زانا دڵشاد دزەیی : کچە ھونەرمەند فرمێسک رایگەیاند، ئەو لەخۆبایی نییە، کاتێک نایەوێ لەگەڵ رۆژنامەنووسان چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.
خانمە گۆرانیبێژ فرمێسک بە گۆڤاری (سڤیل)ـی راگەیاندووە، ئەو ھەرگیز لەخۆبایی نییە و لە کاری ھونەری خۆی بەسەرەتا دەزانێ و گوتی “کاتێک نامەوێ لەگەڵ ھیچ رۆژنامە و گۆڤارێک چاوپێکەوتن بکەم، لەبەرئەوەیە ھیچ شتێکم نییە باسی بکەم، چەند گۆرانییەکم ھەیە ئەویشم پێشکەشی ئەم خەڵکە کردووە، کاتێک خۆم ھێشتا لەسەرەتای کاری ھونەری دام، بۆیە ئەوە لەخۆبایی من ناگەیەنێ، ئەوانە ھەڵەن ئەگەر بڵێن فرمێسک لەخۆباییە”.
ئەو قسەیەی فرمێسک دوای ئەوە دێت، کە ھەندێک لە رۆژنامەنووسان پێیان وایە فرمێسک لەخۆباییە و نایەوێ لەگەڵ گۆڤار و رۆژنامە چاوپێکەوتن ئەنجام بدات، کە لەسەرەتای دەرکەوتنیەوە خۆی لەرۆژنامەنووسان بەدوورگرتووە.