فرمێسک مستفی هۆنراوه‌کانم له‌وپه‌ڕی راستگۆیی ناخ ئه‌دوێ که ته‌نها خۆشه‌ویستی سه‌رچاوه یه‌تی، هه‌موو ژیانیش په‌یوه‌سته به‌خۆشه‌ویستیه‌وه بێ ئه‌ویش گرژی و ماته‌مینی وبێ هیوایی باڵ ده‌کێشێ به‌سه‌ر بووندا.هه‌رکارێک به عه‌شقه‌وه نه‌رۆی به‌ره‌و پیری ناتهوهواوهو به‌رده‌وامی ته‌مه‌نی زۆر کورته.
فرمێسک مسته‌فا، ئه‌و ژنه شآنۆکارو شاعیر‌و هونه‌رمه‌نده‌یه که ئه‌رشیفه‌که‌ی لێوان لێوه له‌داهێنان چی وه‌ک شآعیرو چی وه‌ک شآنۆکارو چی وه‌ک مامۆستا، بالێره‌وه ئه‌م هونه‌ر مه‌نده به ئه‌زمونه به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه‌و گه‌شتێک به‌ناو کاره جوان و پربایهخهکانیدا بکه‌ین که هه‌مویان جێگای ستایشن ،هێشتا له‌وهونه‌رمه‌نده دێرینانه‌ش زۆرن که شوین بزرن و تائێستا پهراویزن و میدیا کوردیه‌کانیش به‌سه‌ریان نه‌کردونه‌ته‌وه. له‌م گه‌شته‌شدا له‌گه‌ڵمان بن تا ئه‌م ژنه هونه‌رمه‌نده‌ش بناسین و ماندو نه‌بونی لێ بکه‌ین.
هاواربانیخێڵانی سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ وه‌ک ژنه شاعیرێک خۆت به خوێنه‌ران بناسێنیت ،چونکه له دیمانه‌و وتوێژهکانمدا زۆرجار روبه‌روی ره‌خنه‌ی خوێنه‌ران ده‌بمه‌وه گه‌ر بکرێت له‌م روه‌وه کورته‌یه‌ک له‌ژیانی خۆتمان بۆ بخه‌یته روو.
من فرمێسک مستفی لهشآری سلیمانی له‌دایک بووم.
خوێنده‌نی سه‌ره‌تای وناوه‌ندی و دوا ناوه‌ندیم له‌وێ ته‌واو کردوه
کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غدام ته‌واو کردوه.ئێستاش ژیان له ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر ده‌به‌م.
هاواربانیخێڵانی| فرمێسک خان ئێوه وه‌ک هونه‌ر مه‌ندێک دیاره شانازی به‌کاره هونهرییهکانتانهوه ده‌که‌ن ، ده‌کرێت ده‌ست نیشانی به‌رهه‌مه‌کانت بکه‌ی .
فرمێسک مسته‌فا من ساڵی 1983 بۆ یه‌که‌م جار چومه سه‌رشانۆ به شانگۆگهری که‌له‌سه‌ر بوو
به‌رهه‌می تیپی نواندنی سلێمانی بوو له‌ده‌رهێنانی که‌ریم عوسمان
ملک لیر ده‌رهێنانی د. سالاح قه‌سه‌ب ساڵی 1985
لمن الزهوردهرهێنانی عهزیزخیون له ڤیستڤاڵی شانۆی به‌غدا پێشکه‌ش
کرا.له ساڵی1985 .
ساڵی 1985شانۆگه‌ری السیاب ده‌رهێنانی د. عه‌قیل مه‌هدی له هۆڵی ستین
کورسی پێشکه‌ش کرا.
ساڵی 1985الزیاره ده‌رهێنانی ئیبراهیم چێوار له هۆڵی رۆشنبیری کوردی
پێشکه‌ش کرا..
ساڵی 1986 عندما یموت الملیک .. ده‌رهێنانی د.حسین علی هارف
لهڤیسستڤالی لاوان له ده‌زگای سینه‌ماو شانۆ پێشکه‌ش کرا و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌رم وه‌رگرت له رۆڵی مام ناوندیا.. ساڵی 1987الیوم پانی فی انتچار گودو ده‌رهێنانی شه‌ماڵ عومر.
1987 شانۆگه‌ری چرا ده‌رهێنانی کامران رۆف.
