كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
پیاوێكه له‌چاو
به‌ڵام حه‌یف
ئه‌و ئاته‌شگایه نابینێ
كه لهبوونما دایخستووهو
هیچ ناڵێت!
كه‌سێكه له روانین، به‌ڵام سه‌یره
لهگهرمیى شهیدابوونمدا
هێشتا له‌هۆشخۆ نه‌چووه‌و
ناناڵێت!
قاوه تاڵه‌كه‌م بهشهكرى،
قسه‌كانیه‌وه خوارده‌وه
قاوه ره‌شه‌كه‌م بهڕهنگى،
كاڵى چاوانییه‌وه هه‌ڵدا
قاوه گه‌رمه‌كه‌م بهشنهى،
دوا خه‌نده‌یه‌وه ته‌واوكرد
من قاوه‌یه‌كم خوارده‌وه یان ژیانم
لهپایانهوه دووباره ده‌ستى پێكرد؟!
ده‌مێكه له‌یادم چووه
دڵێك هه‌یه، لێره‌وه له‌لاى چه‌پ
تاى لێ دێت
كاتێك گڕه‌ى عه‌شق ده‌یبات
له‌بیرم نه‌مابوو ته‌مه‌ن
داوێكى باریكه بهكۆلارهیهكهوه
نازانین كه‌ى، بۆ، له‌كوێدا
ده‌پچڕێت.
(ئه‌و) دووچاوه به‌رینتر له‌دنیا
پیاوێكه له‌سه‌رنج له‌سیحرى نیگا
كتێبێكه له‌ئازارى واقیعه‌ى كه‌ربه‌لا
منیش دڵۆپێ فرمێسكم لهبێداریی و
سیمایهكم پێده‌چێ به‌دایكى بكات
پیاوێكه له‌ئاسن
كچێكم له‌هه‌ودا
ئه‌وه‌تانێ وه‌خته دوو باڵم لێ بڕوێ
وه‌خته بڕۆم و له‌به‌رخۆمه‌وه پێبكه‌نم
وه‌خته له‌خۆشیاندا بمرم
له‌به‌رئه‌وه‌ى…
به‌ته‌نیا هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ى
قاوه‌یه‌كم خواردۆته‌وه له‌گه‌ڵ (ئه‌و) دا.