هەولێر، مەسعودى مەلا هەمزە :لەژێر چاودێرى “د.کاوە مەحمود” وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەرێوەبەرایەتى گشتى سینەما- بەرێوەبەرایەتى سینەماى هەولێر بەهاوکارى وەزیرى رۆشنبیرى سویسرا ( زیوریخ) لە 16تا 30ى ئاب فێستیڤاڵى فیلمى کوردى لە هۆڵەکانى سینەماى فیلمپودام لە شارى زیوریخ بەرێوەدەبات.
لەلێدوانێکى تایبەتدا شاخەوان ادریس بەرێوەبەرى سینەماى هەولێر وتى: دواى کارکردنێکى زۆر و هەماهەنگیەکى بەردەوام لە گەڵ دەزگاى سینەمایى فیلمپودام لەزیوریخ و لەرێگاى رەسول گولتوتان و بەچاودێرى وەزیرى رۆشنبیرى ولاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیار وایە فێستیڤاڵى فیلمى کوردى لەزیوریخ بەرێوەبچێت، کە تێیدا چەندین فیلمى سینەمایی کوردى بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى سینەماى هەولێر و فیلمى دیکە نمایش دەکرێ.
شاخەوان گوتیشی: هەروەها فێستیڤاڵەکە جگە لە نمایشکردنى فیلمى کوردى دووبەشى دیکە لەخۆ دەگرێت، کە بریتین لە “سینەماى بەریتانى دواى جەنگى جیهانى دووەم، سینەماى بێدەنگ” نمایش دەکرێ.
شایانى باسە ئەم فیلمە کوردییانە بەپێی پلان و بەرنامەیەکى تۆکمە داڕێژراوە.