لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی هەواڵی فەرمانی دەستگیرکردنی جەنابی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز بۆ ساتێک دۆش دامام چونکە نەم دەزانی مەسەلە چییە لەگەڵ خۆما کەوتمە مشتومڕ تۆ بڵی ئەمە فەرمانێکی سیاسی بێت، گەر وابوایە کەواتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەستی خۆی مێخی لەنەعشی خۆی داوە، بەڵام دوای بە دوا چونم ناجاریشم بە دوا چون بکەم لەبەر ئەوەی مەسەلەکە وابەستەیە بە کاسایەتییەک کە نەک لە دیدی من بەڵکو لە دیدی هەموو کوردێک یەکێکە لە پاکژترین کەسایەتی ناو ئەم نەتەوەیە، چۆن ئەبێت و چۆن دەکرێت فەرمانی دەستگیرکردنی جەمال نەبەز لە دادگایەکی کوردستانەوە دەربچێت!؟ بەڵام کاتێک کەزانیم مەسەلەکە لەئەنجامی سکاڵای هاووڵاتییەکەوە ڕووی داوە ئێدی تۆزێک دڵخۆش بووم هاوڵاتیەک گوایە بریندار کراوە لەلایەن مامۆستای بەرزی کوردایەتی جەمال نەبەزەوە.بەرای من مەحاڵە جەمال نەبەز کەس بریندار بکات بەلام کاتێک باسی ڕاستیەکان دەکات ڕەنگە لە مییانەی باسەکاندا هەندێک ناو بێتە بەر باس و خۆی بە ناوێک لەو ناوانە خۆی بە (مەخدور) بزانێت هەر وەکو کورد دەڵێت (قسەی حەق رەقە).
سەیر لەوەدایە داواکراو یەکێکە لە هێما بەرزەکانی کوردایەتی و داواکاریش (جەیش شەعبی) بووە، چی بڵێن لەگەل یاسا رەش و سپی و مۆر و هەموو رەنگەکان لەژێر خێوەتی یاسادا یەکسانن بە پێی ئەمە تەنانەت کۆنە بەعسیەکیش وەکو هاولاتییەک بۆی هەیە سکاڵا تۆمار بکات با سکالا لێکراویش تەنانەت ئەو جەمال نەبەزە بێت کە پیش هەموو کەسێک وێنەی کوردستانێکی ئازادی کێشابیت.لە ئەنجامدا هەرچۆنێک بێت کێشەکە، جەمال نەبەز ئەو هەتاوەیە کە بە بێژنگی کەس ناشرێتەوە.دەخوازم لێرەدا بیڵێم ئەوەیە کە جەمال نەبەز لە نێو چاوی ئێمەدا دەژی، گەر کەسێک بییەوێت دەستگیری بکات با دەست بنێت بە نێو چاوانمانەوە.