1988 شانۆگه‌ری عنقاء منبعپە ده‌رهێنانی باسم عبدالقهار له ڤیستڤالی
شانۆی دانیشگاکانی ئێراق به‌شداری کرد و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌رم وه‌رگرت.
1988به‌شداری زنجیره ته‌مسیلی نادیه له ده‌رهێنانی سلاح کرم . هه‌روه‌ها ئه‌زمونی نوسینم هه‌بوه له‌رۆژنامه‌ی هاوکاری و پاشکۆی ئێراق و وه‌ک بێژهرکارم بۆ به‌رنامه‌یه‌کی مامۆستا ع.ع شه‌ونم ده‌رکرد.
کۆلیژی هونه‌ره جوانه‌کانم ته‌واو کرد بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسم وه‌رگرتوه
1989شانۆگه‌ری جه‌زیری وانه‌ی ئه‌ڤین ده‌ڵێته‌وه ده‌رهێنانی احمد سالار.
1988 شانۆگه‌ری گه‌شته‌که‌ی حه‌سه‌ن ده‌رهێنانی کامران ره ووف.
1990شانۆگه‌ری باڵنده‌ی ده‌ریا ده‌رهێنانی کامران رۆف.
1990ته‌مسیلی نوسه‌ره سه‌یره‌که ده‌رهێنانی ناسرحهسهن.
1990شانۆگه‌ری شالیر ده‌رهێنانی کامران رۆف.
1992شانۆگه‌ری دایکه ئازاکه ده‌رهێنانی بکر رشید.
1992فیلمی مه‌رگی ئه‌رخه‌وانی ده‌رهێنانی کامران رۆف.
هه‌روه‌ها وه‌ک مامۆستای هونه‌ر و شانۆ
1988 مامۆستا له په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایان له شاری سلێمانی.
1988 مامۆستای هونه‌ر له سانه‌وی خانزادی کچان و ناواندی نه‌ورۆزی کچان.
1990مامۆستای شانۆ له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی.
1991/1993مامۆستای هونه‌ر له ئاماده‌ی سلێمانی کچان.
1993 ڕوم کرده هانده‌ران و ژیانی ههوسهریم پێک هێنا.
ساڵی 2000وه‌ک ئه‌ندامی لیژنه‌ی ژوری له ڤیستڤاڵی به‌رلین بۆ شانۆی
کوردی به‌شداریم کرد.
20001 شانۆگه‌ری سه‌رگوزشته‌ی ده‌فێک ده‌رهێنانی هاورێ زه‌نگه‌نه.
2002شانۆگه‌ری بادی سه‌با ده‌هێنانی سیروان رحیم.
2003 یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی شاری شتوتگارت
وه‌ک بێژه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له ڕادیۆی ده‌نگی ووڵات له شتوتگارت.
2003 شانۆگه‌ری کاتێ بههارنهیدهویست بێته سه‌رزه‌مین ده‌رهێنانی هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ڵ هاوڕێ زه‌نگه‌نه شانۆگه‌ریه‌ک بوو بۆ مناڵان .
2003یهکێبووم له دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری زانستی شانۆ.
2004 کارکردن له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی تسێپهلین شوله به دو کاری شانۆی بۆ
مناڵان.
2006به‌شداری کردنم له رۆژی ژنان له هه‌ولێر به کارێکی مۆنۆدراما
2006شانۆگه‌ری نمایشیک له دۆزه‌خه‌وه کارێکی مۆنۆدراما نوسین و
ده‌رهینان و نواندنی خۆم بووم .
2008 شانۆگه‌ری کچێکی ئه‌رخه‌وانی نوسینی مه‌هاباد قه‌رداغی ئامه‌ده‌کردن
بۆشانۆ و نواندنی خۆم بووم ولهچالاکی هه‌فته‌ی توند‌و تیژی دژی ژنان له
شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و کۆیه و گه‌رمیان نمایشم کرد.
هاواربانیخێڵانی فرمێسک خان هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه سه‌ره‌تا ده‌ست نیشانی کاری شانۆ‌و نمایشه‌کانت کرد بۆیه لێره‌دا ناچینه سه‌ر ئه‌و پرسیارانه به‌ڵکو روی پرسیارمان ده‌که‌ینه کاری هۆنراوه‌کانت ، هۆنراوه‌کانت تاچهندبۆنی خۆشه‌ویستیان لێ دێ.
