یەکێک لە دەنگ و ڕەنگە نوێکانی نێو دونیای هونەری کوردی توانی (مەی)مان پێشکەش بکات و گوێگری کوردی بە دەنگێکی بەسۆزەوە مەست بکات ئەویش خاتوو (فرمێسک)ە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە. فرمێسک بۆ جاری یەکەم لە مەهابادەوە ڕوو لە باشووری کوردستان (سلێمانی) دەکات بۆ ئەنجامدانی یەکەم کاری هونەری بە ناوی (مەی) و توانی خۆی بە جەماوەرێکی بەرفراوان لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان بناسێنێت.
سەرکەوتنی یەکەم دووەمیشی بەدواوەیە، فرمێسک ئەمجارە بە درێژایی هەفتەیەک لەگەڵ دەرهێنەری بەتوانا هەردی سەلامی خەریکی تۆمارکردنی کلیپی دووەمیەتی بە ناوی (مانگ) ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن (شەماڵ) بۆی دانراوە و ئەمجارەشیان هەر لە سلێمانیەوە کارەکانی بۆ دەکرێت و کەنالی گەلی کوردستانیش سپۆنسەری کلیپەکەیەتی.
فرمێسک دەڵێت ” گۆرانی مانگ یەکێکە لە گۆرانییە کلاسیکەکان و ستایڵێکی نوێی لە خۆ گرتووە، ناوەڕۆکی گۆرانییەکەش باس لە تەنیایی مانگ دەکات کە تاکە مانگێکە و ماوە بڵێم لە کلیپەکەدا تەنیا من و مانگ رۆڵمان تیادا بینیوە”.
هاوپێچ کلیپی یەکەمی فرمێسک (مەی) :