مەنووچێهر جیهانی ـ “سه‌یدسادق مووسه‌وی” ده‌بیر و به‌رپرسی سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران گوتی: سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، به نمایش کردنی 140 فیلم له ده‌رهێنه‌رانی 25 وڵاتی جیهان له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بە پێی ڕاپۆڕتی لێژنەی ڕاگەیاندنی گشتیی سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، به ئاماده‌بوونی “سه‌یدسادق مووسه‌وی” ده‌بیر و به‌رپرسی فێستیڤاڵ، “ئارش عه‌باسی” به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندن و راوێژکاری ده‌بیری فێستیڤاڵ و چالاکانی راگه‌یاندن له هۆڵی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
“سه‌یدسادق مووسه‌وی” ده‌بیر و به‌رپرسی سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا گوتی: سه‌ره‌تا له هه‌موو راگه‌یاندنه‌کان له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ته‌ی که بۆ کورته فیلم ده‌یکێشن، سوپاسیان ده‌که‌م. سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران؛ به مه‌به‌ستی ناسین و ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌کانی کورته فیلم له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا و هه‌روه‌ها دروست کردنی رکابه‌رییه‌کی سازێنه‌ر له نێوان فیلمسازان و به نمایش کردنی 140 فیلم له ده‌رهێنه‌رانی 25 وڵاتی جیهان له‌وانه؛ ئیسپانیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریکا، رووسیا، کۆماری چیک، سویسڕا، هۆڵه‌ندا چین، که‌نه‌دا، ئیتاڵیا، فینله‌ندا، پۆڵه‌ندا، بولگاریا، پۆرتوگال، هیندوستان، به‌لژیک، نیپال، ئیسلۆوێنی، سه‌نگاپوور، ژاپۆن، پرۆ، لیتوانی، تورکیا، لۆکزامبۆرگ، کرۆواسی، سێربستان، ماڵتا و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی ناوبژیوانانێک له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له‌وانه؛ نیوزله‌ند، هیندووستان، پۆرتوگال، به‌لژیک و ئێران له چه‌ندین به‌شی رکابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی پێکهاتوو له کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن و به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی پیشه‌یی و پسپۆڕانه و زانستی و کارگه و وۆرکشۆپه‌کانی فێرکاریی سینه‌مایی له رۆژانی 18 تا 24ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1398ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 9 تا 15ی نۆڤه‌مبری 2019ی زایینی له په‌ردیسی سینه‌مایی میله‌ت له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران بێگومان گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی رۆژئاوای ئاسیایه
مووسه‌وی هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م فێستیڤاڵه بێگومان گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی رۆژئاوای ئاسیایه و له راستیدا میراتی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه. یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشینه‌یه‌کی سیوشه‌ش ساڵه‌ی هه‌یه، له حاڵێکدا که 80 له‌سه‌دی فێستیڤاڵه‌کانی جیهان پێشینه‌ی که‌متر له 10 ساڵیان هه‌یه. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که ژماره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه نێردراوانه‌ی که له‌م ساڵانه‌دا به نووسینگه‌ی فێستیڤاڵه‌که گه‌یشتووه، ئه‌م بابه‌ته پشتڕاست ده‌کاته‌وه و سێهه‌م ئه‌وه‌ی که ئاستی میوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیی ئێمه و هه‌روه‌ها خه‌ڵاته‌کانی نه‌غدی که له‌م فێستیڤاڵه بوونی هه‌یه، نیشانده‌ری گرینگیی ئه‌م فێستیڤاڵه‌یه.