فرمێسک مستفی هۆنراوه‌کانم له‌وپه‌ڕی راستگۆیی ناخێ ئه‌دوێ که ته‌نها خۆشه‌ویستی سه‌رچاوه‌یه‌تی، هه‌موو ژیانیش په‌یوه‌سته به‌خۆشه‌ویستیه‌وه بێ ئه‌ویش گرژی و ماته‌مینی وبێ هیوایی باڵ ده‌کێشێ به‌سه‌ر بووندا.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نه‌ک من هه‌ر یه‌کێ که قوربانی و به‌خشنده‌ی لێ ده‌بینرێ ههرخۆشهویستی پال نهری بووه هه‌رکارێکیش هه‌ڵده‌ستین پێی بهئهشقهوه به‌ره‌وپیری نه‌رۆین کاریکی ناته‌واوه و به‌رده‌وامی ته‌مه‌نی زۆر کورته.
من خۆم وه‌ک فرمێسک نزیک بوونه‌وه‌و ئه‌شقێکی بێ پایانم هه‌یه بۆ سروشت و هه‌رله‌ته‌مه‌نی مێرد مناڵیمه‌وه په‌یوه‌ستم پیوه‌ی و هه‌ست ده‌که‌م گرێدراوین به‌یه‌که‌وه بۆیه کاتێ تێکرا له هۆنراوه‌کانمدا ئه‌و په‌یوه‌ست بوونه دیاره .
هاواربانیخێڵانی له‌به‌شێکدا ده‌ڵێن له نێوان هه‌ڵاڵه‌ی لا له زاره‌کاندا به‌دیت ده‌که‌م، له‌وه‌رزه‌کاندا ده‌ت دۆزمه‌وه. ده‌کرێ ئه‌م دو جۆره بهدیکردنهو دۆزینه‌وه شی بکه‌یته‌وه یان به‌چی مه‌به‌ستێک نوسیوتانه.
فرمێسک مستفی لاله‌زار بۆمن ئه‌و په‌ری بێگه‌ردی وجوانی وپرعیشوهیه له‌وێدا به‌دی ئه‌که‌م ..کاتێ ده‌ڵێ لهوهرزهکانا ئه‌تدۆزمه‌وه بۆمن مانای گۆڕینی ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه که‌به‌سه‌ر گه‌ردوندا دێ له‌کاتی گۆرانی وه‌رزه‌کانیدا.. ئه‌و گۆرانه حاڵه‌ته‌کانی خۆشه‌ویستی ناخی دوو مرۆڤه و په‌یوه‌ندیه‌که وه‌ک گه‌ردوونه کاتێ وه‌رزه‌کانی ده‌گۆڕێ..
هاواربانیخێڵانی ئێوه وه‌ک ژنه شاعیرێک کۆپلهیهکتان نوسیوه له ژێر ناوی زه‌مزمه‌ی ره‌نگه‌کان ،لێره‌دا ده‌مه‌وێ له‌م رووه‌وه زیاتر مه‌به‌ستی جه‌نابتان بۆ خوێنه‌ران رون بکه‌نه‌وه.
فرمێسک مسته‌فا ڕه‌نگ تا لێی
بروانی ژیانی تێدا ئه‌دۆزیته‌وه ئاڵا‌و واڵابێ یابهتهنها هه‌رخۆی بێت.. ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ش یا هه‌ر هۆنراوه‌و چیرۆک و رۆمان و شانۆنامه‌کان ده‌بێ نزیکایه‌تیان هه‌بێ له خه‌یاڵ وجوانکاری وفهنتازیاوه ، له‌وانه‌یه ره‌نگ و ژوان خه‌یاڵ و فه‌نتازیا بن ،، له ناوه‌وه‌ی منا له‌و کاتا ژوان و ڕه‌نگ دوو ئامرازبوون بۆ داڕشتنی ئه‌م هۆنراوه‌یه.
هاواربانیخێڵانی هه‌ندێک له شاعیره لاواکان زۆر جار که شیعر ده‌نوسن له ئه‌نجامی بۆ هاتنێکه که‌ره‌نگه خۆی پێشتر بیری لێ نه‌کردبێته‌وه، ئایا به‌رێزتان قه‌ت بوه له‌و حاڵه‌تانه‌دا شیعرتان بۆ هاتبێ یان ته‌نها بۆ مه‌به‌ستێک شیعرتان نوسیوه.
