(شانیدەر ئارت ئێکسپۆ) ھەڵدەستێت بە نمایشکردنی کورتە فیلمی (فۆکس). لە دەرھێنانی (رێکان ئەحمەد) و بە ماوەی ١٥ خولەک و لە پێشکەش کردنی (ھانا شەکور) و بە بەشداری دەرھێنەر و ئامادەبووان سیمنارێکی کراوە رێکدەخرێت و تیایدا گرتە فۆتۆیەکانی پشتی کامێرا و چەند بابەتێکی تر قسەوباسی لەبارەوە دەکرێت. ئەم نمایشە بە سپۆنسۆری (ھاوکار گروپ) لە رۆژی ھەینی ١٧.٢.٢٠١٢ کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە ھۆڵی نیاندەرتاڵی نمایشی ھونەری شانەدەر لەنێو پارکی شانەدەر بەرێوەدەچێت.
(ھانا شەکور) بەرپرسی نمایشی ھونەری شانەدەر رایگەیاند: ھەڵبەت، ئێمە وەک (شانیدەر ئارت ئیکسپۆ) لە سەرەتای ساڵی نوێوە بە کۆمەڵێک نمایشی جۆراوجۆری نوێ دەست بەکاربووین. لەوانە زنجیرەیەک فیلمی کوردی و بیانی کە زۆربەی فیلمە کوردییەکان بەژداری چەندین فیستیڤاڵی دەرەوە و ناوەوەی کوردستانیان کردووە. ھەروەھا فیلمەکان ناوەڕۆکی گرنگیان لەخۆ گرتووە. کە دەتوانین بڵێین زۆربەی ناوەڕۆکی ناو فیلمەکان بوونیان ھەیە لە ژیانی ئێستاماندا. بریاریشە نمایشەکانی فیلم و سمناری کراوە لەھەموو رۆژانی ھەینی لە ھۆڵی نیاندەرتاڵ بەرێوەبچێت.
راگەیاندنی شانیدەر ئارت ئێکسپۆ