ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
نادیه مورادكچه كوردێكی ئێزدییه له گوندی كۆجۆی ده‌ورووبه‌ری شنگال چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه‌و له ته‌مه‌نی 21 ساڵی لاویداو وه‌ك هه‌زاران كچ و ئافره‌ت و منداڵ و په‌ككه‌وته‌و گه‌نجان و له ژێر دروشمی ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ری ئاڵای ره‌ش ئه‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستی توندره‌وو جانه‌وه‌ره‌كانی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) و كاتێك چیرۆكی كوژرانی دایكی و شه‌ش براكه‌ی و خزم و هاوڵاتیانی سڤیلی بێ ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه ئه‌گێرێته‌وه فرمێسك به چاوانی دێته‌خوارو په‌رده له سه‌ر راستییه‌كان ونههامهتییهكان هه‌ڵئه‌داته‌وه.
ناديه ئه‌ڵێت من يه‌كێك بووم له‌و هه‌زاران هاووڵاتييهى شنگال و ده‌ورووبه‌ری له لايه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) وه، له 3/8/2014 دهستگيركراين و، ناوچه‌كه‌یان داگيركرد و له يه‌كه‌م رۆژدا به هه‌زاران كه‌سيان كوشت و گه‌يشتنه گونده‌كه‌مان و ههموومانيان له قوتابخانهيهكدا كۆكرده‌وه‌و، منداڵ وكچه‌كانیان نارده به‌شی سه‌ره‌وه‌و، خشڵ و ئاڵتون و زێرهكانیان له به‌ر داماڵین و، پاره‌و موبایله‌كانیان لێسه‌ندین و بردیان و، پاشان هه‌موو ژنه‌كانيان راگواست و 80 ژنى به‌ساڵاچوويان كوشت، كه ته‌مه‌نيان له سه‌رووى 45 ساڵ ئه‌بوو، دايكم يه‌كێك له‌وانه بوو.
نادیه ئازایانه‌و به‌بێ ترس له هه‌موو چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا راستی و ورده‌كارى هاتنی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) بۆ ناوچه‌كه‌یان و گرتنی هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵكوژییان به گریان و فرمێسك ههڵرشتن ئه‌خاته‌روو، ئاماژه بۆ داوایه‌كی سه‌یری ئیسلامییه‌كانی داعش ئه‌كات و، ئه‌وه‌ش گۆرینی ئاینهكهمانه له ئێزدی بۆ ئیسلام و، ئه‌یانوت ئه‌وه‌ی ئیسلام نه‌بێت پاك نییه‌و، له نێوان لێدان و گریان و به زۆرملێ “” شه‌هاده “” مان به ئیسلام هێناو، هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه گوازراینه‌وه بۆ سوریا و مووسڵ و، من به‌ر مووسڵ كه‌وتم و، له‌وێ كچان و ژنانيان له‌يه‌ك جياكرده‌وه و، ئه‌وانه‌ى هاوسهرگيرييان كردبوو، ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردبو، من له‌وانه بووم كه هاوسهرگيريمان نه‌كردبوو، ئه‌م توێژه ته‌مه‌نيان له نێوان 9 ساڵ تا 25 ساڵ بوو. ئه‌وان دڵخۆش بوون به‌وه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆر كهنيزیان ده‌ستكه‌وتبوو، سێ له كچه‌كان، برازام بوون.
