که خه‌یاڵم به دیار شیعرێکه‌وه ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و
سروشم لێ بزر ئه‌کا، من جارێ له خه‌یاڵی پیلانداناندام
که چۆن که‌شتییه‌ک به سه‌ر پشتما بێت و
تا به‌نده‌ره دوره‌کانی خاریجی ژیان له گه‌ڵ شهپۆلهکانیا بمبات
که مانگه شه‌وم لێ ئه‌ڕه‌نجێت و
ئه‌ستێره‌م لێ ون ئه‌بێت
من له سه‌ره‌تای هۆنینه‌وه‌ی یاقوت ترین ملوانکهدام
له تریفه‌کانی مانگه شه‌و و بریسکه‌کانی ئه‌ستێره و
له نهێنییه‌کانی تاریکیدا ئێشک ئه‌گرم
له که‌نارێکی دوری ده‌ره‌وه‌ی مه‌مله‌که‌تی ئه‌سکه‌نده‌نافیا
که ده‌ریا له بوغزی ڕقیا، غه‌رقم ئه‌کات و
شه‌پۆلم لێ زیز ئه‌بێت
من هێشتا به دیار نهخشاسازی بهلهمێکهوهم
له‌و کاغه‌ز و په‌ڕانه‌ی که شیعریان نه‌ناسیوه تا هه‌نوکه
که په‌شێوی سه‌رم لێههڵئهگرێت و
ئارامیم ئازاری زه‌رد هه‌ڵئه‌گه‌ڕێت
من له بیری ئه‌وه‌دام، ژیان چۆن تامێک ده‌دات ئه‌گه‌ر بۆی موعتاد بم!!
که تهنییام لێ ده‌رئه‌که‌وێت و
تۆم لێ ون ئه‌بێت !!…
به خۆم ئه‌ڵێم، لێره‌وه ده‌ستمان پێ‌کرد، و
له کوێیدا له یه‌ک ون ئه‌بین؟
ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه، که له ناسینته‌وه دهرخم کردوه بۆ ئێستا
ده‌مزانی ڕۆژێکی وا دادێ، بۆیه دوژمنایه‌تیم له گه‌ڵ ڕۆژمێردا په‌ره‌ی سه‌ند!!
که هه‌ناسه‌م به دیار قسه‌یه‌کی دڵڕه‌قه‌وه سواره و
خنکانم لێ هار ئه‌بێت
ئه‌و قسانه‌م دێنه‌وه زه‌ین که له زاری خۆته‌وه گوێم لێیان بو
که وتت؛ سوپاس بۆ خودا
سوپاس بۆ میهره‌بانی دایه
سوپاس بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی خیانه‌تیان لێ‌کردین !
ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه، ئێستا ته‌نییای من و تۆ ئه‌م قیمه‌ته‌ی ئێستای نه‌ده‌کرد!
که به یه‌ک بگه‌ین و له ته‌نییای دورودرێژدا وه‌نه‌وز نه‌مانباته‌وه
من دڵنیابوم که ته‌نییای به یه‌کی ناساندین و
غه‌دری چاوه‌ڕوانی و خیانه‌تی تیژ له یه‌کی کردین
شیێتیتی چه‌قۆی هێنا به سه‌ر سنگمدا و
سه‌فه‌ر تۆی له ڕێگاکانیدا حه‌شاردا بۆ ئه‌وه‌ی تیماری زامه‌کانم نه‌که‌یت
ئیدی ده‌رمانسازی تۆ هیچ به‌هایه‌کی نه‌ما
که تا قیامه‌ت بۆ پشکنینی ده‌رمانی نوێتر بگه‌ڕێیت
ناتوانی جێگا برینه‌کانی سه‌ر سنگی من ساف بکه‌یته‌وه و
جێگا خه‌وه‌کانی خیانه‌ت له خه‌یاڵدا توڕدهیته ده‌ره‌وه!!..
که ده‌مه‌وێت بێده‌نگ بم، و نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ڕۆژگاره‌کانی پایته‌خت
بیره‌وه‌ریه‌ک قۆڵی ده‌کات به قۆڵمداو له گه‌ڵما پیاسه ئه‌کات
له ژوره هه‌ناریه‌که‌ی خۆما، پاییزێکی شیرین
کاغه‌ز و پێنوس و خۆمم لێ هه‌ڵئه‌وه‌رێت
خێرا خێرا ئیلهامی شیعرێکی ناسک، له‌و ساته‌دا
له زه‌ینمدا ده‌ست ئه‌گرێت و هه‌ڵئه‌په‌ڕێت،
که مه‌رگی من له ده‌لاقه‌ی ژوره‌که‌مه‌وه گوزه‌ر ئه‌کات
دونیا خامۆش خامۆش، زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت،
زه‌رد زه‌رد زه‌رد وه‌ک به‌هێ زه‌رد !.
خه‌نده ده‌بینم به سه‌ر لێومه‌وه ئه‌گری
که مه‌رگی من ده‌بینێت،
خه‌زانی عومری ئه‌ویش هێدی هێدی هه‌ڵده‌وه‌رێ!!..
ئه‌و کاته به هێواشی ده‌ڵێت
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره نه‌مریت و تلیاک و تاوان نه‌تکوژێ
ئه‌وه پێت ده‌ڵێم،
وه‌ره با ژیان به‌رینه‌وه به‌ره‌و خۆشه‌ویستی و جوانی!
تا کۆتایی،….
ئه‌م قسانه‌م ئه‌م شه‌و نوسی
پارشێوی ئێواره
کاتژمێر 363 به ته‌وقیتی مه‌مله‌که‌تی رادیسۆن بلو
مه‌کان- جادده‌ی چه‌تر و فلاشی کامێرا
مه‌وعید_ 16/11/ 2009 فڕۆکه‌خانه‌ی خاڵخاڵۆکه‌کان
هه‌ردی ئه‌حمه‌د