ده‌رگایه‌کی شیعر واڵاکه‌م ئه‌مه‌وێت.
به ڕووی هاتنی وه‌رزی به‌فرا و
له‌حزووری ده‌رکه‌وتنی تۆیا
دره‌ختێک له‌خۆشه‌ویسی نه‌زر که‌م
شۆخی ناکه‌م
چاوه‌ڕوانی ده‌رکه‌وتنی ئه‌و پۆست هێنهرهم
که‌ته‌نها جارێک نامه‌یه‌کی بۆ نههاوردم
هه‌ر نه‌هات و
نایه‌ت!!
تۆ بڵێی له بیری بێت
ئه‌نگوستیله‌یه‌کم به دیاری بۆ بکڕێت و
دوو مهداڵیاش
له مورووی شین
بۆ خۆم و خۆی
یا.. نامه‌یه‌کم بۆ بنووسێت
پڕ لهئهفسوونی درێژترین قه‌سیده‌و
گه‌وره‌ترین ئه‌شق و
دوورترین ئه‌ستێره؟!
ئای ئه‌زیزم
له‌و ساتهوهپاشماوهی دوا سۆزم
رژانده به‌رپێت و تۆش
وه‌نه‌وشه‌کانی پێده‌شتی ماڵئاواییت بۆن کردم
تاپۆی ته‌نهاییه‌کی سارد
ئه‌مترسێنێ
غه‌م..
غه‌م ههرغهمه و ئازاریش هه‌ر ئازار
لێره ڕه‌نگه‌کان نامۆن به بینین و
ده‌سته‌کان لهحهنینی گرتنێکا سره‌وت ناگرن
ئه‌مه‌وێت
کۆڵی شانم
له‌سه‌ر شۆسته‌کانی غوربه‌ت فڕێده‌م و
له‌گه‌ڵ تروسکه‌ی دوا دیمه‌نی ساڵی پارا
خۆم بگه‌یه‌نمه مه‌مله‌که‌تێکی سه‌رمه‌دی
تا له‌وێ تۆ بدۆزمه‌وه و
له باوه‌شتا پشووی ئه‌م سه‌فه‌ره بده‌م.
ساڵی تازه وا خه‌ریکه
په‌نجه‌ی ئه‌گاته زه‌نگی ده‌رگاکه‌م و
غه‌م به دیواری ژووره‌که‌ما هه‌ڵئه‌واسێت
ئه‌و نازانێت
ساڵانێکه..
په‌نجه‌ره‌که‌م چۆڵه و
ماڵه‌که‌شم بۆنی حوزنێکی خۆڵه‌مێشیی گرتووه
ساڵێکی نوێ!
چ ساڵێک و
چی نوێ ئه‌بێته‌وه؟!
خۆ من هێشتا نه شیرینیم کڕیوه و
نهمیزهڵدانی سپی
جه‌سته‌شم له‌ت له‌ت نه‌کردووه
تا هه‌ڵیواسم بهداری میلادی
دوا شه‌وی ساڵتا
له بیرته..!؟
چه‌ن خۆزگه‌م به‌و ئه‌ستێرانه ئه‌خواست
شه‌وێکی هاوین خۆیان ئه‌نایه باخه‌ڵت و
سهربانهکهتیان پڕ ئه‌کرد له ورشه
حهسوودیشم به‌و ئاوێنه‌یه ئه‌برد
كه‌پێش ده‌ركه‌وتنت
دوا سه‌رنجی نیگاکانت تێئهگرت و
بۆنی عه‌ترێکی مه‌ستت ئهپرژان
له ڕۆحی دوورم؟!
شۆخیم له‌گه‌ل مه‌که
بهێڵهبا.. غه‌مه‌کانمان باڵبگرن و
بیانسپێرین به‌پشیله پاییزه
تا دوور.. دوور بیانبات
به‌ره‌و ئه‌و پهرستگایانهی
پڕن له‌خوای ده‌ستکرد
ئه‌ی بۆ نایه‌ی
دوا شه‌وی ئه‌مساڵ
به ده‌ستی خۆت
ئه‌و ڕه‌نگی فیراقه له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م
بسڕیته‌وه‌و
ڕستێ میزه‌ڵدانی سپی هه‌ڵواسی
به دیوی ناوه‌وه‌ی ههناسهیهکما
تا بۆنی په‌نجه‌کانت بگرێت!
وه‌ره..
وه‌ره‌با هێنده بچووک ببینه‌وه
تا که‌پرێک له‌سه‌ر مژۆڵه‌کانی گوڵهبهیبوونێک
هه‌ڵبه‌ستین و به‌ئاسته‌م
له گۆناکانی بۆڵێ ترێ
خۆمان مه‌ست بکه‌ین
ڕستێک مورووی شینیش هه‌ڵواسین
به دیمه‌نی ئامبازبوونی سێبهرمانا
نه‌با له‌چاو بچین!
وه‌ره..
وه‌ره با شێر‌و خه‌تێک بکه‌ین
من ئه‌ڵێم خه‌ونه‌و
تۆ مه‌ڵێ ڕاستی یه!
ئاخر ئه‌زیزم..
ئێواره‌یه‌ک وه‌ک دوو زیخه شینکه
له ژێر شڵێوه‌ی بارینێکدا
بووبووینه دوو چیرۆک و
یه‌کمان ئه‌خوێنده‌وه
نه سه‌رما به دهستهکانمانا گوزه‌ری ئه‌کردو
نه ته‌ڕیش ئه‌بووین
ئیدی کامه ڕاستی..؟
ئای..
ئای لهسۆزشی ئه‌م برینه‌ی
ئاواقی دڵم ئه‌کێڵێ و
ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ی
سیواق دراون به غه‌مێک وه‌ک ڕوخسارم
ده وه‌ره..
وه‌ره‌و وه‌کو پوشێکی نێو په‌رێزی
ئه‌م دوورگه‌یه
به سه‌ر به‌رده‌بازی نیگاکانما بپهڕێرهوهو
به‌ره‌و هه‌ڵه‌مووتی ڕۆحم وه‌ره
وه‌ره و له‌ناو په‌پووله‌کانی خۆشنودیما
سره‌وت بگره
ئای ئه‌زیزم
من ئه‌مه‌وێت دوا شه‌وی سه‌ری ساڵ
موحیبه‌تی تۆ بکه‌مه بازووبهندم و
ببمه سه‌فیری نه‌غمه‌کانی
شیعرێکی غه‌زه‌ل
تۆش.. باڵێنی په‌ڵه‌هه‌ورێک
ئاوس بهئاونگ و
ئه‌ستێره‌یه‌ک تژی له‌ماچ..
زۆر ئه‌ترسم
تۆ نه‌گه‌یت و
ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانی ڕابوردوو
هه‌تا دوا چرکه گیانی له‌ده‌ست ئه‌دا
من
ده‌نك.. ده‌نك
فرمێسک نه‌نێمه
سه‌ر له‌پی ده‌سته‌كانت و
هه‌روا
قه‌سیده بۆ ته‌نهایی بخوێنمه‌وه..!
http://gullabaibun.kurdblogger.com/