نادیه‌موراد وا باس له شه‌وی یه‌كه‌می ئه‌كات و، ئه‌ڵێت: سه‌رۆكی ده‌سته‌كه، دامیهبهر شهقو قیژاندی به‌سه‌رمداو ناچاریكردم جله‌كانم فڕێبده‌م، ئه‌و منی به‌ڕووتی فڕێدایه ژوورێكی پڕ له پاسه‌وان، ئه‌وان ده‌ستدرێژییان كردهسهرم تابورامهوه. ئه‌و داوای ئه‌وه‌ی ئه‌كرد ببم بهئیسلامو ببم به‌ژنی، به‌ڵام من ئه‌وه‌م ره‌تكرده‌وه‌و، باوه‌ریان به شه‌هاده هێنانهكهم نهكردو، من پێموتن بێنوێژم، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان به‌م شتانه نه‌ئه‌دا ( جانه‌وه‌ر وه‌حشی بوون)، ئه‌وان وتیان: ئێوه له ئه‌مڕۆوه كۆیله‌ی ئێمه‌ن و، ئێمه له‌ڕاستیدا كۆیله‌ی ئه‌وان بووین، بۆ سیكس و، ئه‌وان هه‌رگیز وه‌ك مرۆڤ سه‌یری ئێمه‌یان نه‌ئه‌كرد.
من له‌ناو ئه‌و كچه گه‌نجانه بووم و، له پێش هه‌موو كه‌سه‌كان ئه‌میره‌كانی داعش ئه‌هاتن و، به ئاره‌زووی خۆیان كچیان ههڵئهبژاردو، ئه‌یانبردن و، ده‌ستدریژیی و سیكسیان له گه‌ڵماندا ئه‌كردو، له پاش ماوه‌یه‌ك وازیان لێمان ئه‌هێناو، كه‌سانی تر ئێمه‌یان ئه‌بردو، وایلێهات به كۆمه‌ڵ سیكسیان له گه‌ڵماندا ئه‌كردو، منیش به‌ر ئه‌و گه‌له سه‌گه كه‌وتم و، وایان لێكردم تا بێهۆش كه‌وتم و، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ئاگام له خۆم نه‌بوو، له پاش ئه‌و هه‌موو ئازار‌و ناخۆشییهو لێدان و پهتپهتییه له بازارى كۆيلهفرۆشى هه‌راج ئهكراین وه‌ك شتێكی بێ قیمه‌ت ئهفرۆشراین و، ئه‌وه حاڵی من و، سه‌دان و هه‌زاران منداڵ و ژنى ئێزدى بوو له لايه‌ن ئه‌و تاقمه خوێنرێژه چه‌په‌ڵه كه ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعشه) و، له ژێر ئاڵایه‌كی ره‌ش و دێزو دروشمی ( الله اكبر) رفێندراێن و خرایانه ژێر زه‌بری چه‌وساندنه‌وه‌ى ره‌گه‌زى و ئاينييه‌وه.
چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، ژنانی ئێزدی و مه‌سیحی بۆ شوێنی نادیار ئهگواستهوهو، وه‌كوو كه‌نیز ئه‌یانفرۆشتن و، له‌و رووه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون، زۆر ناله‌باره‌و،. ئه‌نجوومه‌نی مانگی سووری عێراقیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد داعش پاش رفاندنی ژنان و كچانی ئێزدی و مه‌سیحی بۆ شوێنێكی نادیار ئهیانگۆیزێتهوهو، دواتر وه‌ك كه‌نیز ئه‌یانفرۆشێت. و، مانگی سوری عێراقیش رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش زیاتر له سه‌دان خێزان و ماڵباتیان له‌ناو فرۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر رفاندووه و سه‌رجه‌م پیاوانی ئه‌و خێزان و ماڵباتانهیان كوشتووه‌و، له ئێستادا ئه‌و خێزان و ماڵباتانه له دۆخێكی نه‌شیاودا ئه‌ژین و، بارودۆخی شنگال و ته‌له‌عفه‌ر زۆر ناله‌باره.
