کارزان کۆیی: خاوەنی بەرهەمەکانی زەیتونی ئاوا
هەردو کەناڵی( ڕووداو) و ( کوردوستان تیڤی ) ڕاستەو خۆ ڕێو ڕەسمی کردنەوی پڕۆژەی شاری جوانیان لەسلێیمانی پەخش کرد . وە گرنگیەکی تایبەتیان پێ دا کەشایستەی ئەو پڕۆژەیەبو . بەڵام هەردو کەناڵی (کوردسات) و (گەلی کوردستان). بەدەر بون لەم پەخشە. ئەمە جگە لەوەی لەپاشانیشدا گرنگیەکی ئەوتۆیان پێ نەدا .
ئالێرەدا دەکرێ بپرسین هۆکار چیە ؟ ئەگەر دڵگرانن بەوەی پارتیەک ئەو پڕۆژەییەی کردۆتەوە؟ ئەوە سەرۆکی حکومەتە وخۆشتان ئەو شەرەفەتان پێ بەخشیوە . خۆئەگەر پێشنیارێ بکرایە دایکی یەکێ لەوانەی چەند کورێکی شەهیدبوە ، یا یەکێ لە ڕزگار بوەکانی ئەنفال ئەو پڕۆژەیەی بکردایەوە بێگومان کەس زویر نەدەبو وە دەشبوە مایەی شانازی بۆ کوردو کاک فاروق ولەهەمان کاتیشدا سەرۆکی حکومەت دڵگران نەدەبو. وە ئەگەر هۆکاریش کەم تەرخەمی و سستی ڕاگەیاندنی یەکێتیە ئەوە لای کەس شاراوە نیە زوو زوو دەبیستین بەر پرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی بە پەیوەندیەکی تەلەفونی خەڵکی دەنێرێتە ماڵەوە .دواکەسیش (محەمەد نوری) کەوانە بو تۆ بڵێی بەرپرسە باڵاکان ژمارەی ئەو بەڕێزەیان لا نەبێ تا ئاگاداری بکەن . یا کەس دەسەڵاتی ئەو زاتەی نیە؟ ئەمە جگەلەوەی هەمو ڕاگەیاندنەکانی حزبەکنی نێو شاری سلێمانی گرنگیەکی ئەو تویان بەو پڕۆژەیە نەدا.زۆرێکیش لەبەر پرسەکان ئامادە نەبون .گەرچی شقەکانی ئەو پڕۆڕژەیە زۆربەی لەلایەن ئەو بەرپرسانەوە کڕاوە . ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی بازرگانی نەبو تا بچێتە بواری ڕیکڵامەوە . بەڵکو پڕۆژەیەکی شارستانی پڕاو پڕ لە خزمەتە بۆئەم شارە .و مایەی شانازیە بۆ هەموان .لەپێش هەمو شتێکدا وە لەپێش هەمو کەسێکدا ئێمە سود مەندی یەکەمین . وە من بێگومانم ئەو دەمەی نەوەی نەوەکانمان سود مەند دەبن ، هێشتا نەوەی نەوەکانی فاروقی مەلا مستەفا سەر مایەی ئەو پڕۆژەیە یان بەدەست ناگاتەوە . جا بۆ دەبێ وە تا کەی دەبێ ئێمە هەمو هێلە ڕاستو چەپەکان بەسەر هەمو هەوڵە جوانەکاندا بهێنین .لەبەر ئەوەی خۆمان لەو ئاستەدا نین بەدەسەڵات وڕاگەیاندنەکانی ئۆپۆزسیۆنیشەوە . من چەند ساڵێ نەفی بوم لەهۆڕکانی چبایش و حەمار لەناصریە لەبەر ئەوەی خەوم بەئازادیەوە دەبینی خەوم بەوەوە دەبینی ڕۆژێ لەڕۆژان ببینە حکومەت و شانازی بە حکومەتەکەمەوە بکەم .وەلێ هەمێستا ئەوەی کاک فاروقی مەلا مستەفا دەی کا. کەمن لای خۆمەوە نازناوی سەرمایەداری نیشتیمانیم پێ بەخشیوە . لەکاری حکومەتەکەم جوان ترو مەزن تردەی بینم . نا تەنها لە بەر ئەوەی هوتێل ونەخۆش خانەی مۆدێرن دەکاتەوەو خزمەتی نیشتیمان دەکات کە حکومەت لەو ئاستەدا نیە . بەڵکو لەبەر ئەوەی پشتی بەخودی خۆی بەستوە هەر ئەو هۆکارەشە وای کردوە موچەی فەرمان بەرانی تائێستا دوا نەکەوتوە . نەک وەک حکومەتەکەم پشتی بەحەزرەتی مالیکی بەستبێ .تا کەی ویستی نانی ببڕێ وئیفلیجی کا