کاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی 28 _10_2010 بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیران و وێنەری دام و دەزگای حکومی و حیزبی شاری رواندز پەردە لە سەر کۆمەڵێک تابڵۆی هونەری لادرا کە لە لایەن هونەرمەند هێمن رواندزی دروستکرابوو پرۆژەکەش لە لایەن فەرهەنگخانەی رواندزئامادەکرابوو و سەرپەرشتی دەکرا .
مامۆستاهێمن رواندزی لەم بارەیەوە وتی”کۆمەڵێک تابلۆم کێشاوە لە سەر لۆفەکانی کاۆلۆکان بۆئەوەی بتوانین خزمەتی هونەربکەین و هەر بە هونەریش پێشوازی لە مێوانان و گەشتیاران بکەین ودڵیان خۆش بکەین ، ئەگەر لاینە بەرپرسەکان هاوکاریم بکەن ئەوا کاری باشتر و جوانتر ئەنجام دەدەم و بەرنامەم هەیە چەند پرۆژەێکی هونەری لە رواندز بە ئەنجام بگەیەنم تا بە هونەر خزمەتی گەلەکەی خۆم بکەم”.
یاسین برایم