ئەمرۆ لە دەروازەی راپەرین لە شاری رانیە دکتۆر فیرھاد پیرباڵ کورێکی شیعیری لەم شارە ساز کرد
سەرەتا لە لایەن (حەمید قەڵادزەی) بەپرسی سەنتەری ئاسۆس وتارێک خوێنرایەوە و تیشک خرایە سەر کارو چالاکیەکانی دکتۆر فەرھاد پیرباڵ و ھیوای ئەوەشی خواست کە ھەمیشە ھەموو لایەک ھەوڵی ئەوە بدەن بواری ئەدەب و ھونەر لەم شارە پەرە بسەنێت و خزمەتی زیاتر بەم بوارە بکرێت.
پاشان پیرباڵ چەندین شیعری نوێی بۆ ئامادەبووانی ئەم شارە خوێندەوە و دواتر بە چەند گۆرانیەک کۆتایی بەم کۆرە شیعریەی ھێنا.
جێگای ئاماژی پێدانە ئەمە بۆ پێنجەمین جارە کۆری شیعری بۆ دەروازی راپەرین شاری رانیە ساز کردبێت
رێکەوت سەلام