به‌ناوی هونه‌رمه‌ند ئه‌یوب عه‌لی و ماڵپه‌ری هونه‌رمه‌نده‌وه زۆر سوپاسی خاتو شۆخان به‌رزنجی ده‌که‌ین، که به دڵسۆزیه‌وه ئه‌رکی لاپه‌ره‌ی فان کڵه‌بی ئه‌یوب عه‌لی گرته ئه‌ستۆی خۆی و بۆ زیاتر نزیک کردنه‌وه‌ی بیسه‌ر و هه‌واداران له هونه‌رمه‌ند. بۆیه ئێمه‌ش لێره‌وه به ناوی ماڵپه‌ری ئه‌یوب عه‌لی وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاڵپشتی ئه‌و فان کڵه‌به ده‌که‌ین به هه‌واڵ و وێنه‌ی نوێوه. که پێمان وایه ئه‌مه‌ش ههنگاوێکی دیکه‌یه بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند له دۆست و هه‌وادارانی.
هه‌رلێره‌وه‌ش به گرنگی ده‌زانین که هه‌موو لایه‌ک ئاگادار بکه‌ینه‌وه که هیچ لاپه‌ره‌یه‌ک به‌ناوی خودی ئه‌یوب عه‌لی له فه‌یس بووکدا نه‌کراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌شبێت ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به هونه‌رمه‌نده‌وه نیه.
له‌گه‌ل رێز‌و خۆشهویشتیمان بۆ هه‌موو لایه‌ک.
زیره‌ک ژێدار
به‌رێوه‌به‌ری کاری راگه‌یاندن