ناديه موراد ئه‌ڵێت رۆژێكیان منیان له باره‌گا برد بۆ دادگا‌و، له پاش قسه‌ی ناشیرین و لێدان ناچاريان كردم “”شه‌هاده “” بێنم و، وێنه‌یه‌كم له دادگا هه‌ڵواسی بوو، ژماره‌ى مۆبايلى سهلمانيش له‌سه‌رى دانرابوو، ( سه‌لمان خاوه‌نم بوو، له پاش ئه‌وه‌ی تێرێ لێمخواردو، وه‌ك حه‌یوان سیكسی ئه‌كردو، پاشان ئهمفرۆشێت) و، ژماره‌ی سه‌لمان بۆ ئه‌وه بوو هه‌ركه‌س بيه‌وێت من بكڕێت يان به كرێ وه‌رم بگرێت په‌يوه‌ندى پێوه بكات. پاشان گه‌ڕێندرامه‌وه بۆ باره‌گاكه و هه‌وڵمدا رابكه‌م، به‌ڵام يه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان ده‌ستگيرى كردم. پاشان حاجى سه‌لمان هات و لێم توڕه بوو، ده‌ستيكرد به لێدانم. پێشبينيم ئه‌كرد بمكوژێت، به‌ڵام منى گه‌ڕانده‌وه بۆ ژووره‌كه‌و وتی: سزات ئه‌ده‌م.
سه‌لمان هاته ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سزام بدات و، داوايكرد جله‌كانم دانێم و منیش خۆم رووتكرده‌وه. پاشان شه‌ش پاسه‌وانه‌كه‌ى كه تايبه‌ت بوون به ده‌ستدرێژيكردنه سه‌رم، ئه‌وان كه‌وتنه گيانم و تا ئه‌و رادهيهى له هۆش خۆم چووم و، دواتر به ئاگا هاتم و، كه‌س له ده‌ورم نه‌مابوو. سێ رۆژ كه‌وتم و هيچ جوڵهيهكم پێ نه‌ئه‌كرا. پاشان كه‌سێك منى كڕييه‌وه له سه‌لمان و پێيان ئه‌ووت ئه‌بو مهعاويه حه‌مدانى و، ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ش له لاى ئه‌و بووم. پاشان دوو كه‌سى ديكه به كرێ وهريانگرتم و دواتر يه‌كێك له شوفێره‌كان ههڵيگرتم و بردمى بۆ ماڵێك له مووسڵ. دوو رۆژ له‌وێ مامه‌وه. چونكه ئه‌و ئه‌يويست بمفرۆشێت به چه‌ند كه‌سێك له سووريا. له‌وێ هاتمه ده‌ره‌وه، به ناوى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك جلوبه‌رگ بكڕم، به‌ڵام توانيم رابكه‌م و چوومه ماڵى هاووڵاتييه‌كى سوننه مه‌زهه‌بى عێراقيى. هه‌موو ئه‌وه‌ى به‌سه‌رم هاتبوو، بۆم گێڕانه‌وه و له لاى ئه‌وان مامه‌وه. هه‌تا خاوه‌نى ماڵه‌كه ناسنامهيهكى بۆ درووستكردم، به‌ناوى هاوسه‌ره‌كه‌ى. جلوبه‌رگێكى گونجاویان پێدام. له‌وێ توانيم په‌يوه‌ندى بكه‌م به براكهمهوهو، خۆم گهيانده كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر روومكرده ئه‌ڵمانيا.
زه‌ینه‌ب بنگۆرا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری توندوتیژی سیكسی ئه‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) كچان و ژنانی ئێزدی به رووتوقووتی له بازاری كرین و فرۆشتنی گشتی نمایش ئه‌كردو، بنگۆرا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ڵێت كاتێك داعش ئه‌چێته گوندێكی ئێزدییه‌كان ژنه به ساڵهچووهكان ومنداڵانی شیره‌خۆره كه بۆ سیكس ناشین له‌لایه‌ك دائه‌ناو، كیژۆڵه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان ئه‌به‌ن و، تاقییان ئه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن لاقه كراون ، كه زانیان ده‌ستكاری نه‌كراون ئه‌وكات داوایان لێئه‌كه‌ن (بچنه حه‌مام و خۆیان بشۆن) و، بریار ئه‌ده‌ن كێ بروات بۆ ره‌ققه پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) و، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زه‌ینه‌ب ئه‌ڵێت: كچان چه‌ند ته‌مه‌نیان له خوارو جوان بێت له ریزی پێشه‌وه ئه‌بن و، ئه‌یانبه‌ن بۆ بازار‌و له‌وێدا به رووتووقووتی نمایشیان ئه‌كه‌ن و، كریاره‌كان دێنه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ سێنگی گه‌وره‌یه‌و كامیان باشه بۆ كرین و، ئه‌و جۆره كارانه جێی شه‌رمه‌زاری و ریسواییه‌و سوكایه‌تیكردنه به ژنان و، ئه‌زانم ژنێك به پاكێتێكی جگه‌ره كراوه‌و، وه‌ك كه‌نیز دایانناوه‌و چه‌ندین جار كرین و فرۆشی پێ ئه‌كرێت.
