زانا دڵشاد دزەیی: نووسەر و رۆشنبیری کورد فەرھاد پیرباڵ گەورەترین کۆنسێرت لەشاری ھەولێر ئەنجام دەدات، کە تێیدا چەند گۆرانییەکی خۆی پێشکەش دەکات.
لەو بارەیەوە د. فەرھاد پیرباڵ بە(سڤیل)ـی راگەیاند، بەھاوکاری تیپێکی موزیک گەورەترین کۆنسێرت لە ھەولێر ئەنجام دەدات و گوتی “نزیکەی ٢٠ رۆژی دیکە کۆنسێرتەکە ئەنجام دەدەم و چەند گۆرانییەکی خۆم پێشکەش دەکەم، کە ئاواز و ھۆنراوەکانی خۆم دامناون، ھەروەھا گۆرانییەکی فارسی پێشکەش دەکەم، کە شیعری شاعیری فارس مەولەوییە و ئاوازی خۆمە، لەوانەیە گۆرانی فاتیمەش بڵێم”. فەرھاد ئەوەشی راگەیاند، تائێستا یەکلایی نەکردۆتەوە کۆنسێرتەکە بە بلیت دەبێ یاخود بەخۆڕایی.