نمایش‌کردنی فیلمی سینه‌مای له‌کوردستاندا نامۆ نییه‌و ساڵانه چه‌ندین چالاکی وڤیستیڤاڵ بۆ ئهومهبهستهساز ده‌کرێت، فیلمی هه‌نگاوه بێ کۆتاییه‌کان که‌بابه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت و تیایدا ئه‌و تاوانانه نیشان ده‌دا که‌به‌رامبه‌ر به ئافره‌تی کورد له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ده‌کرێت
له‌ڕۆژی 19ـی تشرینی دووه‌م له‌هۆڵی ڕۆشنبیری به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێک له هۆگرانی سینه‌ما فیلمی سینه‌مایی هه‌نگاوه بێ کۆتاییه‌کان نمایشکرا له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا به‌ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر کاروان ئاوات ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه ووتی:
ئه‌م فیلمه بابه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و ماندوبونێکی زۆرمان پێوه بینوه یه‌کێکه له‌به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیای کلاکێت وکۆمپانیای هونه‌ری شوان ، هه‌رچه‌ند من پێم وابوو ده‌بوو بهکوالێتێکی زۆر به‌رزتر نمایشبکرایه به‌ڵام به‌هۆی گرفتی داتا شۆوه وه‌کو خۆی نه‌گه‌یشت به بینه‌ر له‌کۆتایدا کاروان ئاوات سوپاسی ئاماده‌بوانی هۆڵه‌که‌ی کرد‌و گووتی: ئه‌م فیلمه چه‌ند ڕۆژێک به‌رده‌وام ده‌بێت هیوادارم خزمه‌تێکمان به‌سینه‌مای کوردی کردبێت.
زیره‌ک نامۆ