نادیه موراد له پاش مه‌ینه‌تی و ده‌ستدرێژی سیكسی و لێدان و كرین و فرۆشتن و، به زۆر بكرێت به ئیسلام، توانیویه‌تی له چنگی جانه‌وه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) رابكات و، بۆ رێز لێگرتن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كۆچى عێراقه‌وه كانديد كراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتی و، به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن چووه‌ته ئهڵمانياو، له كوه‌يت و ميسر و بريتانيا و له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تيشدا چيرۆكى خۆى گێڕاوهتهو، ئازایانه‌و بوێرانه‌و به‌بێ ترس و، گوێدان به داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رچی به سه‌ر هاتووه گێراوه‌ته‌وه.
نادیه موراد هاته سوید‌و، له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید مارگۆت والسترۆم و به‌هاوكاریی رێكخراوی (هه‌رگیز فاتمه‌و پێلا له‌بیرناكه‌ین**) بانگهێشتكرا بوو. رۆژنامه‌نووسێك باس له ئێزدییه‌كان ئهكاتو ئه‌ڵێت: ماڵباتی نادیه كوردن‌و ئێزدین و، ئاینی ئێزدی زۆر له پێش ئیسلام بوونی هه‌یه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی دابونه‌ریتی تایبه‌تیان هه‌یه، زۆربه‌یان له باشووری كوردستان ئه‌ژین و، ئه‌م كچه فریشته‌یه‌كی ئێزدییه‌و، هه‌گبه‌ی ئازاری لهكۆڵناوهو، باسی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه ئه‌كات كه داعش له‌ژێر دروشمی (الله اكبر) دۆزه‌خێك بۆ مرۆڤایه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه‌و هه‌رچی منداڵ‌و پیرو ژن هه‌یه ئه‌یانكه‌ن بهكهنیزهو له پاش ده‌ستدرێژی كردن كرین و فرۆشیان پێوه ئه‌كه‌ن.
رۆژنامه‌نووسێكی تر ئه‌ڵێت: من له چاوی نادیه‌م ئه‌خوێنده‌وه كه خه‌ڵاتی نۆبڵ چه‌ند بایه‌خداره، به‌ڵام به‌وشه‌یه‌كیش باسی لێوهنهكرد، له‌بری ئه‌وه وتی: ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه ئازادكردنی ئه‌وانی تره‌و گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ ژیان، رووی قسه‌كانم له هه‌موو حكومهتو مرۆڤدۆسته‌كانی جیهانه تا سه‌ربه‌ستی به‌وان ببه‌خشنه‌وه‌و، من هیچ كارێكم به‌ژیانی خۆم نییه، بێجگه له‌وه‌ی وه‌ك گه‌ڕیده‌یه‌ك له جیهاندا بخولێمهوهو، باسی ئازاره‌كان بكه‌م، تاههموومان پێكه‌وه بتوانین ئه‌وانی تر ئازادبكهین و، من ته‌نیا بۆ ئه‌وه ئه‌ژیم.
