پاش ئه‌وه‌ی له 27/05/2010 فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید وه‌ک پراکتیک له که‌ناڵی ئاسمانی که‌ی بی سی ده‌ستی به کار کردن کرد!! پاش سێ مانگ به‌فرمانی کارگێڕی به‌رپرسی که‌ی بی سی به‌ڕێز به‌هرۆز حه‌مزه‌یی و فه‌رمانگه‌ی کار سه‌ربه‌ده‌وڵه‌تی سوید له شاری ستۆکهۆڵم له 01/09/2010 وه‌ک کارمه‌ندێک به فه‌رمی ده‌ستبه‌کار بوو به موچه‌ی دیاری کراوی تایبه‌ت،،
له‌و ماوه کورته‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی کاره‌کانی زۆر به‌باشی ڕاپه‌ڕاند و هه‌وڵدان بۆ پێشخستنی که‌ناڵه‌که وپه‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌سیه‌تی یه‌کی تایبه‌تی خۆی که خۆشه‌ویست بوو لای زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندا و خه‌ڵکی کورد و کوردستان و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ناساندنی که‌ی بی سی به دۆست و خۆشه‌ویسته‌کانی و زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندا و سه‌رباری ئه‌مانه‌ش بۆ یه‌که‌م جار توانی په‌یوه‌ندی توند و تۆڵ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات و گه‌لی کوردستان و که‌ناڵی ئاسمانی جه‌ماوه‌ر و کۆمپانیای چوار چرا و نوسینگه‌ی ستۆکهۆڵمی کوردستان تی ڤی و زۆربه‌ی زۆری ماڵپه‌ڕه کوردی یه‌کان،،هه‌ربۆیه‌شه له 21/10/2010 به فرمانی به‌رپرسی که‌ناڵه‌که[به‌هرۆز حه‌مزه‌یی]ناو براو ئه‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵی ئاسمانی که‌ی بی سی هه‌تا نوسینی ئه‌م بڵاو کراوه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ربووه،،ناو براو وه‌ک خۆی ده‌ڵێت به ته‌نها ئه‌م که‌ناڵه له‌سه‌ر ده‌ستی من نه‌بووه یه‌که‌م شت خاوه‌ن که‌ناڵه‌که که‌له گیرفانی خۆی پاره‌ی مانگانه‌ی مانگی ده‌ستکردی خه‌رجی یه‌کانی تری کردوه،زۆر که‌سانیش هه‌بوون پێش من و هاوکات له‌ته‌ل مندا له خزمه‌تی ئه‌م تی ڤی یه‌دا بوون، ،،فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید هۆکاری ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵه‌که‌ی ئاشکرا کرد و وتی:- له مانگی ئاینده‌دا سه‌رجه‌م که‌ل و په‌له‌کانی ستۆدیۆی که‌ی بی سی و په‌خشه‌که‌ی ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شاری مالمۆ له باشووری سوید نزیکه‌ی 600 کیلۆمه‌تر له ستۆکهۆڵمه‌وه دووره،،به‌مه‌ش ناوبراو ناتوانێت بڕواته شاری مالمۆ،،ئاماژه‌شی به‌وه کرد هه‌میشه وه‌فای ده‌بێت به رامبه‌ر به که‌ناڵی که‌ی بی سی و دوور یان نزیک خۆی به کارمه‌ندی ئه‌و کهناڵهدهزانێت،،ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند له ڕۆژی 03/11/2011 کاری به‌ڕیوه‌بردنی که‌ی بی سی له پاش خۆی له ئێستاوه له ئه‌ستۆی هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان سهفادینه،،زۆر سوپاسی ئه‌و هاوڕێ و دۆست و خۆشهویستانهدهکات که له‌و ماوه‌یه‌دا هاوکاری فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدیان کردوه،،به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی که‌ناڵی که‌ی بی سی فه‌لاح ئه‌حمه‌د به شانازی یه‌وه وتی:- له‌و ماوه‌یه‌دا که من ده‌ست به‌کار بووم ده‌ڵێم هیچ لایه‌نی حیزبی و ڕێکخراوه‌کان و هیچ که‌سایه‌تی یه‌ک و هونه‌رمه‌ندێک و بینه‌رێک له کاره‌کانم دڵگران نه‌بوون و بگره خۆشحاڵیش بوون،،له هیچ ماڵپه‌ڕێک و که‌ناڵێکی ڕاگه‌یاندن به خراپه باس له که‌ی بی سی نه‌کراوه،، زۆر سوپاسی کاک به‌هرۆز حه‌مزه‌یی ده‌که‌م له‌و ماوه‌یه‌دا سیقه و بڕوا و موتمانه‌ی به من هه‌بووه،،داوای لێبووردن ده‌که‌م که ناتوانم له که‌ی بی سی درێژه به کاره‌کانم بده‌م،،به نیازم بۆ ماوه‌یک کاری ڕاگه‌یاندن نه‌که‌م،بشوویهک بده‌م و چه‌ند سه‌فه‌رێک بکه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سوید،