زانا دڵشاد دزەیی : ژنە گۆرانیبێژی کوردستانی باکور فاتێ ئاشکرایکرد ١٤ ساڵە قژی نەبڕیووە و قەتیش ئامادە نییە قژی کورت بکاتەوە.
ھونەرمەند فاتێ، کە دانیشتووی وڵاتی تورکیایە و ئێستا بە کارێکی ھونەری لە کوردستانە، لە بارەی کەناڵی تەرەتە شەش راگەیاند، بەشداریکردنی ھونەرمەندان لە پڕۆگرامەکانی ئەو کەناڵە شتێکی خراپ و ھەڵە نییە، “چونکە ھەر ھونەرمەندێک کە دەچێتە ئەوێ بە تورکی گۆرانی ناڵێی، بە کوردی قسە دەکەی و بەکوردیش گۆرانی دەڵێی” فاتێ راشیگەیاند “ھەرچەندە من نەچوومە ئەو کەناڵە، بەڵام ئەگەر داوام لێ بکەن دەچم”. فاتێ ھەر لەو لێدوانەی ئەوەی ئاشکرا کرد ١٤ ساڵە قژی نەبڕیووە، ئێستا فاتێ خاوەن قژێکی درێژی رەشە، “تەنیا جارێک قژم سوتا و کورت بوویەوە، ئەگەرنا ١٤ ساڵە قژم نەبڕیوە و قەتیش کورتی ناکەمەوە”.