حه‌مه‌شوان شه‌ریف
ئه‌و شه‌وه‌ی تۆ بگریایتا یه ،
باران نه‌ده‌باری ،
بۆ به‌یانی هه‌تاو له‌ماڵ نه‌ئه‌هاته ده‌ر
هیچ دڵدارێک ژووانێکی بۆ بینین دا نه ده‌نا .
له ژێر چڵی دره‌ختێکی ئه‌م ژیانه‌دا
له ناو ته‌نیاییدا
دهگهوزایی بێ هیوا ، !
به چرایه‌کی شکاوه‌وه
سپی و پیردههاتیته به‌رچاو ،
هه‌تاو کچێکی شه‌لی ده‌زگیرانی مردنت بوو ،
ڕه‌شه‌بایه‌ک تا ده‌هات
دارچواله‌کانی ڕووانینتی زه‌رد ده‌کرد ،
ئاخێک ، به
به‌فر له‌شتی دهتوواندهوه
ئێواره‌یه‌ک ده‌هات و
به‌له‌شی خۆیه‌وه له‌خاچی ده‌دایت ! ،
گوڵێک
که دڵته‌نگ ده‌بوو
تۆی بهئێخهیدا هه‌ڵده‌واسی .
ئه‌ستێره‌کان که کازێوه هه‌ڵیده‌کرد
له گیرفانی هه‌ژاری تۆ دا نه‌بووایه
نه‌ده‌نووستن ،
ئه‌و شه‌وه‌ی تۆ بگریایتا یه
باران نه‌ده‌باری
بۆ به‌یانی هه‌تاو له‌ماڵ نه‌ئه‌هاته ده‌ر
هیچ دڵدارێک
ژووانێکی بۆ بینین دا نه ده‌نا ،
کۆڵانه‌کانی شار
مات ده‌بوون و مانیان له پییاسه‌ی دڵداران ده‌گرت ،
تا به‌سه‌ر شۆسته‌کانی دڵیان‌دا گوزه‌ر نه‌که‌ن ،
ئاوێنه‌کانی شار
پۆخڵه‌واتی
مرۆڤایه‌تیان
له‌سه‌ر ڕه‌فه‌کان بهجێدههێڵا .
له‌سه‌ر یه‌کێک له ڕه‌فه‌کانی ماڵی عاشقێک
ئاوێنه‌یه‌ک
له‌سه‌ر گه‌ڵایه‌کی زه‌رد ئه‌مه‌ی به‌جێهێڵا بوو ،/
(ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ئاوێنه‌کانی شار
ماندو بووین له درۆکانتان
هه‌راسان بووین له زبری دڵی کرمۆڵتان
پێکه‌نینتان به گریان ده‌خوێنینه‌وه
گومان مان هه‌یه له هه‌ناسه‌تان
گومان مان هه‌یه له پیاوه‌تی و ژنایه‌تی
،ت ،ی ،ت ا ، ن ،
گومان مان هه‌یه له‌و ژنانه‌یی ده‌بنه ژنی چواره‌می پیاو .
له‌به‌ر په‌یڤی ڕاستی یهکانتاندا
خه‌نده ده‌مانگرێ و به بزه‌وه بۆ تان ده‌ڕوانینن ،
که ده‌زانیین
ئه‌و پهیڤانهتان به‌ردێکه و ماڵێکی به درۆ هه‌ڵچنیوه و
شارێکی له دومه‌ڵ پێکهێناوه‌و
ئه‌و دومهڵانهش به‌زیان بۆتان
دهدهقێتهوه و ده‌بێته زریانێک له جه‌راعه‌ت ،
ئه‌ی مرۆڤایه‌تی … ،
شێرێکی دڕنده‌وه و ڕوخساری تۆم بۆ له‌یه‌کتر جیاناکرێته‌وه ،
ئومێدم خوێنی لێده‌چۆڕێ و
نیگام گه‌ڵاکانی ژێر به‌فری ئێواره‌یه که
تاریک له بینینتان
له‌وه ئه‌چێ له‌ته‌که‌ی تری سێوه‌که‌ی ئه‌م دونیایه شتان خواردبێ
بۆیه
له‌و دنیاش بوون و له‌م دونیاش ،. ) .
– – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – – –
ئه‌ی غه‌مگین ترین پیاو ،
به له شی شکاووتهوه ده ته‌وێ نیشانی ده‌یت
ئاره‌زوو ده‌که‌یت به پێوه‌وه بمریت و
به خۆزگه‌کانت گوڵ له سه‌ر به‌رده‌کان بڕوێنێت !
که‌نازانیت
ژیان ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه لامان بمرێت
بۆنی زۆنگاوه‌کانی خوێن دڵته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه و
مه‌لوول مه‌لوول دهگریهو ژیرنابێته‌وه ،
که ده‌تبینم
تریفه به‌خۆتدا ده‌یت و
با به بهزهیوهوه داتدهپۆشی و
بووکه شوشه‌ی کچهنهشمیلهکهت
له سه‌ر سه‌رینه‌که‌ت
چاوی کردۆته‌وه و
به چاوه شووشهیکهیهوه بۆت ده‌ڕوانێ و
به‌دڵ ،
دڵته‌نگترین ئاوازت بۆ ده‌چڕێ
تا ..
تۆی پاکترین هه‌ڵۆ ی بێنێچیر
له ناو ته‌نیایدا به سێبه‌ره‌که‌ته‌وه بلکێت و
ئاسمان ببێته یه‌کپارچه له وێنه‌ی ئه‌و دولبه‌ره‌ی
قڵیشی کردۆته برینه‌کانت و
ته‌مه‌نێکی سنه‌وبه‌ر ی پێبه‌خشیویت
بۆ بارینی به‌فر و خه‌م ،
له‌سه‌ر شان و له شی مزرت
بێ فڕین ده‌ته‌وێ بمری ! ،
یان ده‌ده‌وێ
درێژه به ژیانی دره‌ختێ بده‌ی
هه‌م زڕه و هه‌م به‌ردار ،
چاوه‌ڕێمبه ،
پیاوه مه‌زنه‌که‌ی ژیان
به گا گۆلکێشهوه بێ دێم
دێم
منی با ، دێم و
په‌یکه‌رێک له گریان به شانمه‌وه‌یه ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌پێوه ده‌ته‌وه‌ێ
بمری و شۆڕ نه‌بیته‌وه
بۆ دۆڕان
ئه‌م هه‌موو گریانه
ده‌کێشم
به‌سه‌ر تۆ و
سنه‌وبه‌ر و
بووکه شووشه‌ی کچکهتدا
تا
هه‌موو ژووره‌که‌تان
پڕ پڕ ده‌بێ له باران
ب
ا
ر ا ن .