کارزان دوکانی
خەمەکانی خۆتم بەرآ من بەم خەمانە شکورم
من ڕاھاتووم زۆر دەمێکە باری خەمان ھەڵ دەگرم
ئاشی ڕۆژگار چاک ھاڕیومی زۆر گوڵیان لێ ھەڵ وەراندووم
زۆر زستان بە بێویژدانی شەوەکانیان لێ تەزاندووم
لەھەر کوێ خەم بەشکرابێ بەشێکیان بۆ من داناوە
سیمای گریانم گرتووە ، ھەمیشە چاوم بە ئاوە
بەزەییت قەت پیاما نەیا خەمەکانی خۆتم بەرآ
ئەوەی ھاتبێتە ژیانمەوە بەبێ خەم چووەتە دەرآ
گریانم بەکەم مەزانە گیانە گریانی من جوێ یە
گەر سوێری فرمێسک نەبێ ژیان چێشتێکی بێ خوێ یە