فرمێسک مستفی سه‌رچاوه‌ی نووسین پێش هه‌موو شتێ کاریگه‌ری حاله‌تێکه که ناخی مرۆڤ ئههاژێنێ و ناخ و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه ده‌چنه ژیر پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه ده‌ربرین له‌و کاتا بێگومان ده‌گۆڕێت له‌یه‌کێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر به‌پیی هۆشمه‌ندی و به‌هره‌وه‌ری ئه‌و مرۆڤه پیوه‌ره له ته‌عبیر کردن له‌و حاڵه‌ته .. هه‌ندێ که‌س هه‌ن پێیان خۆشه چه‌ندین ووشه بخه‌نه پاڵ یه‌ک بێ ده‌رئه‌نجام و به‌رجه‌سته کردن روویه‌کی تر وه‌رده‌گرێ لای خوێنه‌ر ،هه‌ندێ جاریش زۆر به‌روونی وزمانێکی ساده و پر مانا ده‌توانی شرۆڤه‌ی ئه‌و حاله‌ته‌ی ناوه‌وه‌ی خۆت بکه‌ی و به‌ئاسانی ده‌رواته هزرو هه‌ستی به‌رامبه‌ر که خوێنه‌ره.
شیعر لای من دوانی رۆحمه کاتێ ده‌یه‌وێ له‌خۆی بدوێ زۆرکات بێ خۆ ئاماده کردنی له‌وه پێش خۆی ئه‌م دوێنێ وه‌ک بارانی له‌ناکاوه به‌سه‌رما داده‌کا ،زۆر کاتیش رووداوێکه ناوه‌وه‌م ویران ده‌کا و ئه‌مه‌وێ له‌به‌رجه‌سته کردنێکا له‌و وێرانیه ڕزگارم بێ له‌و ڕیگایه‌وه خۆم ده‌ڕژێنمه دوو توێی ووشه‌کانه‌وه و لهنوسینێکابهرجهستهی ده‌که‌م.
هاواربانیخێڵانی یادگاری لای ئێوه چی ده‌گه‌یه‌نێ که له دیرێکدا باس له یادگاری ده‌که‌ن.؟
فرمێسک مسته‌فا یادگاری ئه‌و به‌شه گه‌وره‌یه‌یه که ئه‌مرۆی منی دروست کردوه گه‌رچی هیوام به به‌یانی زۆره‌وه خۆم هه رمرۆڤێکی گه‌ش بینم به‌لام وه‌ک هه‌ر یه‌کێ له ئێمه سۆز‌و مهحهبهتمان بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی یادگاریه‌کان هه‌یه.. یادگاری گه‌ر زۆر تاڵ بێ ده‌توانی تا راده‌یه‌ک خۆتی لێ ده‌رباز که‌ی و به‌سه‌ریا زاڵ بیت به‌ڵام یادگاریه شیرنه‌کانت هه‌ر لهناوهدا ختوکه‌ی هه‌ست و نه‌ستت ئهداوبۆیان ده‌گه‌رێی و ده‌ته‌وێ بیان دۆزیه‌وه جارێکی که.
هاواربانیخێڵانی تێروانینت چیه له سه‌ر سه‌رشێتی و چه‌تونی له خۆشه‌ویستیدا ، ده‌کرێ رونی بکه‌یته‌وه.
فرمێسک مستفی خۆشه‌وسیتی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه که ئه‌ویش به‌شێکی گه‌وره‌یه له شێتی من هه‌میشه له‌خۆشه‌ویستیدا نهم وویستوه ئه‌قڵم رابه‌رم بێ به‌ڵکو دڵ و هه‌ستێکی چه‌توون منیان به‌ری کردوه ئه‌قل بۆمن خۆشه‌ویستی ده‌شێوێنێ و وه‌ک وانه‌ی ماتماتیکی لێده‌کا ، به‌لام شێتی و چه‌توونی وسهرشێتی له‌هه‌مان حاله‌تدا هۆشمه‌ندی گه‌ره‌که واته دڵوههست ده‌بێ هۆشمه‌ند بن تا بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و هه‌سته ناسکه‌دا بکه‌ن و نه‌ی شێوێنن.