوو منداڵه و خه‌ڵكی ده‌شتی هه‌ولێره وتی: زۆر نیگه‌رانم كه تووشی ئه‌م قوماركردنه بووم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار تووشی گرفتم ده‌كات، وه‌ك زویربوونی خێزان و منداڵه‌كانم كه چه‌ندین جار خێزانم داوای جیابوونه‌وه‌ی لێكردووم و تۆراوه!! به‌ڵام نازانم بۆ ناتوانم ته‌ركی بده‌م؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی وه‌هاشم نییه پاره‌ی مانگانه‌ی منداڵ و خێزانه‌كه‌م ده‌به‌م بۆ قومارخانه به‌ڵام وه‌ك بزانم هیج چاره‌سه‌رێكم نییه مه‌گه‌ر خۆم بكوژم. بۆیه داواكارم كه‌س وه‌ك من تێنه‌كه‌وێت و نزیكی هیج شوێنێك نه‌بنه‌وه كه هه‌ر كارێكی قوماری تێدا بكرێت.
جوان محه‌مه‌د، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ” پێیوایه دیارده‌ی قوماركردن دیارده‌یه‌كی جیهانییه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ چه‌ندین فاكتۆری جیا جیا ده‌گه‌ڕێته‌وه. له باره‌ی تووشبوونی به‌شێك له گه‌نجانی كورد به‌و دیارده‌یه له هه‌نده‌ران، وتی: به حوكمی ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك له ئه‌وروپا ژیاوم، پێموایه ته‌نیابوون و هه‌ستكردن به نامۆیی لای تاكی كورد به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ناتوانن تێكه‌ڵاوی كولتوور و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی بن، فاكتۆری په‌نا بردنه بۆ چه‌ندین دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌شیاو، هه‌ر له راهاتن له‌سه‌ر كهول و مادده هۆشبه‌ره‌كان تا قوماركردن و ئه‌نجامدانی تاوان, من له‌و بڕوایه‌دام تاكی كورد بۆ ده‌ركردنی ئه‌و نامۆییه‌ی ده‌روونی خواردۆته‌وه په‌نا ده‌باته به‌ر قومار كه یه‌كێكه له‌و یارییه زۆر ترسناكانه‌ی وه‌ك مادده‌ی هۆشبه‌ر مرۆڤ موعتاد ده‌بێت له‌سه‌ری. هۆكاری تریش هه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی خۆم ئه‌و هۆكاره‌ی من ئاماژه‌م پێدا له هه‌موویان كاریگه‌رتره.