هاوار بانیخێڵانی : ئه‌وانه‌ی که قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستن و دێنه مه‌یدانی نوسین مه‌رج نیه که‌سانی هۆشمه‌ند و بیرمه‌ند بن به‌ڵکو هاوشێوه‌کانی ئه‌و به‌ناو پێشمه‌رگه بێ ناوه که په‌لاماری شه‌هیدی رێبه‌ر دکتور عبدالرحمنی قاسملوی داوه‌و به پێنوسه ژهنگینهکهی ده‌یه‌وێ مێژوی پر له به‌رخودانی ئه‌و مرۆڤه پایه‌داره بشێوێنی به‌که‌سانی ره‌شۆکی ده‌ناسرێن و دوژمنان و ناحه‌زانی کوردیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و که‌سه ره‌شۆکییانه به‌کار بهێنێنن تا له سایه‌یاندا گۆرانێک له سیاسه‌تیاندا بکه‌ن ،
که پێم وایه ئه‌مه سیسته‌مێکی نوێی سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه وده‌یه‌وێ سیسته‌مێکی کۆن و سواو له‌به‌ر یه‌ک ههڵبوهشینێ و سیسته‌می قه‌ڵه‌م له جێگای دابنێ تا له‌م رێگاوه مه‌رامه گڵاوه‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی جیاتر بهێنێته دی و نه‌وه‌ی نوێی پێ به‌لارێدا ببات، له‌لایه‌کی تر ئه‌مه رای شه‌خسی خۆمه که‌ده‌ڵێم ئه‌و پێشمه‌رگه بێ ناوه‌ی هه‌ڵشاخاوه به شه‌هیدی رێبه‌ر د. قاسملو هه‌ر ئه‌و قانعی فه‌رده‌یه که به‌مانی وشه هه‌مو ئه‌و تۆمه‌ت و بێرێزییه‌ی به‌رامبه‌ر به که‌سایه‌تی بارزانی هۆندۆتهوهو کۆمه‌ڵێ رسته‌ی نه‌شیاوو نابه‌جێی کردبویه سه‌ر ده‌قی نوسینه ههزیلانهکهی و به‌ناوی مێژوه‌وه له گۆڤاری لڤین تۆماری کردبو ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه مرۆڤی هۆشیاری کورد ده‌بێ له‌وه تێبگات و نابێ ئه‌و تانه و ته‌شهیرانه ی قانعی فهردو پێشمه‌رگه‌ی بێ ناو به‌نوسین و وتاری له‌قه‌ڵه‌م بدات و به‌و چاوه ی که خۆیان مه‌به‌ستیانه تێی بروانێ ته‌نها ده‌بێ به قسه‌ی پوچ‌و چروک ودوژمنکارانه سه‌یری بکات. قه‌ڵه‌م خوێنمژ‌و جه‌لاد نیه به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که له‌دژی کورد به‌کاری ده‌هێنن جه‌لادو خوێنمژ و داخ له‌دڵن بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان، و ه ده‌بێ له‌وه‌ش حاڵی بین که ئه‌وانه‌ی به کوردی قه‌ڵه‌م له‌دژی سه‌رکرده‌و رێبه‌ره‌کانمان به‌کار ده‌هێنن کوردنین، گه‌ر پێشیان وابێ چاڵاوی ناخمان به‌و جۆره نوسینانه کفاره پێ بکه‌ن ئه‌وا ئێمـه‌ش ده‌بێ قه‌ڵه‌مه‌کانمان له‌وان بکه‌ینه دێوه‌زمه‌و ناخی بۆگه‌نی ئه‌وانی پێ رابچهڵهکێنین و له‌و مه‌یدانه‌دا ئه‌سپی مه‌ردایه‌تی لێ تاو بده‌ین ، ئه‌وانه که به زمانی کوردی ده‌پژمن و درۆ‌و بوختان له دژی گه‌له‌که‌مان که‌ڵه‌که ده‌که‌ن جگه له‌وه دوژمنان هه‌ڵیان ده‌فریوێنن درۆزنن ، ئازادووریاو بههۆشیش نین جون گه‌ر زه‌ره‌یه‌ک هۆشیاریان هه‌بایه نه‌ده‌که‌وتنه داوی دوژمنان و پشتیان له‌نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان نه‌ده‌کرد بۆ کۆنه‌په‌رسته داخ له‌دڵه‌کان ، ئه‌و کاسه لێسانه که هاتونه‌ته مه‌یدانی نوسین بۆ ئه‌وه نایه‌ن که به قه‌ڵه‌مه‌کانیان و به راستگۆیانه مێژو به‌خه‌نه به‌ر چاو به‌ڵکو هاتوون تا مێژو به چه‌واشه‌یی بگێرنه‌وه و ئه‌و هه‌سته پاکه‌ی لاوانی کورد و نه‌وه‌ی نوێ هه‌یانه بۆ میله‌ته‌که‌یان تێکی بشکێنن به‌ڵام ئه‌و بهکریگیراوانه با له‌وه تێبگه‌ن که گه‌لی هۆشمهندو شۆرشگێری کورد تا ئه‌م ساته‌وه‌خته چۆکی بۆهیچ داگیرکه‌رێک دانه‌داوه تا چۆک به کۆمه‌ڵێ قسه‌ی پروپوچ و بێ بنه‌مای ئێوه دابنێ ، ئه‌وه چی رویهکه که کاکی پێشمه‌رگه‌ی بێ ناو ده‌یه‌وێ جارێکی دیکه د. عبدالرحمنی قاسملۆ ترۆر بکاته‌وه ، ئه‌وه چ خه‌یاڵ و ئابرو چونێکه ؟؟ ئه‌وه چی بێحورمهتیهکه بۆ تۆ کاکی پێشمه‌رگه‌ی بێ ناو که هه‌ر خۆتی قانعی فه‌رد.