چه‌ند ڕۆژێکه خه‌ڵکانێکی سه‌رلێشێواو له ڕکابهرێتیهکی ناڕه‌وا و دژایه‌تی پێشکه‌شکاری به‌توانا ئه‌ڤین ئاسۆ زۆریان بۆ هێناوین و ڕوو له هه‌ر کوێ ده‌که‌ین ڤیدیۆیه‌کی سێکسی بێتاممان بۆ ده‌نێرن و چه‌ندین لاپه‌ڕی جۆراوجۆریشیان بۆ کردۆته‌وه بۆ سووکایه‌تی پێکردن و شکاندنی ئه‌م کچه کورده. لامان سه‌یره ئێستا ڕکابه‌رایه‌تی به داهێنان نییه له بوارێک پێی باشتر بیت له‌به‌رامبه‌ره‌که‌ت، به‌ڵکو بۆته شکاندن و ناوزڕاندن و دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێک ماتریال ی غه‌یره کورد که له که‌سی به‌رامبه‌ر بچێت و به هۆیه‌وه بیکه‌ن به بنێشتی سه‌ر زاری هه‌مووان و وا له خه‌ڵک بگه‌یه‌نن که ئه‌مه که‌سی ناوبراوه و کاری به‌دکارییه له میدیاکان.
له‌وانه‌یه زۆر که‌س هه‌ر له یه‌که‌م بینینه‌وه ئه‌م بڕوایه‌ی بۆ په‌یدا بووبێت که ئه‌مه ئه‌ڤین ئاسۆیه، ئه‌میش به هۆی کورتکردنه‌وه‌ی فیلمه‌که بۆ چه‌ند گرته‌یه‌کی خێرا و لێدانی فیلته‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی زیاتر له‌م خانمه بکات. به داخه‌وه وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جار کۆمه‌ڵێک که‌س له‌م پلانه نه‌گریسه تێده‌که‌ون و به‌رد به تاریکیه‌وه ده‌نێن بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی که‌سانێکی پسپۆر بکه‌ن یاخود ده‌رفه‌تێک به کات بده‌ن تا ڕاستیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت!؟.
ئێمه ئازاین له شکاندن، ئێمه ئازاین له سووکایه‌تی کردن، ئێمه ئازاین له ناوزڕاندن به‌ڵام زۆر بێ غیره‌تین به‌رامبه‌ر ڕاستی. من ته‌واوی فیلمه‌که‌م بۆ چرا تیڤی ناردووه ئه‌وان به سوپاسه‌وه ڕێگایه‌ن پێدام ئه‌م داکۆکییه له ڕاستی بکه‌م. داواکارم له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕقیان له که‌سانێکه ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ن له‌م که‌سانه سه‌رکه‌وتوو تر بن دڵنیایان ده‌که‌مه‌وه فورسه‌تی باشتریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت له ڕێگای لێهاتوویی و خزمه‌ت و داهێنانه‌کانیانه‌وه.
تێبینی : ئه‌م ده‌ستکاریانه‌ی له فیلمه‌که کراون، فیلته‌رێکی سپی به کارهێنراوه، زیاتر فیلمه‌که هێنراوه‌ته پێشتر و چه‌ند گرته‌یه‌کی زۆ کورتیان لێههڵبژاردووه به مه‌به‌ستی له یه‌کچوون له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی ( ئه‌ڤین ژن و ژیان ) خاتوو ئه‌ڤین ئاسۆ.
داواکاری : تکایه ئه‌گه‌ر پێویستی کرد ئه‌وا فیلمه‌که لێره بڵاو بکه‌نه‌وه تا هه‌ندێک ئه‌وانه‌ی به‌م کاره هه‌ڵساون نه‌ختێک ڕیسواتر بن به‌رامبه‌ر ڕاستییه‌کان.
ئاسووده بن.