کارۆخ مەلا ئەسعەد: (فرشتەی بانوو) ناو نیشانی ئەلبوومێک گۆرانی تازەیەتی و لە ئایندەیەکی نزکیشدا بڵاوی دەکاتەوە و وەلێ لە ھەگبەشی دا ھەیە ٢ تراک لەو ئەلبوومە نووێیەی بکاتە کلیپ.
بەپێی ئەو زانیاریانەی وە دەست ڕۆژنامەی (ھەولێر” کەوتوونە، لە ئێستادا خانمە گۆرانیبێژی مەعڕوف (شەکیلا)، سێدەیەک گۆرانی نووێ ی بەرھەم ھێناوە. ھاوکات ئەو ئەلبوومەیشی لە بەرھەمی کۆمپانیای (تارانە)ـە و، لەسەرجەم ئەو وڵاتانەیش بڵاو دەکرێتەوە کە ناو براو ھەواداری لێی ھەیە. ھەروەھا کۆمپانیای (تیکۆ) لە کوردستان تاکە بریکار دەبێت بۆ فرۆشتنی ئەلبوومەکەی.
ھەر بەپێی زانیاریەکانمان ئەو ئەلبوومەی خۆی لە ٨ تراک دەگرێت و ھەر ٨ تراکەکەیشی بە زمانی فارسی چڕیویەتی. شایانی باسیشە کە (شەکیلا) لە ڕابردوودا بە زمانی کوردی گۆرانیە بەرھەم ھێناو بەو ھۆیەشەوە لایەنگری کوردی بۆ خۆی پەلکێش کرد. زانیاریەکان دەیخە ڕووش کە ناو براو ڕۆژانە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە و، لە ڕێگای لاپەرەی سەرەکی خۆی ھەوادارە کوردەکانی پەیامی دەست خۆیشی و خۆشەویستی بۆ دەنێرن. وەلێ بڕیاریش لە نەورۆزی ئەو ساڵدا لە ڕێگای کۆمپانای (تیکۆ)ـەوە (شەکیلا) دووکۆنسێرت لە ھەولێر و سلێمانی سازبکات.