فەریدوون لە نوێترین کاری هونەری گۆرانی (گەوهەرێ) تۆمار دەکات
(گەوهەرێ) لە ئاوازو هۆنراوەی مامۆستای نەمر حەسەن زیرەک و ئامادەکردنی هونەرمەند ئەحمەد چاوشینە و لە ئوسترالیا کاری دەنگی بۆ کراوە. هونەرمەند بۆ ئەم گۆرانییە کاری کلیپیشی ئەنجام داوە لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەکان تەواو دەبن.
فەریدوون لە لێدوانێکی تایبەت بە چراتیڤی ڕایگەیاند ” هیوادارم توانبێتم خزمەتێکم بە وەفا و ڕێز و خۆشەویستی مامۆستای گەورە کردبێت”.