مەنسوور جیهانی ـ بەڵگەفیلمی کوردی “خاڵا تارییا” In The Blind Spot لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “ئایشە پۆلات” و لە بەرهەمهێنانی “مەمەد ئەکتاش” ڕۆژی 19ی فێبریوەری 2023 لە بەشی پێشبڕکێی “ئەنکاونتەرس” لە حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دکرێت.
بەڵگەفیلمی کوردی “خاڵا تارییا” دەرهێنەری باکووری کوردستان،
فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاشە که له یهکهمین نمایشی جیهانی خۆیدا
لە بەشی پێشبڕکێی ‘ئەنکاونتەرس’ـی 73یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین پێشاندەدرێت کە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵەکانی فیلمە لە جیهاندا.
بەڵگەفیلمی In The Blind Spot لە رێگەی چیرۆکی یەکێک لە دایکانی شەممە، باس لە هەوڵی تیمێکی ئەڵمانی دەکات کە دەیانەوێت بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیانی “ئەیووب ئازیز چاپکورت”، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ بەرهەمبێنن.
سینەماکاری کورد “مەمەد ئەکتاش” بە میدیاکانی راگەیاندووە، بۆ سینەمای کوردی مایەی دڵخۆشییە کە فیلمی خانمە دەرهێنەرێکی کورد لە بەرلینالە پێشانبدرێت و پێشبڕکێ لەگەڵ فیلمی دەرهێنەرە سەرکەوتووەکانی جیهان بکات.
ئەم بەرهەمە لە رۆژانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لە قەرس و بازیدی باکووری کوردستان وێنەگیراوە، کۆمپانیای سینهمایی “میتۆس فیلم” Mitosfilm بەرهەمهێنەری سەرەکییەتی و کۆمپانیای پۆنکت و کەناڵێکی ئەڵمانی بەرهەمهێنەری هاوبەشن و ئەرکی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆی کۆمپانیای ‘ئارت هوود ئینتەرتەیمنت’ـە ArtHood Entertainment.
حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” بە بەرپرسیاری خاتوو “ماریتێ ریسێنبێک” Mariette Rissenbeek و بە دەرهێنانی هونەری “کاڕلۆ چاتریان” Carlo Chatrian لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی “سەرەکی”، بەشی پێشبڕکێی “نەوەکان” Generations، بەشی پێشبڕکێی “فڕۆم” Forum، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، بەشی پێشبڕکێی “بەڵگەفیلم” و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی “پانۆڕاما”، بەشی “نمایشی تایبەت”، بەشی “نمایشی سینەمای کلاسیک” و … لە ڕۆژانی 16 تا 26ی فێبریوەری 2023 لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.berlinale.de/en/2023/programme/202304749.html
Discussion about this post