گۆرانیبێژی میللی فاخیر ھەریری، کە چوار ساڵە لەوڵاتی فینلەندا نیشتەجێیە رایگەیاند، گۆرانییەکی بەزمانی فینلەندی تۆمارکردووە و لەوێش کلیپی بۆ دەکات. فاخیر ھەریری چەند وێنەیەکی خۆی لەماڵپەرەکەی خۆی بڵاوکردۆتەوە، کە ستایلی جلوبەرگی خۆی گۆڕیوە بۆ فینلەندی، لەلێدوانێکیدا بۆ (سڤیل) گوتی “گۆرانییەکی نوێم بەزمانی فینلەندی کردووە، ئەم گۆرانییە بۆ کورد نییە، پێشکەشی فینلەندییەکانم کردووە، بۆ ئەوەی بزانن کورد بەتوانایە دەتوانێ بەھەموو زمانێک گۆرانی بڵێت”.
فاخیر ئەوەشی راگەیاند گۆرانییەکە لەفینلەندا کلیپ دەکات و لەوێش بڵاوی دەکاتەوە، گوتیشی “لەبەرئەوەی ئەم گۆرانییەم بۆ فینلەندییەکان کردووە، ئەگەر بەسەردان بگەڕێمەوە ھەولێر ئەو جلوبەرگە لەبەر ناکەم”.