فیلمی سینەمایی (وەرزی كەركەدەن) كە لەلایەن دەرهێنەری بەنێوبانگی كورد بەهمەن قوبادی دروستكراوە، كاری مۆنتاژی لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆتاییدێت.
چیرۆكی فیلمەكە باسی شاعیرێكی ئێرانی دەكات كە لە شیعرەكانیدا بەشوێن ژیانی رابردووی خۆیدا دەڕوات و چیرۆكێكی درامی ئەڤیندارانە دروستدەكات. كاری مۆنتاژی فیلمی (وەرزی كەركەدەن) كە لەلایەن مۆنتێری ئەڵمانی فرانیكا بێرلیچ لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆتاییدێت، بڕیارە ساڵی داهاتوو لە سینەماكانی جیهاندا نمایشبكرێت.
لەو فیلمەدا ئەكتەری بەنێوبانگی سینەمای ئێران بێهروز وسووقی، رۆڵی ئەو شاعیرە دەبینێ، هەروەها ئەكتەری بەنێوبانگی سینەمای هۆلیوود مۆنیكا بەلووچی و هەردوو ئەكتەری بەنێوبانگی كورد یەڵماز ئەردۆغان و بەلچیم بەلگین رۆڵ دەبینن.
ئەو فیلمەی بەهمەن قوبادی دەبێتە شەشەمین بەرهەمی سینەمایی ئەو دەرهێنەرە كە دیالۆگەكانی فیلمەكە بە سێ زمانی فارسی، توركی و ژێرنووسی ئینگلیزی دەبێت. فیلمەكە لە توركیا وێنەگیراوە.