له‌و رۆژه‌وه نادیه ئازاد بووه وڵات بهوڵات، ئه‌وروپاو ئهمریكاو ئاسیا ئهگهڕێتو باسی رۆژه ره‌شه‌كانی ژیانی خۆی ئه‌كات، باسی ئه‌و رۆژانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) و، ئه‌میره ریش چڵكن و پانهكانیان ئه‌كات، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نازانن مرۆڤایه‌تی چییه‌و، له ئێستا نادیه موراد، كه كۆیله‌ی ئه‌وانیش بووه، له لیستی ئه‌وانه‌یه كه چاوه‌ڕوانی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتین، ئه‌و خه‌ڵاته‌ی به‌تێگه‌یشتنی سه‌له‌فییه‌كان خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تێكی كافره..
نادیه موراد: ته‌نیا داوای ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ئێزدی‌و ژنانی ئێزدی رزگاربكه‌ن له ده‌ستی داعش، په‌یامی ئه‌و ئه‌وه‌یه یارمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بده‌ن، كچه‌كانیان رزگاربكه‌ن، تیرۆریسته‌كانیش له‌ناوببه‌ن.
بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی { نۆبل} بدرێت به نادیه موراد خه‌ڵك و رێكخراوه مه‌دنیه‌كان و ریكخراوی ژنان ئیمزایان كۆ ئه‌كرده‌وه.
چالاكوانێكی بواری ژنان وتی: { خاتوو نادیه موراد ئه‌و خانمه ئیزیدییه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستی داعش تووشی چه‌ندان نه‌هامه‌تی بوویه‌وه زۆر بوێرانه‌و ئازایانه له به‌رده‌م هه‌موو كه‌ناڵه جیهانییه‌كان توانی باسی ئه‌و نه‌هامه‌تی و ئازارانه باس بكات، هه‌ر بۆیه كاتێك زانیمان كاندیده بۆ وه‌رگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ ئێمه وه‌كو هه‌ڵوێستێكی ژنانه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌مان داڕشت }.
ماردین ئه‌بوبه‌كر چالاكوانی ژنان و سه‌رپه‌رشیتاری كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی واژو بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی وتی: په‌یامم بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شاره پایته‌ختی ئاشتییه پێویسته هه‌مووان پشتگیری له خاتوو نادیه موراد بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی پێببه‌خشرێت، وه‌كو كچێك كه تووشی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه بووه‌ته‌وه}.
ماردین ئه‌بوبه‌كر ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان بەنیازن واژۆكان کۆبکەنەوە و له‌گه‌ڵ كه‌مپینه‌كانی تر ڕێكی بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی لۆبییه‌ك دروست بكه‌ین.
هەواڵێکی خۆش: { ئەمەل کولونی کە ژنە پارێزەرێکی بەناوبانگە و تایبەتمەندی لە یاسای نێودەوڵەتیدا هەیە ، هەروەها کەسایەتیەکی بە ناوبانگ و کاریگەری هەیە ، هاوسەری ئاکتەری بەناوبانگ – جۆرج کلونی یه – بڕیاری داوە کەیسی ژنان وکچانی ئێزدی بگرێتە ئەستۆ و لە دادگای نیو دەولەتی نوێنەرایەتی – نادیە مورادو – هەموو ژنانی ئێزدی قوربانی دەستی داعش بکات و، لە دژی تاوانەکانی داعش و هاوکارانیان و جینۆساید کردنی ئێزدیەکان كار بكات و، جه‌خت له‌وه ئه‌كرێت کە ئه‌م پارێزه‌ره، پارێزەرێکی بە ناوبانگ و گرنگه‌و بڕیاری داوە کەیسی ئێزدییه‌كان بەرێتە دادگای نیو دەوڵەتییه‌وه.
