گۆرانیبێژى لاو فلامینگۆ دووەم گۆرانى خۆى بەناوى “ماڵئاوا” لەوڵاتى جۆرجیا کلیپ کرد، کە لەدوو هەفتەى داهاتوودا بڵاودەبێتەوە.
فلامینگۆ لەلێدوانێکیدا بۆ (سڤیل) لەبارەى گۆرانییە نوێیەکەى رایگەیاند “ماڵئاوا، ناوى دووەم گۆرانى منە، لەئاوازى خۆم و تێکستى مۆفەق جەلالە و لەدەرهێنانى هاوکار فەرهاد لەوڵاتى جۆرجیا کلیپ کراوە، هەروەها لەلایەن محەمەد سابیر مێکاب کراوە و دوو هەفتەى دیکە بڵاودەبێتەوە”.