نمایش کردنی 50 فیلم له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ له ده‌رهێنه‌رانی 25 وڵاتی جیهان
ده‌بیر و به‌رپرسی سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: ئه‌مساڵ به هۆی ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه‌ی ئێستا که له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه، که‌م بوونه‌وه‌ی 50 له‌سه‌دی بوودجه‌مان هه‌بووه. پاره و بوودجه‌ی ئێمه له‌م کاته‌ی ئێستادا له لایه‌ن رێکخراوی سینه‌مایی 2 میلیارد تومه‌نه، به‌ڵام به پاڵپشتیی شاره‌داری تاران بڕیار وایه، به‌شێک له‌م تێچووانه دابین بکرێت. به‌م بارودۆخه، چه‌ندین میوانمان له وڵاتانی جۆراوجۆر وه‌کوو نیووزله‌ند، فه‌ره‌نسا، پۆرتوگال، هین، تورکیا، ئه‌ڵمانیا و هتد ده‌بێت. چه‌ندین کۆر و کۆبوونه‌وه و کارگه‌ی فێرکاری له لایه‌ن میوانانی بیانی به شێوه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هه‌روه‌ها له به‌شی کێبڕکێدا به گشتی 110 وڵات به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان ناردووه که له مانگی ره‌شه‌مه، رێکه‌وتی مارسی ساڵی پار قۆناغی دووباره بینینه‌وه‌ی ئه‌م فیلمانه ده‌ستی پێ‌کرد و له کۆتاییدا 50 فیلم له 25 وڵات له‌م فێستیڤاڵه‌دا ئاماده ده‌بن.
نمایش کردنی 90 فیلم له ده‌رهێنه‌رانی ئێرانی له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ
مووسه‌وی رایگه‌یاند: له به‌شی نه‌ته‌وه‌ییدا 1648 به‌رهه‌م بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ نێردرا و که‌متر له 10 له‌سه‌د واته 140 به‌رهه‌م له فێستیڤاڵه‌که وه‌رگیراوه. له به‌شی چیرۆکیدا 1021 فیلممان هه‌بوو که ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بوایه له ماوه‌ی دوو مانگدا ئه‌م رێژه فیلمه ببینێت که یه‌کجار کارێکی سه‌خته. بۆ یه‌که‌مین جار 10 که‌س وه‌کوو ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری کران که له چوارچێوه‌ی دوو گروپی 5 که‌سیدا هه‌ر کامه 100 فیلمیان به ئێمه ناساند. له قۆناغی دواتردا، ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن 200 فیلمیان سه‌رله نوێ بینییه‌وه و له کۆتاییدا 67 فیلمی چیرۆکیمان هه‌ڵبژارد. هه‌ڵبه‌ت رێژه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نیمه‌یشێن، ئه‌زموونی و به‌ڵگه‌فیلم که‌متر بوون.
بلیت فرۆشیی ئینته‌رنێتی
ده‌بیری فێستیڤاڵی جه‌ختی کرده‌وه: هه‌ر وه‌کوو ده‌زانن ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار، بلیت فرۆشیمان هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت نرخێکی گونجاوی بۆ له‌به‌ر چاو گیراوه و چه‌ندین داشکاندنی بۆ له‌به‌ر چاو گیراوه، به‌م حاڵه‌شه‌وه یه‌کجار له لایه‌ن دۆستانه‌وه ره‌خنه‌ی لێ گیراوه. به‌م پێیه باشترین ده‌رگایه‌ک که ده‌مانتوانی دابین بکه‌ین ماڵپه‌ڕی “سینه‌ما تیکێت” بوو. ئه‌م کاره بۆ ئێمه تێچووشی هه‌بوو، به‌ڵام له‌م رێگایه‌وه، بۆ یه‌که‌مین جار هه‌موو فیلمه‌کانی فێستیڤاڵ، پۆسته‌ر و تیزێر و به‌شه‌کانی دیکه له‌سه‌ر سایت بوونیان هه‌یه.
نمایش کردنی فیلم واته چوونه ناو چه‌رخه‌ی به‌ئابووری بوون
“ئارش عه‌باسی” به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندن و راوێژکاری ده‌بیری سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له درێژه‌ی ئه‌م کۆنگره‌یه‌دا گوتی: نمایش کردن پێناسه‌یه‌کی هه‌یه که واته چوونه ناو چه‌رخه‌ی به‌ئابووری بوون و بێجگه له‌مه پێناسه‌یه‌کی دیکه‌ی نیه. نمایش کردن واته ئه‌وه‌ی که ئێوه شتێک بۆ به‌رده‌نگ ئاراسته بکه‌ن و پاره‌ی لێ وه‌ربگرن و بۆ هاندانی ئه‌و ده‌بێ کارگه‌لێک بکه‌ن که ئه‌و بۆ بینینی فیلمه‌که‌ی ئێوه دابنیشێت، هه‌ر به‌م هۆیه، به بۆچوونی من کورته فیلم نابێ بچیته ناو چه‌رخه‌ی نمایش کردنه‌وه. ته‌نانه‌ت شانۆ بۆ هه‌مووان نییه، به‌ڵکوو بۆ که‌سانی تایبه‌ته.
