مەنسوور جیهانی ـ فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سلێمانی” لە هەرێمی کوردستان دیاریکران.
ناوی 19 فیلمی ئەنیمەیشنییەکانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی لە سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی Slemani دیاریکران، کە بریتین لە: فیلمی “سندووقەکە” The Box لە دەرهێنانی “دۆسان کاستلیک” Dusan Kastelic لە وڵاتی ئسلۆڤانیا، فیلمی “ئەلفووبێ” Alphabet لە دەرهێنانی “کیانووش عابێدی” Kianoush Abedi لە وڵاتی ئێران، فیلمی “بۆشایی نگەتیڤ” Negative Space لە دەرهێنانی “ماکس پۆرتێر” Max Porter و “رۆ کۆواهاتا” Ru Kuwahata لە وڵاتی فەڕەنسا، فیلمی “دواهەمین کەشتی” The Last Cruise لە دەرهێنانی “هریستیانا بێلووسۆڤا” Hristina Belousova لە وڵاتی ئۆزبەکستان، فیلمی “نە بە جنگ” واتە “نا بە جەنگ” No War لە دەرهێنانی “شەفیقە ئاسانی” Shafigheh Asani لە وڵاتی ئێران، فیلمی “تماشاچی” واتە “چاودێر” Bystander لە دەرهێنانی “شەیدا کاشی” Sheyda Kashi لە وڵاتی ئێران، فیلمی “نقشە” واتە “شێوەکە” The Pattern لە دەرهێنانی “ئازاد جەنەتی” Azad Jannati لە وڵاتی ئێران، فیلمی “سارا” Sara لە دەرهێنانی “مریەم ئۆبرشلسیکۆڤا” Miriam Obršlíková لە وڵاتی کۆماری چیک، فیلمی “خەمباری لە خواردنی ماسیدا” The Sadness in Fish Food لە دەرهێنانی “ئانیە لیۆ” Annie Liu لە وڵاتی ئەمەریکا، فیلمی “هاوسەنگی” Balance لە دەرهێنانی “بارزان رۆستەمی” Barzan Rostami لە وڵاتی ئێران، فیلمی “ئاریس” Ares لە دەرهێنانی “ئاناس ئەلموساویی” Anas Almwsawee لە وڵاتی عێراق، فیلمی “دڵۆپەکان” Drops لە دەرهێنانی “سارە جۆی جونگێن” Sarah Joy JUNGEN و “کریستین کجارۆلف هۆڤ” Karsten KJÆRULF-HOOP لە وڵاتی دانیمارک، فیلمی “شب تولد” واتە “شەوی یادی لە دایکبوون” Her Birthday Night لە دەرهێنانی “فەرشاد موحیتی” Farshad Mohiti لە وڵاتی ئێران، فیلمی “ئیکی” واتە “ناشاد” Icky لە دەرهێنانی “پەرەستوو کارگەر” Parastoo Cardgar لە وڵاتی ئێران، فیلمی “عەزیزەکە” The Dress لە دەرهێنانی “ئاناستاسیا سیسۆڤا” Anastasia Sysoeva لە وڵاتی رووسیا، فیلمی “نینی” Nini لە دەرهێنانی “ئینگزۆنگ خین” Yingzong Xin لە وڵاتی ئەمەریکا، فیلمی “با بەدوای ئەژدیها دڕندەکە بکەوین” Let´s Chase The Ferocious Dragons Away! لە دەرهێنانی “هۆکتۆر سۆنال” Hector Suñol لە وڵاتی ئیسپانیا، فیلمی “ئازادی” Freedom لە دەرهێنانی “میرسیا بۆبینا” Mircea Bobina و “ویدیم تیگاناس” Vadim Tiganas لە وڵاتی موڵداوی و فیلمی “نتفە” واتە “تۆو” Sperm لە دەرهێنانی “حوسێن فەرید” Hussein Farid لە وڵاتی عێراق.
سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای سنەمایی “مەستی فیلم” بە بەڕێوەبەرایەتی “فوئاد جەلال” بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، “مەلا بەختیار” سەرۆکی بەشی پشتیوانی ئەم فێستیڤاڵە و لە کەسایەتییە بەرچاوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، “دانەر عومەر فارس” بەڕێوەبەری هونەریی و “لینا ڕەزا” بەڕێوەبەریی بەرنامەدانانی فێستیڤاڵ و هەروەها بە یارمەنی “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان و دایرەی گشتیی رۆشنبیری و لاوانی پاریزگای سلێمانی و بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە دوو بەشی پێشبڕکێی “سینەمای جیهان” و بەشی پێشبڕکێی “سینەمای کوردی” و هەروەها کردنەوەی ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانەی سینەمایی و چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانە لە رۆژانی 10 تا 16ی ئۆکتۆبەری 2018 لە 5 هۆڵی “سیتی سینەما”، سینەما “سالم” و تەلاری “هونەر” لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاریی زیاتر:
http://www.slemanifest.com/tahai-karemi/
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی.