تابلۆ حه‌سه‌ن: دروست بونی قوتابخانه له کوردستاندا تا ئیستاش سه‌ده‌یه‌کی پر نه‌کردۆته‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌سه‌له‌ی کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ژنان له‌ناو مێشکی خه‌ڵکیدا سینبهند کراوه،
دیاره ئه‌میش وه‌کو زوربه‌ی دیاریده‌کانی دیکه له میلله‌تانی داواکهوتوی پشتمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی بۆ نمونه عه‌ره‌ب، تورک، فارس که مه‌سه‌له‌ی چونه قوتابخانه‌ی کچان به جۆرێك له جۆره‌کانی ده‌ژمێرن، بۆ نمونه له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا گه‌وره‌ترین خوێنده‌واری عه‌ره‌ب له عێراقدا ناوی (نعمانی کوڕی ئه‌بو سه‌لای ئالوسی) بوو که کتیێکی دانا له باره‌ی فێرکردنی ژنه‌وه که تاماوه‌یه‌ک پێش ئێستاش ئه‌و کتێبه له نامه‌خانه‌ی ئه‌وقافی به‌غداد پاریزراو بوو، شیخ نه‌عمان ده‌گاته ئه‌نجامێک له‌و کتێبه‌دا که ده‌ڵێت ( مه‌سه‌له‌ی فێر بونی ژن مه‌سه‌له‌یه‌کی خه‌ته‌رناکه خوا ژنانمانی لێبپارێزێت به‌رای من هیچ کارێك له دونیادا به قه‌ده‌ر ئه‌مه زیان به‌خش نیه چونکه ژن هه‌ر بۆ خۆی حه‌زی له خهدرو خیانه‌ته کاتێکیش که فێری نوسین و خوێندن ده‌بێت ئیتر ده‌بێته خاوه‌نی دونیایه‌ك له لادان و بێحهیاییی) که نه‌ته‌وه‌یه‌ك گه‌وره‌ترین ڕوناکبیری خاوه‌نی ئه‌م قسه‌یه بێت ئیدی ده‌بێت ئێمه‌ی کورد له چ حاڵه‌تێکدا بین کاتێك که پتر له هه‌زارو چوار سه‌د ساله ژیر ده‌سته‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه دواکهوتوهیهن .
ئه‌مه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ کرد ته‌نها نمونه‌یه‌ک نیه‌و به‌س به‌ڵکو زورینه‌ی زۆری عه‌ره‌بی عێراق ئه‌مه باوه‌ریان بوه ، که تا دوا دوایه‌کانی سه‌ده‌ی پێش‌و له‌سه‌ر ئه‌و بیر‌و باوه‌ره هه‌ر ماون، له دوایدا ماوه‌یه‌کی زۆری به‌سه‌را چو کاتێك که له عێراق ڕێگه درا قوتابخانه‌ی کوڕان بکرێته‌وه به‌ڵام قوتابخانه‌ی کچان هه‌ر له‌ناو چوار چێوه‌ی بفهدا بوو، له بیسته‌کان و سیه‌کانی سه‌ده‌ی پێش‌و چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کی کچان دروست بون به‌ڵام ماوه‌یه‌کی که‌می به‌سه‌را چوو جارێکی دیکه ئه‌و قوتابخانانه له ژێر ته وژهمی دامه‌زراوی ئاینی و باوکاندا داخران.
به‌ڵگه‌مان بۆ ئه‌مه که ئێستا له باشوری کوردستاندا نه‌ك قوتابخانه‌ی کور و کچ یه‌کسانن به یه‌ک به‌ڵکو قوتابخانه‌ی کچان زۆرترن له قوتابخانه‌ی کوڕان و ژماره‌یه‌کی زۆر له قوتابخانه‌کانیش تێکه‌ڵن به کور و کچ ئه‌میش به‌رهه‌مێکه له به‌رهه‌مه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌ر تۆ خوێنه‌ری خۆشه‌ویست له پیاوێکی به سال چوو بڕاوانیت ده‌بینیت ئه‌م که‌سه له پێشا هه‌ره‌شه‌ی توندی کردوه له وه‌ی قوتابخانه‌ی کچان بکرێته‌وه که‌چی هه‌ر خودی مرۆفهکه ئێستا به‌رتیل ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی کچانی خۆی یان نه‌وه‌کانی له قوتابخانه‌ی تێکه‌ل وه‌رگیرێت) که پرسیاری لێده‌که‌یت له وه‌لآمدا ده‌ڵێت ئه‌وه زه‌مانێك بوو ئێستا زهمانیکی دیکه.