نادیه موراد له وتاره‌كه‌یدا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسی ئێش و ئازار‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی خۆی و ئێزدییه‌كانی به ورده‌كارییه‌وه كرد‌و، باسی ده‌ستدرێژی سیكسی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) ی كرد‌و، باسی فرۆشتن و به‌كرێدانی چه‌ندین جار له ته‌لعه‌فه‌رو مووسڵ و حه‌مدانییه كرد‌و، وتی له ماوه‌ی سێ مانگدا ئه‌وه‌نده ده‌ستدرێژی و سیكسیان له گه‌ڵمدا كرد‌و شه‌رمی پێ ناوێت (شریان كردم) و، بۆیه داواكارم ئه‌م رێكخراوه قیزه‌وه‌نه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) له‌ناو به‌رن.
نادیه موراد وتی : ژنانی ئێزدی وه‌ك كاڵا كرین و فرۆشیان پێئهكراو، به زۆره‌ملێ ده‌ستدرێژی سیكسیان ئهكرایهسهرو، هه‌ر له به‌رامبه‌ر نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وتی : یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی زیندانه‌كه‌مان جلی به‌به‌رمه‌وه نه‌هێشت و رووتی كردمه‌وه‌و، وه‌ك دیارییه‌ك منی پێشكه‌ش به گروپێكی رێكخراوه‌كه كرد‌و، یه‌كه یه‌كه نۆره‌یان گرتبوو، سیكسیان له گه‌ڵمدا كرد تا بێهۆش كه‌وتم و، حاڵی ژنانی تر به تایبه‌تی جوانه‌كان و له‌م من مناڵ تر له‌من باشتر نه‌بوون و ، ئه‌وانیش بێ به‌ش نهئهكران و، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش لێدانمان ئه‌خواردو، بێهۆش ئه‌كه‌وتین.
نادیه موراد وتی : ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) له گونده‌كه‌مان و ده‌ورووبه‌ری كومه‌ڵكوژی كرد‌و، نزیكه‌ی 700 كه‌س له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا و شه‌ش براكه‌شم له گه‌ڵیاندا بوون له‌ناو چوون، بۆیه جارێكی تر وه‌بیر ئهخهمهوهو داواتان لێئه‌كه‌م و، داوا له هه‌موو وڵاتان ئه‌كه‌م داعش له‌ناو به‌رن و، قه‌ت به‌رامبه‌ر به تیرۆریستان نه‌رمی پیشان مه‌ده‌ن.
نادیه موراد له گه‌ڵ بان كیمۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان و، عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆكی میسر‌و بروكوبيس بافلوبولص سه‌رۆكی یۆنان و شێخ سه‌باح ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح میری كوێت و، مه‌رزوق ئه‌لغانم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوێت كۆبووه‌و، باسی ئه‌وه‌ی به سه‌ریا هاتووه كرد‌و، هه‌موو لایه‌ك به چاوی رێز‌و خۆشه‌ویستی پێشوازی لێكرد‌و، هه‌روا پشتگیریان بۆ كورد‌و دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) پیشانداوه‌و، لایه‌نێك زۆر نیگه‌رانه كه نه‌ته‌وه یەکگرتووه‌كان تاوانەکانی داعشی بە جینۆساید ناساندوه.
خه‌ڵكێكی زۆر له‌و وتاره‌ی چنار سه‌عد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و، وه‌زیری پێشووی {شه‌هیدان و ئه‌نفال} كه له ( رووداوی ئینگلیزی) بڵاوبۆته‌وه تووره‌و بێزارن و ، ره‌خنه‌ی توندی لێئه‌گرن، به‌وه‌ی ئه‌ڵێـت : یەزیدەیەکان قازانجیان کردوە لەم هێرشەی داعش کردیە سەریان ، بەوەی کە دنیا ناسینی و ژنەکانیان دەرکەوتوون و لە کۆەـەڵێکی داخراوەوە بونەتە خەلكێک کە دەچنە خاریج و تێکەڵ دەبن لەگەڵ دنیای دەرەوهو، چنار سه‌عد ئه‌ڵێت: تۆ سەیری ” نادیە موراد کەن ، ئەگەر وا نەبوایە کێ دەیناسی و دەچوە جیگەی وەک بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان و، وادیاره ئه‌م ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه نازانیت، بێ له نه‌هامه‌تی و پهتپهتییهكهی به‌سه‌ر نادیه موراد هاتووه دایكی و شه‌ش برای له گه‌ڵ كه‌سوكاری وخه‌ڵكی به شه‌ره‌فی ناوچه‌كه له‌ناوچوون.
ئێزیدییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان له وته‌كانی ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رئه‌بڕن و ئه‌ڵێن به‌هۆی به‌رگرینه‌كردنی چه‌كدارانی حزبه‌كه‌ی، ڕووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین جینۆساید بوونه‌وه‌و تائێستا هه‌زاران كچ و ژن و منداڵیان له ژێر ده‌ستی داعشدان و، په‌رله‌مانتارێكی ئێزدیش ئه‌ڵێت، ئه‌گه‌ر به‌هۆی كوژرانی باوكییه‌وه نه‌بوایه كێ چنار سه‌عدی ئه‌ناسی؟.
نادیه موراد داوای له جیهانی ئیسلامی كرد‌و وتی: پێویسته وڵاتانی ئیسلامی دژ به كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش) بوه‌ستن و، كردهوكانیان ریسوا بكه‌ن چونكه، داعش به‌ناوی ئیسلامه‌وه قسه‌و ره‌فتار ئه‌كات و، من به دڵنیایه‌وه به داعش ئه‌ڵێم: ئێوه هه‌موو شتێك له ده‌ست ئه‌ده‌ن، چونكه ئێوه تاوانی زۆرتان كردووه‌و، ئیمه‌ش به هه‌موو توانامانه‌وه له دژتان ئه‌وه‌ستین و بینای مرۆڤایه‌تی درۆست ئه‌كه‌ێن.
لە کۆبونەوەیه‌كی ڕابردوودی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە پەرلەمانی عێراق کرا کە بانگهێشتی نادییە موراد بکرێت بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پیرۆزبایی لێکردنی کە دیاری کراوە بۆ { باڵیۆزی نیەتە چاکەکان} لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەڵام پەرلەمانتارێکی ئیسلامی لە جێگەکەی خۆی هەڵناسێتەوە بەمەبەستی ڕێزگرتن لەو پێشنیارە.
شایانی باسه لە کاتی خوێندنەوەی ئەو داواکارییەدا سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شیعەو سونەو کورد و کەمەنەتەوایەتییەکانی تره‌وه لەبەرامبەر ئەو پێشنیارە هەستانەوە بەڵام موسەنا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی هەڵنەسایەوە و دواتر لەلایەن پەرلەمانتارێكی پارتی و، دووای مشتومڕێکی زۆر ڕازی بوو بۆ خولەکێک هه‌ستێته‌وه!!!.
30/8/2016
**رێكخراوی :
(هه‌رگیز فاتمه‌و پێلا له‌بیرناكه‌ین) – رێكخراوێكه دژ به توندوتیژی دژ به كچان و ژنان – فاتیمه‌و پێلا دوو كچی كورد بوون له سه‌ر ( سه‌ر شه‌ره‌ف كوژران
) Pela och Fadime offer för hedersvåldet
پێلا ئه‌تروشی{ Pela Atroshi } ته‌مه‌ن 19 ساڵ – له سوید بردیانه كوردستان و له‌وێ له مانگی حوزه‌یرانی 1999 مامه‌كانی گولله‌یان نا به سه‌ریه‌وه‌و كوشتیان و، فاتیمه سههینداڵ { Fadime Sahindal. } ته‌مه‌ن 26 ساڵ له به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی له كورێكی سویدی بوو له مانگی یه‌نیوه‌ری ( كانونی دووه‌م) ساڵی 2002 له لایه‌ن باوكی و براكانیه‌وه كوژرا.