به‌شی رکابه‌ریی “کتێب و سینه‌ما”
عه‌باسی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: ئه‌مساڵ پێنجه‌مین ساڵێکه که له‌گه‌ڵ ماڵی کتێب هاوکاریمان هه‌بووه. له‌م هاوکارییه‌دا به‌رنامه‌گه‌لێکی جۆراوجۆر پێشبینی کراوه که بریتین له کێبڕکیی “کورته چیرۆک بۆ ئیقتباس”، چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی چه‌ندین کتێبی نوێ و به‌شی رکابه‌ریی “کتێب و سینه‌ما”. ئه‌مساڵ 302 به‌رهه‌م بۆ به‌شداریی له‌م به‌شه داواکارییان هه‌بووه که بریتییه له 11 به‌رهه‌می چیرۆکی، 5 به‌ڵگه فیلم، 2 فیلمی ئه‌زموونی و 6 به‌رهه‌می ئه‌نیمه‌یشێن. له به‌شی کێبڕكێی کورته چیرۆک بۆ ئیقتباس، 650 کورته چیرۆک بۆ ئه‌م نێردراوه. ئه‌م بواره یه‌کێکه له‌و رێگایانه‌ی که ده‌توانێت کێشه‌ی ده‌قی سیناریۆی فیلم که‌م بکاته‌وه. له‌م به‌شه‌دا به 3 به‌رهه‌م خه‌ڵاتی نه‌غدی پێشکه‌ش ده‌کرێت و بڕیار وایه ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران کۆپی رایتی 10 به‌رهه‌م بکڕێته‌وه.
به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ له پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی ئێران
ده‌بیری سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ فێستیڤاڵ له پارێزگا جۆراوجۆره‌کانی ئێران، له‌وانه؛ بووشێهر، خۆراسانی باشوور، کرمان، ئه‌رده‌بیل، زه‌نجان، یه‌زد، ئیلام، هۆرموزگان، مازه‌نده‌ران، ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، قوم و خووزستان به شێوه‌ی هاوکات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕ و کۆبوونه‌کانی زانستی و توێژینه‌وه‌یی “36 ـ 20”
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: وه‌کوو ساڵانی رابردوو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی زانستی و توێژینه‌وه‌یی له‌ژێر ناونیشانی “36 ـ 20” به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م کۆڕ و کۆبوونه‌وه پسپۆڕانه‌یه له ماوه‌ی 5 رۆژدا، به ئاماده‌بوونی ده‌بیری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه و سینه‌ماکاران و کارناسان به‌ڕێوه‌ده‌چن. هه‌ر وه‌کوو ده‌زانن له ساڵانی رابردوودا ئه‌م کۆڕ و کۆبوونه‌وانه له‌گه‌ڵ پێشوازییه‌کی باش به‌ره‌وڕوو ببوون.
کۆڕبه‌ندی خوێندنه‌وه‌کانی کورته فیلم
“سه‌یدسادق مووسه‌وی” ده‌بیری سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له کۆتایی ئه‌م کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا به ئاماژه‌دان به کۆڕبه‌ندی خوێندنه‌وه‌کانی کورته فیلم، گوتی: له خولی سیوسێههمی فێستیڤاڵدا، یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی کورته فیلم به‌ڕێوه‌چوو که کۆڕێکی باش بوو، خوازیارێکی زۆری هه‌بوو. دوو ساڵ له به‌ڕێوه‌چوونیدا وه‌ستانێک هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ دووهه‌مین جار ئه‌م کۆڕبه‌نده به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، به‌ڵام نه‌ک له فێستیڤاڵ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌وانه‌بوو ئه‌م رووداوه بکه‌وێته په‌ڕاوێزه‌وه. ئه‌م کۆڕبه‌نده له مانگی ره‌شه‌مه، رێکه‌وتی مارسی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م رۆژانه‌ش دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی وتار و به‌رهه‌مه‌کانه.
له کۆتایی ئه‌م کۆنگه‌ره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا، پۆسته‌ری سیوشهشهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
ڕاگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران.