ئیسماعیل که‌ریم- ئه‌ڵمانیا
خه‌مگینم که
له‌حه‌سره‌تی ئه‌و ڕۆژه‌ی وا
جیهێشتنی تۆ و نیشتیمان
چاوی پڕ گریه‌ی دایه گیان
دڵ نه‌یتوانی
وه‌فریای ماڵ ئاوابونێکتان ڕابگا
لهژێرپروشهی بارانی
فه‌سڵی فیراقی هیجره‌تدا
خوڕه‌می فرمێسکی چاوم
بڕژێته گۆمی میحنه‌تدا
یا گۆرانی بۆ کازێوه‌ی
یه‌قینی خۆشه‌ویستیتان ئه‌زبه‌ر بکا
نه‌مزانی چۆن
له‌خۆرئاوای مه‌نفایه‌کدا
وون بووم له چاوی ئه‌سریندا
له کام ده‌رگا چومه ده‌ر و
فریای دواهه‌مین وه‌سێت و
دواین ماچ و دوا نیگاشتان نه‌بینمه‌وه
مه‌حزون و دڵ پڕ له ئێشم
ته‌مه‌نی سه‌ختی تاراوگه‌م
خه‌زانی زه‌ردی پایزه و
گه‌ڵای دره‌ختی ڕوتیشم
چاوهڕانیم بێ ئومێده
به‌چڵه داری ئه‌وینتان بگه‌مه‌وه
چ هیجرهتێکی سه‌خت بوو
جێهێشتنی سێ ئامێزی پڕ له تاسه
بۆ تنۆکێ ئاورنگی ئه‌ڤین
عومرێکی پڕ خه‌جاڵه‌تیم
له‌م قه‌ده‌ری گهنجێتێدا
هه‌ڵڕشت له‌داخ و هه‌ناسه
دواچرکه‌کانی ته‌مه‌نم
به‌ده‌م هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵای ئه‌م غوربه‌ته
له ڕۆحم ده‌که‌وێته خوار
وه‌ک باڵدارێکی بێ لانه
له‌م به‌سته‌ڵه‌کی کوێستانه
بۆ کۆچه گه‌رمه‌که‌ی گه‌رمیان
جارێ تر پێم نادا بوار
لێره له نێو چه‌مانه‌وه‌ی
ژینی سه‌ختی بێهوده‌دا
له ئاسمانی بێ ئه‌ستێره‌ی
مانفای ڕه‌شی تاریکیمدا
به‌له‌مێکیش پێ شک نابه‌م
تا ئه‌و دیییییییییییوووییییییی
بێزاری ده‌ریاکان بم با
پهژموردهیم شه‌وانێکه
ده‌ستم به تاڵێکی تری
پرچی ڕه‌شی
کانگای سۆزتان نه‌گاته‌وه
ئه‌م تۆزه عومره‌ی که ماوه
وا خه‌ریکه
به‌سته‌ڵه‌کی ئه‌م غوربه‌ته
بۆ ئاوابوون ده‌یباته‌وه
دوریتان ئه‌ستێره‌یه‌که
له‌ئاسمانی شه‌وانمدا
غه‌ریبێکی ئه‌م گهردونهم
له‌میحرابی ته‌نیایمدا
ئاوهزهنگێ
بۆ هه‌رێمی مه‌رگ لێ ئه‌ده‌م
بۆ سه‌رخه‌وێک ئارام تێدا
خه‌می فیراقی سه‌ختان
له‌بیر بکه‌م