ھونەرمەندی ناسراوو خاوەن ئەزموون قادر ئەسعەد بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی نیشتمان پەروەرانە دڵسۆزانە دەگەڕێتەوە کوردستان و بانگەوازێک بۆ گشت ھونەرمەندانی موسیک ژەن وگۆرانیبیژان کوردستان دەکات لە ژێر دروشمی با گۆرانی بۆ ئاشتی بڵێین کە ھیوادارین ھەموومان بە گیانێکی بەھێز ولەخۆبوردەیی بە دەم ئەم بانگەوازەوە بچین.
لە لێدوانێکیدا بۆ “ھەولێر” ھونەرمەند (قادر ئەسعەد) گوتی: دروست کردنی کۆمیتەێک لە کۆمەڵێک ھونەرمەندی دڵسۆزۆ خەمخۆری گەل و نیشیتیمانەکەمان بۆ ھێورکردنەوەی ئەو بارودۆخە نائارامەی کە ماوەیێکە لە وڵات سەری ھەڵداوە ئەممە بە خەمەی یەکەم سەردانی ئەم جارەمی دادەنێم ھیوادارم لە ھەول و تەقاڵاکانماندا تێیدا سەرکەوتووبین وبتواننن کەمێک لە ئازارەکان و گرژیەکان چارەسەر بکەین ئەمەش بێ گومان بە ھاوکاری ھەموو لایێکمان دەبێت ، ھەروەھا پێشم وایە ئەوە ئەرکێکی سەرشانی ھەموو تاکێکمانە بە تایبەتی ئێمەی ھونەرمەندان کە خۆمان بە پێشەنگی زامنی ئاشتی دەزانین لە ڕێگای ھونەرەکەمانەوە، ھەر لێرەوەش بانگەوازی ئەم کۆمیتەیە دەکەم کە ھەرچی زووە بێتە دامەزراندن. بێجگە لەمەش بیرۆکەی ئەنجامدانی فیستیڤاڵێکی گۆرانی و موسیک بۆ ئاشتی لە شاری ھەولێرو سلێمانی و دھۆک کە ئەمەش لە کاتی ئێستادا زەڕوڕەتێکی مێژووییە دیسان بۆ گەڕانەوەی ئارامی وئاشتی بۆ ھەرێمە خۆشەویستەکەمان.
لە بارەی ئەلبوومەکەیشەوە(قادر ئەسعەد) گوتی: خۆتان ئاگادارن ماوەیێکی زۆرە بەرھەمەکەی خۆم دواخستوە ھەر لە پێناوی ئەوەی کەوا بارودۆخەکە ھێور ببێتەوە ، ھەر لە سەفەرەکەشمدا دیارە کۆمەڵێک چالاکی ھونەریم دەبێت بە ئەنجامدانی چەند بەرنامەیێک وھەروەھا ئەنجامدانی ڤیدیۆ کلیپ کە ھەموویان پێشتر کاتیان بۆ تەرخان کراوە.
ئاریان دەرگەڵەیی