زانا دڵشاد دزەیى: خانمە شانۆکار فرمێسک مستەفا بڕیاریدا نەڕواتەوە وڵاتى ئەڵمانیا و لە کۆلیژى هونەرە جوانەکانى هەولێر وانەى شانۆ دەڵێتەوە.
فرمێسک مستەفا هەڵگرى بڕوانامەى بەکالۆریۆسە لە بوارى شانۆدا، ماوەى چەند ساڵێکە لە وڵاتى ئەڵمانیا دەژى و ئێستاش ماڵەکەى هەر لە ئەڵمانیایە، بەڵام بڕیاریدا نەڕواتەوە و بە (سڤیل)ـى راگەیاند “من یەکەم هونەرمەندم ئامادەبووم بگەڕێمەوە کوردستان و بەبێ مووچە لە کۆلیژى هونەرە جوانەکان وانە بڵێمەوە، لەبەر بەرژەوەندى قوتابیان رازیش بووم لە بەشە ناوخۆیى بژیم و وانەکە بڵێمەوە”. فرمێسک مستەفا ئاشکراشیکرد، گرێبەستى یەک ساڵى لەگەڵ سەرۆکایەتى زانکۆ ئیمزا کردووە، بۆ وانە گوتنەوەى شانۆ لە کۆلیژى هونەرە جوانەکان لە هەولێر “بەڵام تائێستاش مووچەم وەرنەگرتووە”.