زانا دزەیی : خانمە شانۆکار فرمێسک مستەفا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن بووەتە مەسیحی و راشیگەیاند، ئەو لەلایەن کەسێکەوە ھەڕەشەی لەسەرە.
فرمێسک مستەفا لە لێدوانێکیدا بۆ (سڤیل) ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە دەگوترێت دینی خۆی گۆڕیووە بۆ مەسیحی و گوتی “پێویست ناکات لەھیچ جێگایەک پرۆپاگەندەی درۆم بۆ بکەن، بەناوی منەوە شت بڵاوبکەنەوە، چەند رۆژێکە نامەم بۆ دێت، کە گوایە من بوومەتە مەسیحی! ئەمە لەچەند پەجێکدا زۆر نامەسوئالانە بێ پشت بەستن بەھیچ سەرچاوەیەک، بی پرسیارکردن لەخاوەنەکەی ئەوە دەنوسرێت، ئەوەش لەلایەک، ئەو ھەموو ھێرشە ناڕەوایە و ھەڕەوشە و سووکایەتی و جنێودانە لەکۆمێنتی خەڵکەکاندا ھاتووە، ئەوانیش بێئەوەی بزانن ئایا ئەمە پلانێکە دژی من سازدراوە”. ھەروەھا ئەو خانمە شانۆکارە گوتیشی “ئەو کەسەی پێش چوار ساڵ ھەڕەشەی لێکردم، گوتی من تامردن ھەر بەدواتەوە دەبم، راستی کرد”.