زانا دزەیی: ھونەرمەند قادر ئەسعەد بە مەبەستی تەواوکردنی کارەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی گەڕایەوە کوردستان.
قادر ئەسعەد راگەیاند، سەردانی ئەمجارەی بۆ کوردستان بەمەبەستی کاری ھونەرییە، تەواوکردنی ئەلبوومە نوێیەکەی کە لە شەش گۆرانی پێکھاتووە لەچوارچێوەی ئەم سەردانەی دەبێت، لەبارەی گۆرانییەکان قادر ئەسعەد گوتی “گۆرانییەکانی ئەمجارەم جیاوازە و ھیچ گۆرانییەکی ھەڵپەڕکێی تێدا نییە، ھەموو رۆمانسیەتە، زۆربەی تێکستەکان خۆم نوسیوومە، کاری دابەشکردنی لەلایەن کاک رۆستەم جەیلان و شەعبان کراوە، ھەروەھا سەرپەرشتی بەرھەمەکەم لەوڵاتی تورکیا لەستۆدیۆی ھونەرمەند کاوە کاوانی ئەنجام دراوە”. جگە لەم شەش گۆرانییە، قادر ئەسعەد بەنیازە مەوالە کۆنەکەی نوێ بکاتەوە، کە ساڵی ١٩٩٢ تۆماری کرد، کە لەشیعری عەبدوڵڵا پەشێوە بەناوی (قرمان دەکەن قورتان بەسەر) دەڵێ ھیوادرام بتوانم کاری نوێ بۆ ئەم مەوالە بکەم و لە ئەلبووکەمەدا بڵاوی بکەمەوە.
بەڵام قادر ئەسعەد کاتی بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەکەی دیاری نەکرد و تەنیا گوتی “گەڕاومەتەوە بۆئەوەی لە ھەولێر دەنگیان بخەمەسەر، کەی کارەکانی تەواوبوو، لەوانەیە وەکو ئەلبوومەکانی پێشووترم خۆم بەچاپی بگەیەنم، ئەگەر سپۆنسەریش ھەبوو دەیکەم، بۆیە کاتی بڵاوونەوەی نازانم”.