بەشی یەکەم
تا دەتوانی لەدڵتا ھەڵم کۆڵە و فڕیم دە
ئەگەر مردم بە تەنھا کۆمینتێک زیندوو بوومەوە ,ئەوە مەینووسە , نا بە قوربان ھەر لاکێکیشم مەکە …تا دەتوانی ڕیموڤم کە ,من دەمێکە ژیان ڕیموڤی کردووم ,ھەر بۆیە
تا دەتوانی بیرم لێ مەکەرەوە و لە واڵی دڵتا مەنووسە بیرت دەکەم ,,من ھەمووکەسێ لە بیری کردووم تەنانەت خوداش لە بیری نی یە بۆچی منی دروست کردووە , وا بزانم من تەنھا سەرەپارچەی قوڕم و لە گەڵ وەقەیە تفدا شۆڕ کراومەتەوە بۆ زەوی , لەوە زیاتر ھیچ نیم ھیچ وەزیفەیەکیشم نی یە ..بەلێ تەنانەت دایکیشم نازنێ کەی و لە کوێ سەعات چەند شەمە یەک شەمە حەوت شە مە یا کەنگێ من ھاتوومەتە بوون !!! بەلێ پێم ناخۆشە….
تا دەتوانی سەیری فەیسی بووکی من مەکە, چونکە من فەیسێکی بەدد و بووکێکی ھیچ تێدا
نە نووسراوم بڕوا ناکەم بتوانم ھیچ وینەیەک ی تازەی خۆم ئەپڵوت کەم و لە نیویشدا یەک دێڕ بنووسم… ھەر بۆیە سەردانی لاپەڕەکەشم مەکە
.بەلێ …تا دەتوانی دورکەوە لێم…. من جگە لە سیسرکیکَی زیکە زیکەر لە نیوو کونێکی تاریکی تونی حەمامی ماڵێکی کۆنی سابون کەران ھیچی تر نیم , نا ئەگەر ئەتوانی بە یەک تاکە نەعل کریمی سپی ناوسکم دەر بھێنە , کە ھەموو زوخاوی سپی ژیانێکە کە جگە لە زیکەو ھاوار ھیچی تیدا سەوز نابێ ..ببوورە ئەزیەتیشت ئەیەم .گسک و خۆڵ ڕێژیک بینەو فڕیم بە نا شیفت و دیلیتیش کە با لە ڕیساکل بینی ھاردەکەتا نەمینمەوە بار گرانی نە بم بۆت …بەلێ ھەر بە ھەوەس … ووس نەلێ ی نا … چونکە من ھەمیشە ئەلێم با …وورتە مەکە باشترە دەمم نەکەیتەوە با کفرێکی تر بەرامبەری ژیان نەکەم !! ئاژدای ژیان نەبێژمەوە بە جوێن …دوای لەسەر ئەمە تەراتێنی دنیامان پێ بکەن لەو دنیا…….
بە قوربان لاسێکێ بێنە و بم کوژینەوە ئەگەر ھی فۆتۆشۆپ بێت یا لاسیکی خەت کوژانەوەی یونسیف ئەوەی ئەتووت سابوونی ڕەقیە لە جیاتی کوژانەوە وەرقەکەی ئەدران ئا ئا ئا بەوە بمسڕەوە بە توندی تا ئەدڕیت پەڕەی دڵت .((.نا خوانەکا ھی من بدڕێت )) …
تا دەتوانی شەوقی شاشەی لاپتۆپەکەی ژیانت کزکە دەرکەوتنی من شەحن زۆر ئەبا نامەوێ پاتریەکە بڵیت تووت و جاریکی تر سەری پلاکەکە بکەیتەوە بە کونی پلاکی کارەبەکەدا …,,, دانگرسێتەوە جگە لە شەت داون ێکی بەدی بێ وویستی خۆت ھیچی تر نیم…
تا دەتوانیت ئەو پێتانە دەر بینە کە ناوی منی پێ ئەنووسرێت ئەوە تەلسمیکی بەدە جگە لە جەفا …., سەفایەک ی پێ نی یە , بۆ دەمەو مەغریبێکی پڕ ھیوا,, تەلیسمێکە پڕە لە خۆڵ بارین و تەم تومان و ھەوری ڕەش و چەقە دوکەڵی جەنگ و لاشەیەکی مردوو ,,,من ھیچ ھیوایەک نیم بۆ ژیان من قاچەکانی ڕۆحم لە ناو حەوشەی مەرگایە , تەنھا جەستەمە لەم جەنگەڵی ژیانەدا ماوە …سەرو سەودات لە گەڵ مندا گەمەیەکە ھەردووکمان دۆڕاوین تێدا… …
گوڵم کۆمێنت مەنووسە و لایم مەکە
ڕیموڤی من گرێ ی بەختتە…. …
توانا حەمە
١٣ ی ٧ ی ٢٠١٢